بواری خوێندن:

  1. لە ساڵی 1998 دا لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیجی زمان، بەشی عەرەبی وەرگیراوم. لە ساڵی 2001-2002 بە پلەی نایاب دەرچووم.
  2. لە ساڵی 2004 لە خوێندنی باڵا وەرگیراوم، بۆ تەواوكردنی ماستەر، لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیجی زمان، لە ساڵی 2006 دا ماستەرم وەرگرت لە بواری پەیوەندی نێوان فەلسەفە و زمان بە پلەی نایاب، لە 28/1/2006.
  3. هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرام لە زانكۆی سلێمانی، كۆلیجی زمان بەشی عەرەبی، لە بواری فەلسفەی زماندا، ساڵی 2012 بەپلەی باڵا.

كاركردن لە بواری پسپۆڕیدا:

  • پاش دەرچوونم لە كۆلیج دامەزراوم وەك مامۆستا لە كۆلیجی زمان، بەشی عەرەبی، زانكۆی سلێمانی.
  • وەك مامۆستای وانەبێژ(محاچر) كارم كردوە (تا ئیستاش بەردەوامم)، لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، بەشی راگەیاندن وانەكانی (زمانی راگەیاندن، زمانی عەرەبی، رێبازی لێكۆڵینەوە).
  • لە كۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بەشی راگەیاندن، وانەی زمانی عەرەبیم وتۆتەوە.
  • لە كۆلیجی زمان بەشی كوردی، وانەی زمانی عەرەبیم وتۆتەوە.
  • لە كۆلیجی سەربازی-لە قەلاچوالان وانەم وتۆتەوە.
  • لە كۆلیجی پۆلیس لە سلێمانی وانەم وتۆتەوە.

لەبواری نووسیندا:

  • لە قۆناغی یەكەمی كۆلیجەوە دەستم بە نووسین كردووە.
  • لە قۆناغی سێیەكی كۆلیجەوە وەك نووسەر لە هەفتەنامەی (الاتحاد) دامەزراوم.
  • لە كۆمەڵێك رۆژنامە و گۆڤاری لۆكاڵی و دەرەكیدا وتار و نووسینم بڵاو كردۆتەوە، لەوانە: (الاتحاد-كوردستانی نوێ‌- ئەنفال-پەیڤین-سەردەم- الشرق الاوسگ، الرڕی العام الكویتیە-النپر اللبنانی-المۆتمر-المدی-الزمان-النهج (السوریە)-الاتحاد الاماراتیە….)
  • لە ساڵی 2003وە لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دامەزراوم، وەك ئەندامی دەستەی نووسین لە گۆڤاری (سردم العربی)، ئێستاش سەر نووسەری هەمان گۆڤارم.
  • لەسەر داوای بەڕێز وەزیری رۆشنبری پێشووی عێراق (د.مفید الجزائری) بەشداریم كردووە لە كۆنگرەی (العراق-الحچارە) لە وڵاتی ئیمارات-دوبەی، ساڵی 2003، و خەڵاتی یەكەمی كۆنگرەكەم بەدەست هێناوە، لەسەر لێكۆڵینەوەیەك بەناونیشانی (الپقافە والوجود-دراسە علی الپقافە الكردیە)، پاشتر وەرگێڕدراوەتە سەر (11) یانزە زمانی جیهانی.
  • وەرگێڕانی كتێبی (چیرۆكی شارستانی)-ویل دیورانت-بە هاوكاری بەڕیزان: ئازاد بەرزنجی و نەبەز كەمال نوری.
  • (انت سحابە فامگرك)-شێكۆ بێكەس، ساڵی 2007
  • الێلیب والپعبان ویومیات شاعر- شێركۆ بێكەس، ساڵی 2005
  • دەستووری عێراقی-NPA
  • یاسای دەستبەسەركردن-(وەرگێڕان)-DHRD
  • ورگێڕانی (11) كتێب لە بوارەكانی: مافی مرۆڤ و یاسا و دەستوور.
  • انشودتان جبلیتان-شێركۆ بێكەس-2007 (پێداچوونەوە)
  • حوارات-(وەرگێڕان)-2010
  • الانبهارات-شێركۆ بێكەس (بەشداریكردن لە وەرگێڕاندا)
  • البخار الژهبی-شێركۆ بێكەس. (بەشداریكردن لە وەرگێڕان)
  • شعراۆنا الكلاسیكیون.. قرا‌وە بین الفكرد والتاریخ والادب
  • ڕوراق مستنیرە من الادب الكردی

ئیمەیڵ: dana.ahmed@sardem.org


ناردن: