
ئیدریس عه‌لی: له‌دایکبووی ساڵی 1972 له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
ئاستی خوێندن: سه‌ره‌تایی، به‌هۆی کیمیابارانی شاره‌که‌وه له خوێندن دواکه‌وت و نه‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ری.
له ساڵی 2000 له رۆژنامه‌ی(ئالای ئازادی) کاری کردووه و بۆ ماوه‌ی ده ساڵ وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر کاری کردووه، 2008 له ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م دامه‌زراوه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (ئاینده) بووه، ئێستاش له هه‌مان ده‌زگا سکرتێری نووسینی (ڕۆڤار)ه که گۆڤارێکی وه‌رزییه و هه‌ر ژماره‌ی تایبه‌ته به داهێنه‌رێکی کورد.
له بواری شیعر نووسینیشدا خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک کتێبی شیعرییه له‌وانه:
- یاسای باخچه‌که‌ی ئێمه
- سازش له‌گه‌ڵ با دا
- مردن له ژیان ده‌بوورم
- له‌مناڵی دوورت له ئیستا ته‌نهاتر
- دڵی خۆته له سینه‌م دا.
هه‌روه‌ها کتێبیکی تایبه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئه‌ده‌بی که وتووێژی تایبه‌ته سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌کانی ڕۆمان و چیرۆک و شیعر و وه‌رگێڕان و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی و ئه‌ده‌بی عیرفانی.
ئیمێل: Edrisaali16@yahoo.com
ژ.مۆبایل: 07703661871