سەبارەت بە گوڵبژێرێک لە چیرۆکی ئێرانی وەرگێڕ: چیرۆکەکان ده‌رد و ئازاری خه‌ڵكانی زه‌حمه‌تكێشن
سەبارەت بە گوڵبژێرێک لە چیرۆکی ئێرانی
خالید فاتیحی وەرگێڕ:
هه‌موو چیرۆکەکان ده‌رد و ئازاری خه‌ڵكانی زه‌حمه‌تكێش به‌یان ده‌كه‌ن
سازدانی: سەردەم
لە ماوەی ڕابردوودا نووسەر و وەرگێڕ (خالید فاتیحی)کۆمەڵە چیرۆکێکی هاوچەرخی ئێرانی بە ناوی (لەگەڵ باراندا ببارێ) وەرگێڕا و لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە، چاپ و بڵاوکرایەوە، لەم وتووێژەدا سەبارەت بە دنیای چیرۆکەکان و چۆنێتی هەڵبژاردنیان بۆ وەرگێران، هەندێک زانیاری لەگەڵ کاک خالید فاتیحی وەرگێڕدا، دەخەینە ڕوو.
سەردەم: چۆن بوو بیرت لەوە کردەوە ئەو گوڵبژێرە چیرۆکە وەربگێڕیت بۆ سەر زمانی کوردی؟
خالید فاتیحی: له ڕاستیدا من لەمێژه خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی فارسیم، هه‌موو جارێكیش كه ده‌گه‌مه سه‌ر چیرۆكێكی دڵخوازی خۆم، وه‌ریده‌گێڕم. ئه‌و گوڵبژێره‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه دروست بوو، چوونكه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌رمگرتوون.
سەردەم: هەڵبژاردای چیرۆکەکان لەسەر چ بنەما و پێوەرێک بوو؟
خالید فاتیحی: هەروهكو ئاماژه‌م پێ دا له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌رمگرتوون، زیاتریش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ستی خۆمدا ئاوێزانن، ئه‌وه‌نده‌م چیرۆكه‌كان خۆشده‌وێن ده‌ڵێی بۆ خۆم نووسیومن.
سەردەم: خاڵی هاوبەشی نێوان چیرۆکەکان چین، لە کاتێکدا هەر یەک لە نووسەرەکان سەر بە شێواز و دنیایەکی جیاوازن؟
خالید فاتیحی: خاڵی هاوبه‌ش له‌نێو چیرۆكه‌كاندا ئه‌وه‌یه کە هەر هه‌موویان ده‌رد و ئازاری خه‌ڵكانی زه‌حمه‌تكێش به‌یان ده‌كه‌ن و له هه‌مان كاتیش‌دا ئاوێنه‌یه‌كی واقیعین له كۆمه‌ڵگای ئێران. ده‌كرێ بڵێین خاڵێكی دیكه‌ی هاوبه‌شیش له‌ناو نووسه‌ره‌كاندا زۆربه‌یان هاوسه‌رده‌م و ده‌كرێ بڵێین هاوبیریشن، فه‌زای زۆربه‌ی چیرۆكه‌كان گوندییه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه و خاوه‌ن شێواز و ته‌كنیكی جیاوازن.
سەردەم: ئەو کێشە و ڕێگریانە چی بوون لە پرۆسەی وەرگێڕانەکەدا بۆت دروست بوون؟
خالید فاتیحی: له ڕاستیدا هیچ كێشه و گرفتێكم نه‌هاته پێش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی باشم له‌سه‌ر نووسه‌ره‌كان هه‌بوو. خاڵی دووه‌م لێك نزیكی كولتوور و فه‌رهه‌نگی نێوان كورد و فارس كه له زۆر شوێندا په‌ند و ئیدیۆمی هاوبه‌شیان هه‌ن، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆشتان ده‌زانن كه په‌ند و ئیدیۆم به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌رناگێڕدرێن و ده‌بێ هاوشێوه‌كانیان بۆ بدۆزینه‌وه. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم ڕۆمانێكم به ده‌سته‌وه بوو كه نووسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕازیلییه، له‌و رۆمانه‌دا تووشی كۆمه‌ڵێك كێشه هاتم كه له ڕووی فه‌رهه‌نگی و كولتوورییه‌وه لێك دوورین.
سەردەم: بە گشتی مەرج و پێوەرەکانی وەرگێڕی سەرکەوتوو چین؟
خالید فاتیحی: به بڕوای من، مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی وه‌رگێڕی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه کە وه‌رگێڕ ده‌بێ شاره‌زاییه‌كی باشی له‌و زمانه‌دا هه‌بێ كه ده‌قه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گێڕێ، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه وه‌رگێڕ ده‌بێ له هونه‌ری وه‌رگێڕان شاره‌زابێ، ئێمه زۆر كه‌سمان هه‌ن، نه‌ك زمانێك، چه‌ند زمانێك ده‌زانن به‌ڵام نابنه وه‌رگێڕ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بی وه‌ربگێڕێ، ده‌بێ باگراوندێكی ئه‌ده‌بی هه‌بێ، چونكه ده‌قی ئه‌ده‌بی (له‌به‌رئه‌وه‌ی من خۆم ته‌نیا ده‌قی ئه‌ده‌بی وه‌رده‌گێڕم) خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، كه‌سێكی دیكه با زمانیش شاره‌زابێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێیدا نه‌بێ، سه‌ركه‌وتوو نابێ. ئه‌وه‌ی له هه‌مووشی گرنگتره ئه‌وه‌یه کە وه‌رگێڕ ده‌بێ زۆر شاره‌زایی له زمانی خۆیدا هه‌بێ، تۆ سه‌یری وه‌رگێڕانی شیعر بكه له زمانه‌كانی دیكه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی، ته‌نیا چه‌ند ناوێكمان هه‌ن كه له‌و بواره‌دا سه‌ركه‌وتوون و بوونه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌كی پڕشنگدار، ناوی چه‌ند وه‌رگێڕێكی به ئه‌زموون و دیار بە نموونە دێنمه‌وه (مامۆستا ئازاد به‌رزنجی و مامۆستا ناسری حیسامی و كامیل بۆكانی) ناوە هه‌ره دیارهكهیانن.
سەردەم: ئەدی ڕا و سەرنجت لەسەر کتێبەکانی دەزگای سەردەم چییە؟
خالید فاتیحی: ده‌زگای سه‌رده‌م ئێستا یه‌كێكه له‌و ناوه‌نده هه‌ره دیارانه‌ی دنیای وه‌رگێڕان و چاپ و بڵاوكردنه‌وه، ئه‌و ده‌زگایه روئیای بۆ كاری نووسین و وه‌رگێڕان جیاوازه له ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، خاڵێكی گرنگ كه زۆر پێی سه‌رسام بووم ئه‌وه‌یه تۆ ههڵهچنیت بۆ بابه‌ته‌كه‌ت كردبێ یان نا، ئه‌وانه هه‌ڵه‌چنی خۆیان هه‌ر ده‌كه‌ن. ئه‌وجار ئه‌و ده‌زگایه نایه ته‌نیا بیر له فرۆشی كتێبه‌كه‌ی بكاته‌وه وه‌ك هه‌ندێك ناوه‌ندی ئه‌هلی ده‌یكه‌ن، سه‌رده‌م بابه‌تێك چاپ ده‌كات كه بزانێ كه‌لێنێك له كتێبخانه‌ی كوردی پڕ ده‌كاته‌وه.
من خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه كتێبێكم له‌و ده‌زگا سه‌نگینه بڵاو كراوه‌ته‌وه هیوادارم كاری دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ بكه‌م.
تێبینی: لەم کتێبەدا نووسەر و وه‌رگێڕ خالید فاتیحی، هه‌شت چیرۆكی حه‌وت نووسه‌ری ناودار و گرنگی فارسی هه‌ڵبژاردووه، كه ئه‌وانیش «غولام حسێن ساعیدی، ئه‌مین فه‌قیری، جه‌لال ئال ئه‌حمه‌د، عه‌لی ساڵحی، جه‌مال میرسادقی، مه‌هدی ڕه‌زایی، ئه‌بو تورابی خوسره‌وی»ن.
شایانی باسە ئەم وەرگێڕە لە ژیانی خۆیدا بێدەنگ و دوورەپەرێز تەنها خەریکی کاری وەرگێران و نووسینە لەسەر ئەو کتێبانەی دڵخوازی خوێندنەوەی خۆین، واتە بە گشتی لەناو دنیای پاک و جوان و بێدەنگی کتێب‌دا دەژی، لەم بوارەشدا کۆمەڵێک کتێبی ئەدەبی جۆراوجۆری سەر بە ئەدەبیاتی فارسی و جیهانی، بە زمانێکی بێخەوش و سەرنجڕاکێش، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و کتێبخانەی کوردی بە بەشێک لە کتێبەکانی ئەم نووسەر و وەرگێڕە ئاوەدان بووەتەوە.