چاوخشاندنێك به به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی جیل كێبل و ئه‌مین مه‌علوف
ئاهه‌نگی كتێب له پێشانگای ڕیبات
چاوخشاندنێك به به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی جیل كێبل و ئه‌مین مه‌علوف
هاشم ساڵح
له عه‌ره‌بییه‌وه: باوكی ڕه‌هه‌ند
پێش ئه‌وه‌ی بڕۆیته ناو پێشانگای كتێبه‌كه‌وه، باخچه قه‌شه‌نگ و فراوانه‌كانی حه‌سه‌نی دووه‌م پێشوازیت لێده‌كات. ئه‌وانه له باخچه هه‌ره جوان و دڵگیره‌كانی جیهانن، هه‌ندێكجار كه به ناویدا ده‌گه‌ڕێیت و پیاسه ده‌كه‌یت، وا ده‌زانیت به‌ناو به‌هه‌شتدا گوزه‌ر ده‌كه‌یت و تێده‌په‌ڕیت. پاشان دوای ئه‌وه، ده‌ڕۆیته ناو پێشانگای كتێبه‌كه‌وه، تاكو بكه‌ویته گه‌ڕان به نێو وه‌شانخانه و ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه عه‌ربی و بیانییه‌كاندا. ئایا هیچ خۆشییه‌ك له‌مه خۆشتر و گه‌وره‌تر هه‌یه؟ له هه‌مولایكه‌وه ڕه‌فه‌ی پڕ له كتێب ده‌وریداویت.
یه‌كه‌م شت من كردم، ڕۆشتم بۆ لای ده‌زگای “دار ئه‌لمه‌دا”، بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌یه‌ك له كتێبه‌كه‌م: “عه‌ره‌ب له نێوان ڕووناكی و تاریكی دا” وه‌ربگرم. دوای ئه‌وه، ڕاسته‌وخۆ ڕۆشتم بۆ لای وه‌شانخانه فه‌ره‌نسییه‌كان، تاكو بزانم دواهه‌مین و نوێترین بڵاوكراوه‌كان چین. یه‌كه‌میان كتێبه‌كه‌ی جیل كێبل بوو كه به گاڵته‌وه ئه‌مه ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی بوو: “پێغه‌مبه‌ر له نیشتیمانه‌كه‌ی خۆیدایه/ نبی فی وطنه”، ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ست پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی، واته: ” پێغه‌مبه‌ر له نیشتیمانه‌كه‌ی خۆیدا نییه/ لا نبی فی وطنه”.
جیل كێبڵ هه‌مو ژیانی خۆی بۆ لیكۆڵینه‌وه له بابه‌تی بزووتنه‌وه فێنده‌مێنیتاڵیزمه‌كان ته‌رخانكردووه و به‌درێژایی چل ساڵ، زیاد له بیست كتێبی گرنگی به‌رهه‌مهێناوه. به‌ڵام نه له لایه‌ن وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه و نه له لایه‌ن زانكۆ فه‌ره‌نسییه‌كانه‌وه، گرنگی بایه‌خی ته‌واو به كتێبه‌كانی نه‌دراوه. بگره ئه‌وان تێزه‌كانی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و وه‌ك به‌ربه‌ستێكی بڵند له به‌رده‌میدا ڕاوه‌ستان. ئه‌وان به ناوی ئایدۆلۆژیاوه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن: دوێنێ به ناوی جیهانی سێیه‌م و ئه‌مڕۆ به ناوی ئایدۆلۆژیای ئیسلامخوازی- چه‌پگه‌رایی ده‌یكه‌ن. هه‌میشه ئایدۆلۆژیا به سه‌رجه‌م دروشمه دۆگماییه‌كانییه‌وه، له به‌رده‌م زانست و مه‌عریفه‌ی ڕۆشنكه‌ره‌وه و فیكری ئازاد ڕاده‌وه‌ستێت.
