گفتوگۆ لەگەڵ ئاواز فاتیح جاف، وەرگێڕی کتێبی نامۆیی
ئاواز فاتیح جاف:
ده‌زگای سه‌رده‌م خاوه‌ن ستراتیژێكی تایبه‌ته بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی ڕۆشنبیری
ئا: سەردەم
لە ماوەی ڕابردوودا و لە میانی کتێبە تازەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، کتێبی (نامۆیی) چاپ و بڵاوکرایەوە، لەم دیدارەدا سەبارەت بە گرنگیی کتێبەکە و چەند پرسێکی تر، ئاواز فاتیح جاف، وەرگێڕی کتێبی (نامۆیی) دەدوێنین.
پرسیار: تۆ پێشتر لە بواری ئەدەبدا، بەدیاریکراوی ڕۆمان، کاری وەرگێڕانت کردووە، چۆن بوو بیرت لە وەرگێرانی کتێبێکی فیکریی وەک (نامۆبوون) بکەیتەوە؟
وەڵام: وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه بۆ به‌ده‌ستخستنی سه‌رچاوه‌ی فه‌لسه‌فی و هزرییه بۆ خوێنه‌ر و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كی كتێبخانه‌ی كوردی، له‌هه‌مان كاتدا ویستم وه‌ك وه‌رگێڕێكی ژن شوێن ده‌ستی ئێمه‌ی ژنانیش له‌م بواره‌دا دیار بێت. ئه‌ركی سه‌رشانی گشت نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكه هزر و فه‌لسه‌فه به كوردییه‌كی ڕه‌وان بخاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر، چونكه گه‌لی خۆمان زیاتر له گه‌لانی دیكه پێویستی به وه‌رگرتنی مه‌عریفه‌یه. به‌تایبه‌ت له‌م هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌ی وڵاته‌كه‌مان و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر كه تێیكه‌وتوون، به جۆرێك كه بێ سه‌روبه‌ری باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا كێشاوه و ڕیگه‌ی خۆشكردووه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و توندوتیژی له نێو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا. له بری پێشكه‌وتن به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو ده‌نێن و ده‌نگه ناسازه‌كان بیستراون و كاریگه‌ریان به سه‌ر خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به هۆی غیابی فیكره‌وه‌یه.
نامۆبوون وه‌ك پرسێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی زۆرێك له كۆمه‌ڵگه‌كان بووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و تاكانه‌ی دووچاری نامۆبوون ده‌بن هه‌ست به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی، بێ توانایی، بێ به‌هایی و پوچی ده‌كه‌ن، ناتوانن ڕووبه‌ڕووی قه‌یران و ئاریشه تایبه‌ت و گشتییه‌كانی خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌شیان ببنه‌وه. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا كه پڕاوپڕه له نادادی، سته‌م، چه‌وساندنه‌وه، گه‌نده‌ڵی و قه‌یران ده‌بێت كه‌شێكی چه‌نده له‌بار ڕه‌خسابیت بۆ وه‌ها ده‌ردێكی وێرانكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كه دواجار هه‌مووان لێی زه‌ره‌رمه‌ندن.
سه‌باره‌ت چۆن بڕیارم دا كتێبی نامۆبوون وه‌ربگێڕم، جگه له‌وه‌ی من خۆم بۆ كتێبه‌كانی دكتۆر موحسن محه‌مه‌د حوسێن ته‌رخان كردووه و شاره‌زای شێواز و ئاڕاسته‌ی نووسین و هزری نووسه‌ره‌كه‌م، ناونیشانی كتێبه‌كه بۆ هه‌ر خوێنه‌رێك سه‌رنجڕاكێشه و كۆمه‌ڵێك پرسیار له مێشكدا ده‌ورووژێنێت.. نامۆبوون (ڕۆشناییه‌ك له ناوه‌ڕاستی تۆنێلێكدا) بۆ چی له ناوه‌ڕاست نه‌ك كۆتایی تۆنێله‌كه؟ بۆ له ناوه‌ڕاستی ڕێگاكه؟ لاپر‌سه‌نییه‌ك ده‌یگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت له كۆتایی تونێله‌كه‌دا چی هه‌یه؟
پرسی نامۆبوون بووه‌ته كێشه‌ی دنیای مۆدێرن به‌ئاگاییانه یان بێئاگاییانه زۆرینه‌ی خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت چینی ڕۆشنبیران به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن و یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌رووی مرۆڤی ئه‌مڕۆ ده‌بێته‌وه. مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه به ده‌ربڕینی هایدیگه‌ر شكستی هێناوه له به‌دیهێنانی بوونێكی ڕاسته‌قینه، كه‌وتووه‌ته نێو بوونیكی ناڕه‌سه‌ن و ژیانێكی له قاڵبدراو، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر به‌رپرسیارێتییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ده‌یخاته ئه‌ستۆی لایه‌نێكی دیكه وه‌ك ده‌سه‌ڵات، فه‌رمانڕه‌وا و داموده‌زگاكان. ئه‌مه‌ش به واتای ده‌ستهه‌ڵگرتنی مرۆڤه له به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر بوون و ئازادی و ئینسانییه‌تی خۆی و ونبوونه له نێو حه‌شامه‌تدا ونبوونێكه ئازادیی تێیدا له‌ده‌ست ده‌درێت. واته له هه‌بوونێكی ساخته‌دایه.
له كتێبه‌كه‌دا سێینه‌یه‌ك دیاری ده‌كات كه هۆكارن بۆ نامۆبوونی مرۆڤ و دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كدی و كاڵبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان:
به شتبوون،یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی گۆڕیوه بۆ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان شته‌كان، مرۆڤه‌كان له ڕێگه‌ی مۆڵكه‌كانیانه‌وه بناسرێنه‌وه و به‌های كه‌سه‌كان له ڕێگه‌ی كاڵاكانیانه‌وه بێت و خۆیان له ئۆتۆمبیل و نێو ماڵه كه‌شخه‌كانیان و مۆبایله‌كانیاندا ببیننه‌وه، په‌رۆش بن بۆ كڕینی دواین و نوێترین ئامێر كه كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه و وای لێ كردوون هه‌ست به چێژوه‌رگرتن بكه‌ن. له ڕاستیدا ئه‌م كڕینانه‌ی مرۆڤ ته‌نیا له هه‌ستكردن به بۆشایی و نائومێدی و دڵه‌ڕاوكێیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
به بتبوون، فرۆم باسی له به‌بتبوونی مرۆڤ كردووه، ئه‌م به‌بتبوونه كه فرۆم باسی لێوه ده‌كات مه‌به‌ستی له بتپه‌رستی نییه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه مرۆڤ دروستیان ده‌كات و پاشان كڕنووشی بۆ ده‌بات و ده‌یانپه‌رستێت، هه‌رچه‌نده دروستكراوی ده‌ستی خۆیه‌تی، هه‌ڵده‌ستێت به پیرۆزكردنی جا ئه‌مه ده‌وڵه‌ت، ڕژێمێكی سیاسی، سه‌ركرده‌یه‌ك یان خێل و پارت بێت، یان پیرۆزكردنی شوێنێك په‌رستراو تێیدا ژیاوه و ئه‌و شتانه‌ی به‌كاریهێناوه یان چه‌ند تاڵه مووییه‌ك له ڕیشی. بۆیه مرۆڤ له‌م دۆخه‌دا ده‌بێته كوێله‌ی بتگه‌لێكی نوێ ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت مرۆڤ له‌م جۆره كۆمه‌ڵگانه هه‌روه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئێستای خۆمان نه‌گاته ئازادییه‌كی ڕاسته‌قینه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه ڕێگر بن له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به ئازادی و مرۆڤ بتوانێت خودی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه.
ته‌كنه‌لۆژیا و پیشه‌سازی پێشكه‌وتوو، ئه‌م پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیه له‌سه‌ر حیسابی سۆز و دڵنیایی مرۆڤ به‌رهه‌م هاتووه، وای كردووه مرۆڤ له‌م جیهانی ته‌كنه‌لۆژیایه‌دا ئازادی خۆی له ده‌ست بدات.
