چاوپێکەوتن لەگەڵ جەبار سابیر دەربارەی ڕۆمانی قاچار قوچار
ڕۆمانی قاچار قوچار و چەند پرسیارێک
جەبار سابیر: ئەم ڕۆمانە وەک تەکنیک زۆر گرنگە
سازکردنی: سەردەم
لە ماوەی ڕابردوودا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، ڕۆمانێکی جوانی هیندی بە ناوی (قاچار قوچار) چاپ و بڵاوکردەوە، ئەم ڕۆمانە (ڤیڤیک شانبهاگ) نووسیویەتی و لە لایەن (جەبار سابیر)ەوە، بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش، وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکان بەرەستە.
سەردەم: چۆن بوو بیرت لە وەرگێڕانی ئەم ڕۆمانە هیندییە کردەوە؟
جه‌بار سابیر: من خۆم به‌رله‌وه‌ی وهربگێڕبم خوێنه‌رێكی باشم و زۆر بۆ كتێبی تازه ده‌گه‌ڕێم و حه‌زده‌كه‌م ناوی نوێ و كتێبی نوێ بخوێنمه‌وه. هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كردووشمهوه ته‌نها بۆ ئه‌وه بووه حه‌زم كردووه خه‌ڵكانێك كه خوێنه‌ری جدین و حه‌زیان له ناوی نوێ و كتێبی نوێیه، وه‌ك من چێژ له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كارانه وه‌ربگرن كه وه‌رمگێڕاون، گه‌رنا هه‌میشه حه‌زم كردووه خوێنه‌رێكی باشبم. به‌رده‌وام له په‌یج و پێگه فارسییه‌كاندا به شوێن كتێبی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێم، به‌تایبه‌ت ڕۆمان، چه‌ند مانگ جارێك نزیكه‌ی سه‌د كتێبێك كۆده‌كه‌مه‌وه و ده‌ینێرم بۆ هاوڕێیه‌كی كتێبفرۆشم له شاری سنه و ئه‌ویش پاش چه‌ند ڕۆژێك بۆم ده‌نێرێ. زۆرجاریش هه‌ندێك هاوڕێم پێشنیاری كتێبم بۆ ده‌كه‌ن و كار به پێشنیاره‌كانیان ده‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌م به خوێندهوارییهكهیان هه‌یه. چیرۆكنووس به‌ختیار حه‌مه‌سووری هاوڕێم یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه زۆرم متمانه پێیه‌تی. ئه‌و وتی ڕۆمانێك هه‌یه ناوی “قاچارقوچار”ه، زۆر باسی ده‌كه‌ن، بزانه په‌یدای بكه و كاری له‌سه‌ر بكه! ئه‌وه بوو په‌یدام كرد و دوای خوێندنه‌وه‌ی زانیم به ڕاستی گرنگه كتێبخانه و خوێنه‌ری ئێمه‌یش بێبه‌ش نه‌بن لێی و ده‌ستم كرد به وه‌رگێڕانی. كه وهرگێڕانهكهیشیم ته‌واو كرد به‌ختیار حه‌مه‌سوور یه‌كه‌م كه‌س بوو خوێندییه‌وه و وتی كارێكی زۆرباشت كردووه و ئه‌مه‌یش دڵخۆشی كردم و له كاره‌كه‌ی خۆم دڵنیاتر بووم. ڕه‌نگه وه‌رگێڕ به ته‌نها فریا نه‌كه‌وێ ئاگای له هه‌موو كتێبێكی باش بێت، بۆیه گرنگه خه‌ڵكانی خوێنده‌وار و ئاگادار یارمه‌تیت بده‌ن و پێشنیارت بۆ بكه‌ن. ئه‌م هاوكارییه له دنیای ئێمه‌دا زۆرنییه، به‌ڵام ئه‌و كه‌مه‌یش كه هه‌یه هه‌ر باشه.
سەردەم: ئەم ڕۆمانە فرە تێما و فرەڕەهەندە، باس لە دۆخی ئابووری و کێشە کۆمەڵایەتییەکانی وەک خێزان دەکات، بەم حاڵەوە دەکرێت پێمان بڵێیت ئەم ڕۆمانە چ بەها و گرنگییەکی بۆ خوێنەری کورد هەیە؟
جه‌بار سابیر: ئه‌م ڕۆمانه سه‌ره‌تا وه‌ك ته‌كنیك زۆر گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له زه‌مه‌نێكی زۆر كه‌مدا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی زۆر گرنگ تاوتوێ ده‌كات و دیوی ناوه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی هیندی زۆر به جوانی پیشانی خوێنه‌ر ده‌دات. دواتر قسه‌كردن له‌سه‌ر چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه و كێشه و گرفته‌كان و ڕانه‌هاتن له‌گه‌ل سه‌روه‌ت و سامان و ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی وه‌ك ده‌ڵێن؛ تازه‌پیاكه‌وتوو، نازانن چی لێ بكه‌ن و چۆن به‌كاری بهێنن. پاشان قسه له‌سه‌ر ژن ده‌كات كه له‌م كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووانه‌دا، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گۆڕانن، تاكه دوژمنی ژنان، هه‌ر خودی ژنان خۆیانن و لێره‌دا ئه‌م بابه‌ته زۆر جوان كاری له‌سه‌ر كراوه. ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وروپی و ڕوسی و ئه‌مریكای لاتین و كه‌مێك ئه‌فریقا و ژاپۆنیش كاری له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتی هیندی كه‌مترین كاری له‌سه‌ر كراوه و ڕه‌نگه ئه‌مه خاڵێكی به‌هێز بێت كه وایكرد من ئه‌م ڕۆمانه وه‌ربگێڕم.
سەردەم: خوێنەری کورد کەمترین ئاگاییان لە ئەدەب بە تایبەت ڕۆمانی هیندی هەیە، دەکرێت ئەمە نموونەیەک بێت لە ڕۆمانی مۆدێرنی هیندی، ئایا بەنیازیت وەک وەرگێڕ کار لەسەر نموونەی دیکەی ئەدەبی ئەو وڵاتە بکەیت؟
جه‌بار سابیر: خوێنه‌ری كورد ئه‌ده‌بیاتی هیندییان زیاتر له ڕێگه‌ی سه‌لمان ڕوشدییه‌وه ناسیوه، ئه‌ویش كاتێك كه له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئیمام خومه‌ینی ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، فتوای كوشتنی ده‌ركرد له‌سه‌ر ڕۆمانی “ئایه‌ته شه‌یتانییه‌كان”ی ڕوشدی، باواز له‌مه بهێنین. ئه‌ده‌بیاتی هیندی نووسه‌ر و شاعیر و عارف و فه‌یله‌سووفی گه‌وره‌ی تێدایه، ڕه‌نگه زۆرمان ناوی ڕابێندرانات تاگوور و جه‌واهیر لال نه‌هرۆ و به دڵنیاییه‌وه خودی گاندی ڕابه‌ری شۆڕشی ناتوندوتیژیشمان بیستبێ كه خوێنده‌وارێكی گه‌وره بووه. ئه‌مانه ئاشنان زۆروكه‌م. وه‌ك ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرنیش كه له سه‌لمان ڕوشدییه‌وه ئێمه ئاگادارین، من وه‌ك خۆم نووسه‌رێكی دیكه‌ی هیندی هه‌یه چه‌ند ڕۆمانێكیم خوێندۆته‌وه كه ناوی “جومپا لاهیری”یه ئه‌میش ناوێكی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بیاتی هیندستانه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی هه‌یه و هه‌ر له‌وێیش ده‌ژی و ده‌نووسێ. بۆ به‌شی كۆتایی پرسیاره‌كه‌یش ده‌بێ بڵێم هه‌ڵبه‌ت به نیازم به‌ڵام ده‌بێ چاوه‌ڕێ بكه‌م و بزانم خودی ئه‌م نووسه‌ره و ئه‌ده‌بیاتی هیندی كارێكی له‌مه گرنگترمان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست تا ئێمه‌یش بیكه‌ین به كوردی. وه‌رگێڕ هه‌میشه بۆ كاری نوێ و كاریگه‌ر ده‌گه‌ڕێ و جا گه‌ر ئه‌و كارانه له ده‌رودراوسێی خۆیشمان ئه‌وه زۆر باشتره، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه و ئه‌وان له زۆرشتدا نزیكین و خاڵی هاوبه‌شمان زۆره.
سەردەم: نووسەری ئەم ڕۆمانە ناوێکی نامۆ و نوێیە بۆ ئێمە، تا چەند گرنگە لە وەرگێڕاندا بایەخ بە ناساندنی نووسەری نامۆ و نوێ بدرێت؟
جه‌بار سابیر: گرنگترین سیفه‌تی وه‌رگێڕ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه وهریاندهگێڕێ. وه‌رگێڕی خوێنده‌وار و ئاگادار به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و بابه‌ت و كتێبانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه وهریاندهگێڕێ. ئه‌مه‌یش دوای خوێنده‌واری و ئاگادارییه‌كی زۆر دێت و له خۆوه دروست نابێ. وه‌رگێڕ ده‌بێ متمانه‌ی به خوێنده‌وارییه‌كه‌ی خۆی هه‌بێت و ته‌نها زانینی زمانی به‌رامبه‌ر و دواتر زمانی دایك گرنگ نییه، به‌ڵكو گرنگ خوێنده‌واری و ئاگادارییه. من خۆم كاتێك ڕۆمانێك یا هه‌ر تێكستێكیتر وه‌رده‌گێڕم، ئه‌وه‌نده‌ی بۆم بكرێ له‌سه‌ر ئه‌و نووسه‌ره و كاره‌كانی ده‌خوێنمه‌وه و پاشان هه‌رچه‌ند كتێبی دیكهیم ده‌ستبكه‌وێ ده‌یانخوێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای زمان و شێوازی گێڕانه‌وه و ته‌كنینكی بم ئه‌وسا دێم و كار له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی ده‌كه‌م كه هه‌ڵمبژاردووه بیكه‌مه كوردی.