جیل كێبل له‌و كتێبه نوێیه‌یدا چی كردووه؟ تاوانه‌كه‌ی چییه كه لێخۆشبوونی بۆ نییه؟ هه‌مان ئه‌و میتۆده‌ی به‌سه‌ر فێنده‌مێنیتاڵیزمی ئیسلامی‌دا پراكتیزه كردووه كه فه‌یله‌سوفانی ڕۆشنگه‌ریی، به‌سه‌ر فێده‌نمێنیتاڵیزمی مه‌سیحیدا پراكتیزیان كردبوو. باشه له‌سه‌ر ئه‌وه پێویسته سزای بده‌ین یان سوپاسی بكه‌ین؟ ئاخر جیل كێبل، میراتی ڤۆڵتێر و دیدرۆ و ئینسایكلۆپیدیسته‌كان و ئارنست ڕێنان و فیكتۆر هیگۆ و مه‌كسیم ڕۆدنسۆن و سه‌رجه‌م بلیمه‌ته‌كان و ڕۆشنگه‌ره‌كانی دیكه‌ی فه‌ره‌نسایه.
به‌ڵام پێویست به‌وه ناكات جیل كێبل، زیاد له ڕاده‌به‌ده‌ر دڵگران بێت و گله‌یی له به‌خت و به‌شی خۆی بكات. چونكه به‌رهه‌مه‌كانی بۆ زمانه جیاوازه‌كانی جیهان وه‌رگێڕدراون و كتێبه‌كانی بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ توێژه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ. له ڕاستیدا ئه‌و زانی چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك و به‌و په‌ڕی تونا و لێهاتووییه‌وه، عه‌قیده‌ی بزووتنه‌وه ئیخوانییه فێنده‌مێنیتاڵیزمه‌كان، له ناوه‌وه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. به‌مه‌ش خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش به پرسی ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی كردووه. ئایا ئه‌مه كه‌مه؟ ئه‌مه زۆر زۆره و جیل كێبل كاته‌كانی به‌فیڕۆ نه‌چووه. ئه‌وه كتێبێكی زۆر نایابه، چونكه له به‌رهه‌می ته‌مه‌ن و دوا وێستگه‌ی ژیان ده‌چێت. وه‌ك هه‌مو كتێبێكی یاده‌وه‌ری و یاداشت كه سیحرێكی تایبه‌تیان هه‌یه، ئه‌م كتێبه‌ش به‌و په‌ڕی چێژ و بێ ڕاوه‌ستان، له سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتاییه‌كه‌ی ده‌خوێنرێته‌وه.
ئێستا ده‌ڕۆمه لای كتێبه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مین مه‌علوف “وێڵگه‌ی ونبووه‌كان/ متاهة التائهین” یان وێڵگه‌ی سه‌رلێشێواوه‌كان یا بزربووه‌كان یا به حه‌زی خۆت چ ناوێكی لێده‌نێیت لێینێ. نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا چیرۆكی ململانێی خۆرئاوا و نه‌یاره‌كانی، به درێژایی سه‌ده‌كانی ڕابردوو ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌ی مه‌علوف دا چێژبه‌خشه، ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌ی به قسه‌كردن ده‌رباره‌ی هه‌ڵكشان و پێشكه‌وتنی ژاپۆن، له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی (ئه‌لمێجی)یه‌وه ده‌ستپێده‌كات: واته له سه‌رده‌می حاكمێكی ڕۆشنگه‌ره‌وه ده‌ستپێده‌كات. ساڵی 1868 ئیمپراتۆری ژاپۆن سوێندی به‌م قسانه‌ی خواره‌وه خواردووه: پێویسته واز له داب و نه‌ریته خراپه‌كانی ڕابردوو بێنین و به ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌رداریان ببین. لێره به‌دواوه، هه‌مو شتێك پشت به یاسا سروشتییه‌كان ده‌به‌ستێت كه ورد و دادپه‌روه‌رانه‌یه. له هه‌مو جیهاندا به‌دوای زانست‌دا ده‌گه‌ڕێین. هه‌ر بۆیه له‌و چركه‌ساته‌وه، ڕێنیسانسی ژاپۆن به خێرایی موشك، به جۆرێك ده‌ستیپێكرد سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی سه‌رسامكرد. ئاخر ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو، گه‌لێكی خۆرهه‌ڵاتی توانی قۆرخكاری خۆرئاوا بۆ كۆنترۆڵكردنی زانست و شارستانییه‌ت و ته‌كنه‌لۆژیا تێكبشكێنێت.