ئه‌و هێزه‌ی كه خاوه‌نی ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كانه و فه‌رمانڕه‌وای ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌توانێت به‌و ئامێره پێشكه‌وتووانه‌ی هه‌یه ڕۆڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه بخاته ئه‌و قاڵبه‌وه كه خۆی ده‌یه‌وێت. زیادبوونی فاكته‌ره‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی ئاده‌میزاد بوونه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی ئازادییه‌كان و هه‌ستكردنی مرۆڤ به نامۆبوون تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌توانێت خه‌ڵك ملكه‌چ بكات به‌بێ به‌رهه‌ڵستیكردن ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێت. ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی دروستكردنی پێداویستی درۆیینه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو كه بریتین له‌و پێداویستییانه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه ساخته‌كان ده‌یهێننه ئاراوه هه‌تا ببێته مرۆڤێك په‌رۆش بێت بۆ تێركردنی پێداویستییه‌كان، بیكاته مرۆڤێكی تاكڕه‌هه‌ند به گوێره‌ی ناوبردنی هیربه‌رت ماركۆزه. ڕژێمی سه‌رمایه‌داری په‌ناده‌باته به‌ر زاڵبوون و سه‌پاندن و ناچاركردنی تاك بۆ خۆگونجاندن له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به ڕاكێشانی پرۆلیتاریا بۆ به‌شداریكردن له گه‌مه‌ی دیموكراسییه‌ت به‌ناوی ئه‌وه‌ی هاوڵاتی مافی به‌شداریكردنی هه‌یه له ده‌نگدان و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، وای ده‌رده‌خات ئازادییه‌كان هه‌ن، به‌ڵام خۆی له واقیعدا بوونیان نییه.
ئه‌گه‌ر بێت‌و تاكی ئه‌مڕۆ به ئاگا بێت له‌م فاكته‌رانه‌ی سه‌ره‌وه به دڵنیاییه‌وه توانای تێپه‌ڕاندنی نامۆبوونی هه‌یه و د‌رك به‌و سیستمه سه‌رمایه‌دارییه زه‌به‌لاحه ده‌كات، كه چۆن ژیانی هه‌مووانی كۆنتڕۆڵ و ده‌سته‌مۆ كردووه.
پرسیار: ئەوەی ئەم کتێبە بخوێنێتەوە هەست بەو باکگراوندە قووڵە فیکری و ڕۆشنبیرییە فراوانە دەکات لە نووسەرەکەی (د.موحسن محەمەد حوسێن) هەیەتی، دەکرێت کەمێک باسی ئەم نووسەرەمان بۆ بکەیت و بە خوێنەری کوردی بناسێنیت، بە تایبەت کتێب و بەرهەمە مێژووییەکانی؟
وەڵام: سه‌ره‌تا گرنگه ئاماژه به‌وه بده‌م كه دكتۆر موحسین محه‌مه‌د حوسین له گۆڕه‌پانی ڕۆشنبیری و هزری عیراقی و عه‌ره‌بیدا ناوێكی نه‌ناسراو و نامۆ نییه، چونكه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك له كتێب و توێژینه‌وه و بڵاوكراوه‌ی مێژوویی و فیكری نایابه به زمانێكی عه‌ره‌بی پاراو نووسیوێتی له چاپخانه هه‌ره باشه‌كانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له چاپدراون، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه ته‌واو ئاوێته‌ی هزر و یادگه‌ی ڕۆشنبیری عیراقی و دواتر عه‌ره‌بیش بێت، به‌رهه‌مگه‌لێكی له بواری مێژوو، ڕۆژهه‌ڵاتناسی، فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو و هه‌روه‌ها له هه‌ندێ پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی كه سیمایه‌كی فه‌لسه‌فی وه‌رده‌گرێت وه‌ك مه‌سه‌له‌ی نامۆبوون و ڕۆشنبیری ڕیزپه‌ر.
دكتۆر موحسن له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی هه‌ولێره له دایكبووی ساڵی 1941ه، قۆناغه‌كانی خوێندنی له هه‌ولێر ته‌واو كردووه و دواتر له زانكۆی به‌غدا كۆلێژی ته‌واو كردووه و ماسته‌ر و دكتۆراكه‌شی هه‌ر له‌وێ به‌ده‌ستهیناوه. خوێنه‌رێكی زۆر باشی ئه‌ده‌ب و فیكری عه‌ره‌بییه و زۆر كاریگه‌ر بووه به سه‌لامه مو‌سا، جوبران خه‌لیل جوبران، ته‌وفیق لحه‌كیم و عه‌لی لوه‌ردی.
