پێنجەمین خەڵاتی کارۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٣ درا بە چیرۆکنووس حسێن عارف
پێنجەمین خەڵاتی کارۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٣ درا بە چیرۆکنووس حسێن عارف
ئەمڕۆ ٢٧/٥/٢٠٢٣ لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا پێنجەمین خەڵاتی کارۆ بۆ ساڵی ٢٠٢٣ درا بە چیرۆکنووس و نووسەری کورد مامۆستا “حسێن عارف” لە پای ئەو خزمەتانەی بە ئەدەبی کوردی کردووە.
خەڵاتی کارۆ خەڵاتێکی ساڵانەیە و چاپخانەی کارۆ هەر ساڵەو بە نووسەرێکی دیاری بواری ئەدەبیاتی کوردیی دەبەخشێت، بۆ ئەمساڵ خەڵاتەکە لەلایەن هاوڕێی نووسین و تەمەنی مامۆستاوە چیرۆکنووس “ڕەئووف بێگەرد” بەخشرا بە مامۆستا “حسێن عارف” خاوەنی چیرۆکی چای شیرین و ڕۆمانی گەلەگورگ و چەندین شاکاری دیکە.
هەر لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی پارێزگار و وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان بەڕێوەچوو تیایدا چەند وتار و چالاکییەک لەلایەن کەسایەتییەکانەوە پێشکەشکرا کە پرۆگرامی مەڕاسیمەکە بەم شێوەیەبوو:
کەژاڵ ئەحمەد پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکەبوو.
سەرەتا، ساتێک بەبێ دەنگی وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
– وتاری عەتا مەحمود، سەرپەرشتیاری خەڵاتی کارۆ.
– وتاری بەڕێز د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی.
– وتاری بەڕێز د. موحسین ئەدیب، بەنوێنەرایەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری.
– وتاری دەزگای سەردەم لە لایەن بەڕێز ئازاد بەرزنجی یەوە.
– خوێندنەوەی دەقی ( داری بەرداری چیرۆک) لەلایەن شاعیر دلاوەر قەرەداغی یەوە.
– نمایشی فیچەرێک بەناونیشانی «حسێن عارف نووسەرێکی نوێخواز» بەشدارانی فیچەرەکە ئەم بەڕێزانە بوون : ئارام کاکەی فەلاح، فاروق هۆمەر، بەیان سەلمان، حەمەفەریق حەسەن، ئامادەکردنی ڕۆژنامەنووس شاخەوان سدیق.
– وتاری لیژنەی خەڵاتی کارۆ، لەلایەن کەژاڵ ئەحمەدەوە خوێندرایەوە، لیژنەی خەڵاتەکە بەڕێزان : ڕەئووف بێگەرد، شێرزاد حەسەن ، بەختیار عەلی بوون.
– پێشکەشکردنی خەڵاتی کارۆ بە بەڕێز حسێن عارف لەلایەن: م. ڕەوف بێگەرد -ەوە.
– مەراسیمەکە بە پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی بنکەی گەلاوێژ، وەزارەتی ڕۆشنبیری، کامەران سوبحان و دڵشاد عبدوڵڵا.
کۆتایی هات.
– کۆمەڵە چیرۆکی گەلەگورگ بە چاپێکی نوێوە ،دیاریی سەرپەرشتیارانی ڕێوڕەسمەکە بوو بۆ ئامادەبووان
—————————————————-
وێنەکان: