ماریۆ ڤارگاس یۆسا… له نه‌وه‌ده‌كانی ته‌مه‌نیدا، له هاوڕێكه‌ی جیاده‌بێته‌وه
نووسینی شه‌وقی ئه‌لریس
و له عه‌ره‌بییه‌وه: باوكی ڕه‌هه‌ند
“خه‌ریكه باوه‌ڕ به‌و هه‌ستانه‌م ناكه‌م كه دوای جێهێشتنی ژنه‌كه‌م، هه‌مو شه‌وێك دامده‌گرێت. بیر له ژنه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه و له وێڵگه‌ی په‌شیمانیدا نوقم بووم. له‌و بڕوایه‌دام له ژیانمدا یه‌ك هه‌ڵه‌ی كوشنده‌م كردووه، ئه‌ویش جێهێشتنی كارمنسیتا بوو، له پێناو ڕۆیشتن له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه كه شایه‌نی ئه‌وه نه‌بوو. هه‌مو شه‌وێك بیر له ژنه‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه و لێی ده‌پاڕێمه‌وه له‌و كاره خۆشبێت كه كردم”.
ئه‌وه‌یه ماریۆ ڤارگاس یۆسا، له كورته چیرۆكێكدا ده‌یڵێت كه ساڵی 2021، به‌م ناونیشانه بڵاوبووه‌ته‌وه: “باكان/ الریاح”، له‌و چیرۆكه‌دا به‌سه‌رهاتی پیاوێك ده‌گێڕێته‌وه له پایزی ته‌مه‌نیدایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه، هه‌ست به نائومێدی و په‌شیمانییه‌كی قووڵ ده‌كات له‌وه‌ی خۆی هاویشتووه‌ته ئامێزی ئافره‌تێكی دیكه‌وه. یۆسا له‌سه‌ر زمانی پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه ده‌ڵێت: “ئێستا ناوی ئه‌و ئافره‌ته‌م له‌بیرنه‌ماوه كه له پێناویدا، كارمنسیتام به‌جێهێشت. هه‌رگیز ئه‌و ئافره‌ته‌م خۆشنه‌ویستووه، ئه‌وه‌ی له نێوانماندابوو، ته‌نها عشقێكی تووند و ڕاگوزه‌ر بوو، جۆرێك بوو له‌شێتی كه زینده‌گیت هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه و سه‌ر و ژێری ده‌كات. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من ئه‌وه‌م كرد كه كردم، ژیانم وێران بوو، چیتر نازانم تامی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری چۆنه… ئه‌و عشقه، عشقێك نه‌بوو له قووڵایی دڵه‌وه هه‌ڵقووڵابێت، بگره له هه‌ناوی حه‌ز و ئاره‌زووه‌وه بوو كه له‌مڕۆدا پشكۆكه‌ی كوژاوه‌ته‌وه”.
سه‌روه‌ختێك كورته چیرۆكی “باكان” كه خاوه‌نه‌كه‌ی ڕۆمانی “ده‌مه‌ته‌قێیه‌ك له كڵێسا” و “ئاهه‌نگی به‌رانه‌كێوی” نووسیوه، هیچ یه‌كێك له ئاپۆرای خوێنه‌رانی یۆسا، ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوو، ئه‌وه‌ی له چیرۆكه‌كه‌دا ڕووده‌دات، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه یۆسا پێیدا تێده‌په‌ڕی. وه‌لێ ئه‌وانه‌ی لێیه‌وه نزیك بوون و له ده‌وروبه‌ریدابوون، هه‌ستیان كرد ئه‌و چیرۆكه، په‌یامێكی ڕوون و ئاشكرای هه‌ڵگرتووه و گوزارشت له‌و بێزارییه ده‌كات كه یۆسا دوای حه‌وت ساڵ ژیان له‌گه‌ڵ ئێزابێل بریسلیر، هه‌ستی پێكردووه. ئاخر یۆسا له ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدا، له پێناو ئێزابێل، وازی له هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی هێنابوو.
ئه‌و ڕۆژه‌ی یۆسا له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلولی ڕابردوو، له ماڵی ئێزابێل، پێشوازی له ڕۆژنامه‌ی “الشرق الاوسط” كرد، تاكو گفتوگۆیه‌كی دوور و درێژی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبده‌ن، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وتاره‌كانی له ڕۆژنامه‌كه‌دا، هه‌وڵمدا له‌سه‌ر ئه‌و چیرۆكه‌ی كه له‌كاتی ده‌رچوونی خوێندمه‌وه و پاشان پێش چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆكه، جارێكی دی خوێندمه‌وه، پرسیاری لێ بكه‌م و هه‌ندێك له نهێنییه شاراوه‌كانی چیرۆكه‌كه بزانم. یۆسا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و به لێزانییه‌كه‌ی خۆی كه له‌سه‌ری ڕاهاتبوو، داوای كرد، گفتوگۆ و قسه‌كردنه‌كانمان، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه بێت، پێشتر له‌سه‌ر هێڵه پانه‌كانی ڕێكه‌وتبووین.