له ساڵانی (1974-1994) له زانكۆی به‌غدا له نێوان كۆلێژی ئاداب و په‌روه‌رده خزمه‌تی كردووه، پڕ بووه له كار و چالاكی زانستی توانیوێتی چه‌ندین وتار و لێكۆڵینه‌وه له بواری جۆراجۆر و له چوارچێوه‌یه‌كی مێژوویی‌دا له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كانی به‌غدا و كوردستان بڵاوبكاته‌وه. ئه‌ندام بووه له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی كۆڕی زانیاری عیراق و هه‌روه‌ها له لیژنه‌ی مێژوویی له كۆڕی زانیاری\ به‌غدا. به‌شداری له كۆنفراسی سه‌ڵاحه‌دین له دیاربه‌كر له به‌رواری 23\11\1996 كردووه. له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، هه‌روه‌ها له زانكۆی میسراته له لیبیا وه‌ك مامۆستای زانكۆ كاری كردووه. ئێستاش ئه‌ندامی كارای ئاكادیمیای كوردییه له هه‌ولێر.
تایبه‌تمه‌ندی نووسین لای موحسن محه‌مه‌د حوسین ئه‌وه‌یه ته‌ڕحێكی نوێ ده‌خاته‌به‌رده‌ست خوێنه‌ر. ئه‌م بیرمه‌ندێكه له بواری مێژوو و فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو. زۆربه‌ی نووسینه‌كانی پێچه‌وانه‌ی ڕای گشتییه ته‌نانه‌ت له مێژووی كورددا خاوه‌ن تێڕوانینێكی بوێرانه‌یه، هه‌میشه له نووسینه‌كانیدا تێڕوانینێكی نوێ به‌دی ده‌كرێت.. ئه‌و تێزی نوێی له باره‌ی سه‌ڵاحه‌دین یوسفی كوڕی ئه‌یوب، فه‌لسه‌فه، ڕۆژهه‌ڵاتناسی و نامۆبوون هه‌یه. نووسینه‌كانی به بیری نوێ و تێزی بوێرانه و شێوازیكی نوێ له نووسیندا جیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌و عاشقی ئه‌و هزرانه‌یه كه له‌سه‌ری ده‌نووسێت.
له بڵاوكراوه‌كانی:
1-دوو بابه‌ت له مێژووی كورد: دوو توێژینه‌وه‌یه، یه‌كێكیان( ابن الاثیر و احداث عصره و موقفه من صلاح ا‌لدین پوسف بن ایوب\ ئیبن ئه‌لسیر و ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه‌ی و هه‌ڵوێستی له‌مه‌ڕ سه‌ڵاحه‌دین یوسفی كوڕی ئه‌یوب) دووه‌میان (دور قلعه اربیل فی الدفاع عن المدینه\ ڕۆڵی قه‌ڵای هه‌ولێر له به‌رگریكردن له شاره‌كه) له‌م دوو بابه‌ته‌دا:
ویستوویه‌تی ناسنامه‌ی هه‌ولێر و هه‌ندیك له كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌ولێر بسه‌لمێنێت.
پرسیار: بە گشتی گرنگی ئەم جۆرە کتێبانە بۆ خوێنەر و کتێبخانەی کوردی لە چیدایە و چ ئیزافەیەک دەدات بە خوێنەر سەبارەت بە چەمکی (نامۆبوون)؟
وەڵام: بێگومان خوێنه‌ری كورد پێویستیان به ئاگابوونه له پرس و مژار و چه‌مكه‌كانی دنیای نوێ. نامۆبوونیش چه‌مك و بابه‌ت و پرسێكی ئه‌مڕۆی دونیای مۆدێرنه‌یه و له په‌لهاوێشتن و زیادبوون و هه‌ژمووندایه.
ئه‌م كتێبه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی فره‌ڕه‌هه‌نده له‌سه‌ر بابه‌تی نامۆبوون، خوێنه‌رانی بواری هزر و فه‌لسه‌فه ده‌توانن له ڕێگه‌یه‌وه مه‌عریفه‌یه‌كی باش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له دووتووێی ئه‌م كتێبه‌دا به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌م كتێبه له‌خۆگری بیری زۆربه‌ی بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سوفانی جیهانه. بنكۆڵكردن و شرۆڤه‌یه‌كی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری تێروته‌سه‌له. بێگومان هه‌ر كتێبێك به پێی بوار و بابه‌ته‌كان هه‌ڵگری چه‌ندین په‌یام و پرسیار و مانا و ده‌لاله‌ته، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ئیزافه و سه‌رباركردنی مه‌عریفه و دنیابینی خوێنه‌رانه. كتێبه‌كه‌ش به‌پێی ناوه‌ڕۆكەکەی شرۆڤه‌كردنێكی باشی ئه‌م پرسه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ توێژه‌ران و لێكۆڵه‌رانی هزر و كۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فه.