ئاشكرایه هه‌ژمونی خۆرئاوا به‌سه‌ر جیهاندا، له سه‌ده‌ی شانزه‌وه تا سه‌ده‌ی نۆزده و بیست، ببووه هه‌ژمونێكی ته‌واوه‌تی. له هه‌مو كایه و ئاسته‌كاندا: له زانستی و فه‌لسه‌فی و شارستانی و ته‌كنه‌لۆژییه‌وه، هه‌ژمونێكی نیمچه ڕه‌ها بوو. فه‌زڵی ئه‌وه‌ش بۆ سه‌رده‌می گه‌وره‌ی ڕۆشنگه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه له سه‌ده‌ی هه‌ژده و ده‌ركه‌وتنی شۆڕشی پیشه‌سازی ئینگلیزی كه وه‌ك ئه‌مین مه‌علوف ده‌ڵێت: گه‌وره‌ترین ڕووداو بوو له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. له‌و كات و ساته‌دا، زانست و مه‌عریفه و ته‌قه‌نیاتو فیكره‌كان، به شێوه‌یه‌كی هێجگار گه‌وره گه‌شه‌یانكرد كه سه‌ره‌تا له ئه‌وروپای خۆرئاوا و پاشان له ئه‌مریكای باكور، وێنه‌ی نه‌بوو. ئه‌وه‌یه خۆرئاوا به مانا فراوانه‌كه‌ی وشه‌كه: ئه‌وروپا زائید ئه‌مریكا.
وه‌ك جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆڵ ده‌ڵێت: ئه‌مریكا كچی ئه‌وروپایه. هه‌ر هه‌مو ئه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی شۆڕی مه‌زنی ئینگلته‌ره له ساڵی 1688 و شۆڕشی ئه‌مریكی له ساڵی 1766 و پاشان به تایبه‌تی شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا له ساڵی 1789، بووه هۆی دروستبوونی شارستانییه‌تێكی گه‌وره له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. هه‌مو ئه‌وه، وایكرد به‌هاكانی ڕۆشنگه‌ریی، سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر به‌ها تاریكبینه‌كانی مه‌سیحییه‌ت و فێده‌مێنیتاڵیزمی كاسۆلیكی و پاپاوییه‌ت. دواتر له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده، ژاپۆن دێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌وه به خۆرئاوا و بچێته ڕیزی كاروانی شارستانییه‌ت و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردن.
لێره‌دا پێویسته كه‌مه‌كێك له‌سه‌ر وشه‌كانی ئیمپراتۆره ڕۆشنگه‌ره‌كه‌ی ژاپۆن ڕاوه‌ستین كه پێیده‌وترێت ئه‌لمێنجی. ئه‌و چه‌ند وشه كه‌مه، ئه‌وان بوون ڕێنیسانی ژاپۆنیان داگیرساند و لێیه‌وه ده‌ستیان پێكرد. ئه‌و وشانه له دواجاردا چی ده‌گه‌یه‌نن؟ سێ شتی سه‌ره‌كی ده‌گه‌یه‌نن:
یه‌كه‌م: پێویستی دابڕان له‌گه‌ڵ ڕابردووی فێنده‌مێنیتاڵیزمی كۆن، له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌و ڕێنیسانسه‌ی خوازیارین بێته‌ئاراوه.
دووه‌م: گه‌ڕان به دوای زانست‌دا له هه‌مو كون و قوژبنێكی جیهانی پێشكه‌وتوودا: واته به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له ئینگلته‌ره، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، به‌لجیكا.