من له‌و ڕۆژدا، ته‌واو له‌وه دڵنیابووم هه‌ورێك ئاسمانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ته‌نیوه، په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌ر له سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه و له ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی ئیسپانیادا، جێگای بایه‌خ و گرنگییه‌كی به‌رفراوان بوو. ئاخر ماریۆ ڤارگاس یۆسا، ناودارترین ئه‌دیبی ئه‌مریكای لاتیینه كه هێشتا له ژیاندایه و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه و ناوه‌نده ڕۆشنبیریی و فیكرییه‌كان، پێشبڕكێیانه بۆ وه‌رگرتنی كتێبه‌كانی و لێكچه‌ره‌كانی. ئه‌ڵبه‌ته یۆسا دوای ئه‌وه‌ی ئیسپانیا، ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌خری پێده‌به‌خشێت و ده‌رگاكانی ئه‌كادیمیای پاشایه‌تی بۆ زمان، له‌به‌رده‌مدا ده‌كاته‌وه، بڕیارده‌دا بگوێزێته‌وه بۆ مه‌درید و له‌وێ بژی و پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له پێناو چاوه‌كانی ئێزابێل بریسلیر، ژنه‌كه‌ی خۆی به‌جێبێڵێت. له‌و ڕۆژگاره‌دا ئێزابێل، بۆ چه‌ندین ده‌یه بوو، بێ ڕكابه‌ر، شۆخه هه‌ره قه‌شه‌نگه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌خمه‌ڵی ئیسپانیا بوو.
له تۆماری “سجل” ئێزابێل دا، له پاڵ شۆخ و شه‌نگییه ناسراوه‌كه‌ی و جوانییه هێمن و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌یدا؛ كه هه‌ڵگری سیمایه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی دووره ( پێش 71 ساڵ، له فلیپین هاتبووه دونیاوه)، یه‌كه‌م هاوسه‌ری گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئیسپانی “خۆلیۆ ئیگلیزیاس” بوو، هه‌روه‌ها دایكی منداڵه‌كانی بوو كه ناوبانگیان هیچی له‌وه‌ی دایكیان كه‌متر نییه. پاشان بوو به هاوسه‌ری به‌ناوبانگترین وه‌زیری ئابوری ئیسپان “میگێل بویر”، ده‌وترێت ئه‌م وه‌زیره، له‌به‌ر ئێزابێل دوو جار هه‌وڵی خۆكوشتنیداوه. دواتر ده‌بێت به هاوسه‌ری یه‌كێك له ئه‌رستۆكراتییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئیسپان، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی ماریۆ ڤارگاس یۆسا-ش بۆ لیستی فتوحاته غه‌رامیاته‌كه‌ی زیاد بكرێت.
له چیرۆكی “باكان”دا، به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، گێژه‌ڵووكه‌یه‌ك ده‌رحه‌ق به په‌یوه‌ندی نێوان یۆسا و ئێزابێل له هه‌ڵكردندایه. جگه له‌وه ئاماژه‌ی زۆری بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی تێدایه كه سێ منداڵی لێی هه‌بوو. ئه‌وه‌تا ناوی یه‌كه‌می پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه “كارمن”ه، بچوككردنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ك جۆرێك له خۆشه‌ویستی بۆ كارمنسیتا، یۆسا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتبوو هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌و جۆره بانگ بكات. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌یه‌كی بێ‌شومار له كۆمه‌ڵگای مه‌خمه‌ڵی تێدایه كه ئێزابێل سه‌ر به‌و كۆمه‌ڵگایه بوو، ئێزابێل چه‌ند ساڵێك بوو وه‌ك شاژنێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراوی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه وابوو، ئاخر مه‌حاڵ بوو گۆڤارێكی هه‌فتانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوببێته‌وه و لانی كه‌م له‌سه‌ر به‌رگی یه‌كێكیان، وێنه‌ی ئێزابێل دانه‌نرابێت.