بۆیه پێویسته له‌م بواره‌دا كار بكه‌ین چونكه دنیای ئه‌مڕۆ دنیای فیكره و دنیای بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه نه‌بوونی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه وامان لێ ده‌كات تووشی هه‌ژاری فیكری ببین و نه‌توانین ڕه‌خنه له كایه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه بگرین، دووچاری لاوازی بیركردنه‌وه ده‌بین له كاتێكدا پانتایی هزری مرۆڤ زۆر فراوانه، ناكرێت هزری مرۆڤ به‌ند بكرێت و له چوارچێوه‌یه‌كی ئایدۆلۆژیدا بێت، جا ئه‌و ئایدۆلۆژیایه سیاسی، یان ئایینی، یان به‌هۆی میراتییه‌كی كولتوورییه‌وه بێت شێوه‌گیر بكرێت و پێی ڕازی بێت. كاتێك مرۆڤ خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه بوو، یان ڕاستتر بوێرانه ڕوانییه دۆخی كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌ت زۆر ئاسۆی فراوانی دیكه‌ی به‌ڕوودا ده‌كرێته‌وه و ده‌توانێت گۆڕان به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی تێیدایه دروست بكات، ئه‌و بتانه‌ی بۆ دروستكراوه بیشكێنێت و ئازادی خۆی به‌ده‌ستبێنێت، به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به هۆی نه‌بوونی فیكر و نه‌بوونی بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه خاوه‌ن بتگه‌لێكی پیرۆزه، كه له قاڵبی داوین و كه‌سایه‌تییه‌كی پاسیفی لێ به‌رهه‌مهێناوین و بووه به له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌ممان تا له‌و قاوغه‌ی خۆمان ده‌ربچین و خۆمان له ده‌ست ئه‌و هه‌سته تاڵه‌ی نامۆبوون ڕزگارمان بێت، كه به هۆی زه‌وتكردنی ئازادییه‌كانمانه‌وه‌یه.
پرسیار: بێگومان بە کوردییەکی پاک و بێ گرێ و ڕەوان کتێبەکەت وەرگێراوە، چۆن توانیت زاڵ بیت بەسەر لایەنە زمانەوانییکەدا و ئەو کۆسپ و گرفتانە چی بوون لە پرۆسەی وەرگێڕانی کتێبەکەدا هاتنە ڕێگات؟
وەڵام: له ڕاستیدا وه‌رگێڕانی ئه‌م جۆره كتێبانه كارێكی قورسه، تاقه‌ت و پشوودرێژییه‌كی زۆری ده‌وێت..ئه‌وه‌ی زۆر به‌لامه‌وه گرنگ بوو به‌ته‌واوه‌تی له تێكسته فه‌لسه‌فییه‌كان تێبگه‌م، گه‌ڕان و پشكنینێكی زۆرم به نێو فه‌رهه‌نگ و ده‌قه فه‌لسه‌فییه‌كاندا كرد، تا چه‌مك و شیكاری بۆ ده‌سته‌واژه فه‌لسه‌فییه‌كان به‌ده‌ستبهێنم و بتوانم مانا و هێما و مه‌به‌ستی ده‌قه‌كان به دروستی بگه‌یه‌نم.
كۆمه‌ڵێك كتێبی فه‌لسه‌فیم خوێنده‌وه له نێوانیاندا (فیمونوۆلۆژیای هۆش)ه‌كه‌ی هیگل بوو، خۆی به ئاسانی نه‌ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه ناچار له یوتیوب گوێم له كۆمه‌ڵیك ڕووناكبیر و نووسه‌ر له بواره‌كه‌دا گرت، به هه‌مان شێوه‌ش له تیكسته‌كانی هایدیگه‌ر و ئیریك فرۆم. بۆ ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆرم بۆ ته‌رخان كرد.