سێیه‌م: دابڕان له‌گه‌ڵ ڕابردووی ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زل و تاریكبین، مانای توانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ژاپۆن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نییه له ناو خۆرئاوا. به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه ڕۆشنگه‌ریی، له ڕێگه‌ی زانست و مه‌عریفه و فه‌لسه‌فه و ته‌كنه‌لۆژیاوه، تاقه ڕێگایه بۆ ڕزگاربوون و چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن، له دواكه‌وتنه درێژخایه‌ن و توولانییه‌كه‌ی.
ئه‌مین مه‌علوف له كۆتایدا، شتێكی ئاوامان پێده‌ڵێت: فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو فێریكردم، هه‌مو ئه‌وانه‌ی بوونی خۆیان، له‌سه‌ر ڕق لێبوونه‌وه‌ی پێشوه‌خت و بنبڕ بونیادده‌نێن، زۆر به‌خێرایی ده‌كه‌ونه ناو زه‌لكاوی فێنده‌مێنیتاڵیزم و به‌ربه‌ریه‌ت و دواكه‌وتن. له كۆتایدا ئه‌وان ته‌نها سزای خودی خۆرئاوا ناده‌ن، به‌ڵكو سزای خۆیان ده‌ده‌ن. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه، هه‌مو فیكری خۆرئاوا و شێوه‌كانی ژیانی خۆرئاوا و به‌هاكانی، به سووده بۆ مرۆڤایه‌تی. له ڕاستیدا ئێمه خۆرئاوا، لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی و خێر و شه‌ڕی تێدا ده‌دۆزینه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه نابێت و ناكرێت به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها خۆرئاوا ڕه‌تكه‌ینه‌وه و به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها قبوڵی بكه‌ین. له‌سه‌ر هه‌مو گه‌لێك/ ئومه‌تێك پێویسته، له فیكری مۆدرێن، ئه‌وه وه‌ربگرێت كه له‌گه‌ڵی ده‌گونجێت، ئه‌وه‌شی ده‌مێنێته‌وه فڕێیبدات و خه‌فه‌تی بۆ نه‌خوات.
بێگومان ئه‌مین مه‌علوف ئه‌وه‌ی له‌بیرناچێت به ئه‌سڵ لوبنانییه و تراژیدیای لوبنان، فشاری ده‌خاته‌سه‌ر و ئازاری ده‌دا. به‌ڵام ئه‌و تراژیدیایه، به ته‌نها تراژیدیای لوبنان نییه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیر تراژیدیای عه‌ره‌بیشه. تراژیدیایه‌كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌هۆی ده‌مارگیری كوێرانه‌ی ئاینییه‌وه به‌رهه‌مهاتووه.
مرۆڤ لای ئێمه، بێ ویست و ئاره‌زووی خۆی و به زۆره‌ملێ، مه‌حكومه به ڕه‌چه‌ڵه‌كی تائیفه‌كه‌ی یان مه‌زهه‌به‌كه‌ی. ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه و كۆسپه له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنی ڕێنیسانسی عه‌ره‌بی. كه‌واته ئه‌ی چاره‌سه‌ر چییه؟ چاره‌سه‌ر بریتییه له سه‌ركه‌وتنی ڕۆشنگه‌ریی له جیهانی عه‌ره‌بی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ژاپۆن سه‌ركه‌وت. پێویسته ڕۆشنگه‌ریی زانست و مه‌عریفه و فه‌له‌سه‌فه، سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر زوڵمه‌ت و تاریكی و جه‌هل و ده‌مارگیری و پێشینان په‌رستی. پێویسته به‌سه‌ر خودی خۆماندا سه‌ركه‌وین: واته به‌سه‌ر ڕابردووی ڕابردووماندا سه‌ركه‌وین. ژاپۆنییه‌كان له پێناو ده‌ستپێكردن، بۆ یه‌ك چركه چییه، دوو دڵ نه‌بوون له ئه‌نجامدانی دابڕان له‌گه‌ڵ ڕابردووی دووباره و جوینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و ڕابردووه. ئه‌ی كه‌واته ئێمه بۆچی دوو دڵین؟
به‌ڵام وریابن: ئه‌مه مانای دابڕان نییه له‌گه‌ڵ هه‌مو ڕابردوو، به‌ڵكو مانای دابڕانه له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زه تاریكبین و دواكه‌وتووه‌كانی ئه‌و ڕابردووه كه‌له‌پورییه. ئه‌ڵبه‌ته له كه‌له‌پوری عه‌ره‌بی ئیسلامی ئێمه‌دا، لاپه‌ڕه‌ی پرشنگداری نایاب هه‌یه، عه‌ره‌ب هه‌گبه‌یه‌كی له ئه‌خلاقی به‌رز و جوان هه‌یه، ده‌مانپارێزێت له‌وه‌ی بخلیسكێینه نێو ته‌ڵه‌كانی خۆرئاوا و لادانه ئیباحییه‌كانی شارستانییه‌تی خۆرئاوا كه جیهانیان نیگه‌ران كردووه.