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا هاتووه: “زه‌حمه‌ته چێژ له ئاهه‌نگێكی مۆسیقا یان ئۆركیسترا یان ته‌نانه‌ت شانۆگه‌رییه‌كی كۆمیدیش وه‌ربگریت، له‌كاتێكدا به خه‌ڵكانێك ده‌وره‌دراویت به‌رده‌وام خه‌ریكی كلیككردنن له‌سه‌ر مۆبایل و شاشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان”. پاشان درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت: “هه‌ندێكجار ئه‌وه به خه‌یاڵمدا دێت كه ژیانم به‌و شێوه‌یه ده‌ڕوات كه له ده‌وروبه‌رمدا ده‌گوزه‌رێت. چیتر له‌م دونیا پڕ هه‌راوزه‌نایه‌دا، ناتوانم ڕۆشنبیریی ڕاسته‌قینه له‌وه جیابكه‌مه‌وه كه خه‌ڵك پێیانوایه ڕۆشنبیرییه”. له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا، پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه ڕاده‌كات و ده‌ڕواته‌وه بۆ شوقه كۆنه‌كه‌ی له شه‌قامی “فلۆرا”، ئه‌وه ئه‌و خانووه بووه كه له مه‌درید یۆسا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌ی “كارمن باتریسا” بۆ چه‌ندین ساڵ تێیدا ژیاوه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له نووسه‌ری چیرۆكه‌كه‌وه نزیكن، ده‌ڵێن كێشه‌ی په‌یوه‌ندی یۆسا له‌گه‌ڵ ئیزابێل، لانی كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2020، ئه‌و ساڵه‌ی چیرۆكی “باكان”ی نووسیوه، واته كێشه‌كه زاده‌ی ناكۆكییه تازه‌كان نییه. به‌ڵكو ئه‌نجامی “كۆتاییه‌كی سروشتییه بۆ زنجیره‌یه‌ك گومان و په‌شیمانبوونه‌وه و نا ئاسوده‌یی كه ساڵانێكه له ئارادان و ده‌خه‌مڵێن”، وه‌ك ئه‌وه‌ی خانمێك كه له هه‌ردووكیانه‌وه نزیك بووه، ئه‌و قسانه‌ی كردووه.
یه‌كه‌م هه‌واڵی تایبه‌ت به كۆتایی په‌یوه‌ندی نێوانیان، له ئێزابێل-ه‌وه ده‌رچوو، كاتێك لێدوانی بۆ گۆڤاری “Hola“دا، ئه‌م گۆڤاره ده‌یانجار له به‌رگه‌كه‌یدا، وێنه‌ی ئێزابێل-ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئێزابێل له‌و لێدوانه‌یدا ده‌ڵێت: “من و یۆسا بڕیارماندا به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان بهێنین، له‌مه زیاتر نامه‌وێت هیچ لێدوانێكی دیكه بده‌م”.
له‌و چوارچێوه ته‌سكه‌ی له ده‌وروبه‌ری “یۆسا”دا بوو، ماوه‌یه‌ك بوو ده‌وترا ئه‌و دووانه، سه‌ر به دوو جیهانی جیاوازن و خه‌ره‌ندێكی گه‌وره له نێوانیاندایه و له‌یه‌كتریان جیاده‌كاته‌وه: یۆسا بایه‌خ به كه‌لتوور و ڕۆشنبیریی ده‌دات، ئێزابێل گرنگی به نمایش و ئاهه‌نگ ده‌دات. هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن ئه‌م نووسه‌ره، ماوه‌یه‌كه هه‌ستی كردووه وێنه‌كه‌ی، بووه‌ته پارچه‌یه‌ك و ئاهه‌نگ و چاوپێكه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڕازێنێته‌وه كه ئێزابێل سازیان ده‌كات یان بانگهێشت ده‌كرێت. هیچ گومان له‌وه‌دا نییه، یۆسا ته‌سلیمی چێژ وخۆشییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ببوو كه پێشتر زۆر به توندی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرت، به تایبه‌ت له توێژینه‌وه دوور و درێژه‌كه‌یدا به ناونیشانی “شارستانییه‌تی نمایش”، یۆسا ده‌ڵێت “له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ ئێزابێل” به ناچاری ئاماده‌ی وێنه‌گرتنه‌كان بووه و له ته‌نیشتیدا دانیشتووه و رێگایه‌كی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه تاكو خۆی لێ بدزێته‌وه.
یۆسا پێشتر ئاوا وه‌سفی ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی كردووه كه خه‌ریكی سه‌رگه‌رمییه عاتیفییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان بوون: “هیچ به‌هایه‌كی ستاتیكییان تێدانییه و كه‌رنه‌ڤاڵی درۆزن و ده‌جاله‌كان تێیدا باڵاده‌ستن”. به‌ڵام كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێزابێل دا دروستكرد، سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژنامانه ده‌ڵێت: “ئه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌ماندا، دیارده‌یه‌كی كه‌لتوورییه، ملیۆنان خه‌ڵك هه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ونه‌كانیان تێیدا به‌دیبێنن. له ڕابردوودا ڕۆمان و شیعر ئه‌م كاره‌ی ده‌كرد، وه‌لێ له‌م ڕۆدا، ئه‌م ڕۆژنامانه به بڕێكی زۆر له به‌هره‌وه، ئه‌و كاره ده‌كه‌ن”.
سه‌رچاوه
الشرق الاوسط، چوار شه‌ممه، 4 كانونی دووه‌م، 2023