سه‌فه‌رێكی هه‌ولێرم كرد و له‌گه‌ڵ دكتۆر موحسن بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عات دانیشتین له ماڵه‌كه‌یدا و ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان بۆ كردم.
كه‌می كتێبی فه‌لسه‌فی له‌م بواره‌دا به زمانێكی كوردی پاراو نووسرابێت یان وه‌رگێڕدرابێت، ئه‌وه‌ی به‌رده‌ستم كه‌وت هه‌مووی وه‌رگێڕانێكی پڕ له وشه و چه‌مكی ناڕوون بوو. هه‌ر به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه ئه‌و هه‌موو كتێبه نایابه به‌و شێوه ناڕێكه وه‌رگێڕدراون كه خوێنه‌ر وا لێ ده‌كات له فه‌لسه‌فه و فیكر بتۆرێت. هه‌ر بۆیه كتێبه‌كه‌م بۆ چه‌ندین نووسه‌ر و ئاكادیمیست نارد بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن و تێبینییه‌كانیان له‌سه‌ری بنووسن. ئه‌مه‌ش وای كرد كاتێكی زۆرم پێویست بێت له وه‌رگێڕانی ئه‌م كتێبه. ماوه‌ی ساڵێك به خوێندنه‌وه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه سه‌رقاڵ بووم تا به‌ته‌واوه‌تی پاشخانێكی فیكریم له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه په‌یدا كرد.
وه‌رگێڕانی چه‌مكه‌كان خۆی بۆ خۆی گه‌وره‌ترین كۆسپ بوو له به‌رده‌ممدا، هه‌وڵێكی چڕ و پڕم دا له گه‌ڕان به‌دوای مانا و تێگه‌یشتنی ئه‌و چه‌مكانه. به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدا بووم له‌گه‌ڵ دكتۆر حه‌یده‌ر له‌شكری له پێداچوونه‌وه‌ی ده‌قه‌كان، لێره‌وه سوپاسی ده‌كه‌م كه هه‌میشه كاتی بۆ ته‌رخان ده‌كردم و هانی ده‌دام كاتێك ماندوو ده‌بووم و ده‌ستم لی هه‌ڵده‌گرت.
ده‌مویست به زمانێكی ساده و ڕه‌وان وه‌ریبگێڕم، كه‌مترین وشه‌ی بێگانه‌ی تێیدا به‌كاربێنم و چه‌مكه‌كانیش كوردییه‌كی ڕوون بن لای خوێنه‌ر وتێگه‌یشتنیان ئاسان بێت و لێی بێزار نه‌بێت.
ده‌یان جار پێداچوونه‌وه‌م بۆ كردووه و هه‌ر لێی ڕازی نه‌ده‌بووم و چه‌ندین جار و به چه‌ندین شێواز دامده‌ڕشته‌وه، ئه‌مه خۆی له خۆیدا كارێكی تاقه‌تپروكێنه.
ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌وه‌ی كه وه‌رگێڕانێكی ناسه‌ركه‌وتوو و نه‌زۆك بێته‌به‌رهه‌م. من ئه‌م سیفه‌ته‌م تێدایه به ده‌ست خۆم نییه تا ئه‌گه‌مه حاڵه‌تی ڕازیبوون له‌ده‌قی وه‌رگێڕانه‌كه كاتێكی زۆرم ده‌وێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار كتێبه‌كه له چاپخانه‌یه دیزاین كراوه به هۆی وشه‌یه‌كه كه به‌دڵم نییه و ده‌مه‌وێت بیگۆڕم دیزاینه‌كه تێكده‌ده‌م، ده‌زانم ئه‌مه سیفه‌تێكی خراپه.
ڕاستییه‌كه‌ی…من خۆم به خاوه‌نی ئه‌م كتێبه نازانم چونكه به‌ڕاستی كۆمه‌ڵێك كه‌سانی دڵسۆز و خه‌مخۆر ئه‌ركی پێداچوونه‌وه‌یان له‌ئه‌ستۆگرت و له كتێبه‌كه‌دا ناویانم بردووه.
پرسیار: مەرج و پێوەرەکانی هەر وەرگێڕێکی سەرکەوتوو چین و پێیوستە وەرگێڕ خاوەنی چ جۆرە تایبەتمەندییەک بێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کتێبەی وەریدەگێڕێت؟
وەڵام: وته‌یه‌كی ئه‌لیكسانده‌ر پۆشكین هه‌یه، ده‌ڵێت: وه‌رگێڕه‌كان به كه‌م مه‌زانن، ئه‌وان پۆسته‌چین، هزره‌كان له ژیارێكه‌وه بۆ ژیارێكی دیكه ده‌گوازنه‌وه. ده‌لاقه‌یه‌كه‌یه بۆ ئاڵۆگۆڕی فه‌رهه‌نگ و فیكر و فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه و ئه‌زموونی گه‌لان. وه‌رگێڕ هونه‌رمه‌ندانه په‌یامێك ئاڕاسته ده‌كات له ڕێگه‌ی وشه و ده‌ق له زمانێكه‌وه بۆ زمانێكی دیكه. بێگومان ئه‌ركێكی هه‌ره سه‌خت و قورسه له سه‌ر شانی، چونكه پرۆسه‌ی وه‌رگێڕان هێنده ئاڵۆز و هه‌ستیاره پێویستی به لێهاتووی و شاره‌زاییه‌كی زۆر هه‌یه، تا بتوانێت شوناس و ماهییه‌تی چه‌ندین كولتوور له‌یه‌كدی نزیك بكاته‌وه و بیگوازێته‌وه و ببێته هۆكارێك بۆ گۆڕانی ئاڕاسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگه. هه‌ر ئه‌مه‌شه كاری وه‌رگێڕان و ئه‌ركی وه‌رگێڕ.
پێوسته وه‌رگێڕ كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تێدا بێت، پێش هه‌موو شتێك وه‌رگێڕان هونه‌ره به‌و پێیه‌ی شاره‌زایی و مه‌یل و سه‌لیقه ده‌ستڕه‌نگێنی و به‌هره‌ی ده‌وێت و به‌هره‌یه‌كی خودایی تێدا بێت و بتوانێت په‌ره‌ی پێ بدات. بێگومان ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه و نووسین و ئه‌زموونه‌وه ده‌بێت.
خاڵێكی سه‌ره‌كی له وه‌رگێڕدا ده‌بێت خاوه‌ن پاشخانێكی ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی باش بێت له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كات و ئاگاداری ورد و درشتی بابه‌ته‌كه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌دا بشكێت و به‌سه‌ریدا زال بێت. من له‌م كتێبه‌ی )نامۆبوون( ئه‌مه‌م ئه‌زموون كرد. هه‌روه‌ها ئه‌و وشانه به‌كار بێنێت كه باوه و هه‌موو كه‌سێك لێی تێبگات.
وا باشتره وه‌رگێڕ له بواری پسپۆرییه‌كه‌ی خۆیدا كاری وه‌رگێڕان بكات، به‌و پێیه‌ی شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی هه‌یه له بواره‌كه‌دا، كه وا ده‌كات زیاتر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ده‌قه‌كاندا بشكێت و شاره‌زاییانه‌تر كاره‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها باشتره له زمانی یه‌كه‌مه‌وه وه‌رگێڕان بكات، ئه‌گه‌ر له زمانی دووه‌مه‌وه وه‌رگێڕانی كرد، مه‌رجه به‌راوردكاری بكات له نێو وه‌رگێردراوه‌كانی زمانه‌كانی دیكه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر زمانی ڕه‌سه‌ن.
پرسیار: بە گشتی بۆچوون و سەرنجت چییە سەبارەت بە کتێب و بەرهەمە چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و بەخشی سەردەم؟
ده‌زگای سه‌رده‌م خاوه‌ن ستراتیژێكی تایبه‌ته بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌عریفی له بواره جیاجیاكانی ڕۆشنبیری و وه‌رگێڕانی كولتووری بیانی له ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه‌ی نوێ و فیكری سه‌رده‌م و بواری زانستی جیاجیا، چ به كتێب یان گۆڤار یان زنجیره‌ی دۆسیه‌كانی سه‌رده‌م، كه تایبه‌ته به فه‌یله‌سوه‌كانی ڕۆژئاوا. هه‌ر بۆیه توانیوێتی سه‌دان كتێب له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب، فیكر، مێژوو و كۆمه‌ڵناسیش بخاته نێو كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه و ڕۆڵێكی باشی گێڕاوه له ناساندنی نووسه‌ره جیهانییه‌كان به خوێنه‌ری كورد.