له كۆتایدا ئه‌و پرسیاره‌ی پێویسته بكرێت ئه‌مه‌یه: بۆچی ڕۆشنگه‌ریی ژاپۆن ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی دووچاری شكستێكی هێجگار گه‌وره بوو؟ بۆچی دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ده‌ی نۆزده، ئه‌و هه‌مو ڕێنیسانسه ڕۆشنگه‌رییه نایابه‌ی ژاپۆنییه‌كانمان بینی، كه‌چی لای خۆمان ئه‌و شه‌پۆله تاریكبینه توونده‌مان بینی كه هه‌مو شتێكی به‌رده‌می خۆی ڕاماڵی و تا ئێستاش هه‌ر ڕایده‌ماڵێت؟ له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه بێت، فێنده‌مێنیتاڵیزم به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها، له قووڵایی ناخماندا، زۆر زیاتر له‌وه‌ی ژاپۆنییه‌كان، ڕه‌گی داكوتیبێت و جێگیر بووبێت. ئا له‌به‌ر ئه‌وه تێپه‌ڕاندنی سه‌خت و دژواره. یان له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه بێت، كه‌ڵه‌كه‌بوونی ڕق و كینه‌ی تائیفی، لای ئێمه، ته‌نها پێویستی به یه‌ك ته‌ڵه شقارته هه‌یه، تاكو بته‌قێته‌وه و گڕبگرێت. هه‌نووكه ئه‌وه‌یه ڕووده‌دات. وه‌لێ ئه‌م مه‌ترسییه، خۆشبه‌ختانه لای ژاپۆنییه‌كان بوونی نییه، چونكه عه‌قیده و باوه‌ڕی ئه‌وان، له‌سه‌ر چه‌مكی گروپی فریادڕه‌س و قۆرخكردنی حه‌قیقه‌تی ڕه‌های یه‌زدان، بونیاد نه‌نراوه. كه‌واته لای ئه‌وان شتێك نییه ناوی ته‌كفیر بێت و له‌سه‌ر شوناس كوشتن و سه‌ربڕین و ده‌ركردن و سوكایه‌تیپێكردن هه‌بێت.
لای ژاپۆنییه‌كان و لای هه‌مو كه‌سێكی پێشكه‌وتوو، سه‌رجه‌م هاوڵاتییه باشه‌كان، ئه‌وانه‌ی كاری خێر و چاكه ده‌كه‌ن و خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌گه‌یه‌نن، جا ئاین و مه‌زهه‌به‌كه‌یان هه‌رچییه‌ك بێت، گروپی فریادڕه‌سن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه ده‌ڵێین جه‌نگی ڕۆشنگه‌ریی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌یه و جه‌نگێكی زۆر قورس و زه‌حمه‌ت و تاڵ ده‌بێت و لانی كه‌م نزیكه‌ی بیست یان سی ساڵ ده‌خایه‌نێت.
سه‌رچاوه
به‌شی كه‌لتور له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت 19ی ئایاری 2024