هێنانه ناوه‌وه‌ی ناوی تازه و كتێبی نوێ بۆ نێو زمانی كوردی، گرنگترین كارێكه وه‌رگێڕی كورد بیكات، به‌تایبه‌ت له بواری گێڕانه‌وه‌دا، ئه‌مه‌یش به دوو هۆكار؛ یه‌كیان بۆ ئه‌وی نووسه‌رانی ئێمه بزانن چی له دنیادا هه‌یه و گێڕانه‌وه گه‌یشتۆته كوێ، دووه‌میش بۆ خوێنه‌ری ئێمه كه له‌و كۆمه‌ڵه ناوه كه‌مێك دووربكه‌وێته‌وه كه دنیای وه‌رگێڕان و ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌یان داگیر كردووه و پێیان وایه هه‌ر ئه‌وانه هه‌ن. ئه‌وانه‌یش گرنگن، به‌ڵام ناكرێ له پاڵ ڕابێندرانات تاگوور و سه‌لمان ڕوشدیدا ئێمه ئه‌م نووسه‌ره گرنگ و گه‌وره‌یه نه‌ناسین كه ناوی “ڤیڤیك شانبهاگ”ه و ئه‌م ڕۆمانه جوان و گرنگه‌ی نووسیوه.
سەردەم: ئەو گرفتانە چی بوون لە ساتی وەرگێڕانی ئەم ڕۆمانەدا هاتنە ڕێت و چۆن چارەسەرت کردن؟ بە دیاریکراوی کە بە زمانێکی سادە و خۆش و بێ گرێوگۆڵ وەرتگێڕاوە؟
جه‌بار سابیر: من وه‌ك خۆم كاتێك ڕۆمانێك ده‌خوێنمه‌وه، كه ده‌گه‌مه كۆتایی ئه‌وسا بڕیاری وه‌رگێڕانی ده‌ده‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا له زمان و ته‌كنیك و گرێچنی ڕۆمانه‌كه شاره‌زا ده‌بم و كه‌سێتییه‌كانی ده‌هێنمه به‌رچاوم. هه‌ر گرفتێكم هه‌بێ له‌گه‌ڵی سه‌ره‌تا له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م و دواتر ده‌ست ده‌كه‌م به وه‌رگێڕانی. بۆ ئه‌م ڕۆمانه هیچ گرفتێكی ئه‌وتۆم نه‌بوو، ئه‌مه‌یش بۆ ساده‌یی بابه‌ت و زمانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. من هه‌ستم ده‌كرد باس له خێزانێكی كوردی ده‌كات و ئه‌م كێشانه ئێمه‌یش هه‌مانه و ئازایه‌تی ئه‌وه‌مان نییه ددانیان پێدا بنێین. ئێمه‌یش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گۆڕانین به‌ره‌و مۆدێرن بوون و له‌م نێوه‌یشدا باجی زۆرمان داوه و جارێ بهردهوامشین له باجدان. چونكه هیچ گۆڕانێكی ڕشه‌یی له كۆمه‌ڵگه‌دا بێ باجدان تێناپه‌ڕێ. هه‌ندێك كێشه له ناوه‌كاندا هه‌بوو و دوای ئه‌وه‌ی ئینگلیزییهكهیم ده‌ستكه‌وت ئه‌ویش چاره‌سه‌ر بوو، له جێیه‌كیش كاتژمێرێك به هه‌ڵه نووسرابوو له فارسییه‌كه‌دا ئه‌ویشم له ئینگلیزییه‌كه‌وه هێنایه‌وه و ڕاستم كرده‌وه. هه‌ڵبه‌ت من ئینگلیزییه‌كه‌م به‌شی ئه‌وه ده‌كات ئه‌و گرفته بچووكانه‌ی پێ چاره‌سه‌ر بكه‌م گه‌رنا ناتوانم هه‌موو ڕۆمانه‌كه‌ی پێ وه‌ربگێڕم.