ئیمانوێل كانت كتێبه‌كان نه‌خشه‌ی فیكری مرۆڤایه‌تیان گۆڕی
ئیمانوێل كانت… كتێبه‌كان نه‌خشه‌ی فیكری مرۆڤایه‌تیان گۆڕی
300ساڵ به‌سه‌ر له‌دایكبوونی فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیا تێده‌په‌ڕێت
هاشم ساڵح
له عه‌ره‌بییه‌وه: باوكی ڕه‌هه‌ند
ئه‌ڵمانیا له‌م ساڵدا، یادی تێپه‌ڕبوونی 300 ساڵ به‌سه‌ر له‌دایكبوونی بیریاره مه‌زنه‌كه‌ی: ئیمانوێل كانت ده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئایا كانت له هیگڵ مه‌زنتر بوو؟ هه‌ردووكیان مه‌زن بوون. به‌م بۆنه‌یه‌وه له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا، پێشه‌نگا و رێكخستنی كۆڕ و سیمینار و پانێڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئا به‌م شێوه‌یه گه‌لانی شارستانی، یادی بلیمه‌ته‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و شانازییان پێوه‌ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه میكائیل فۆسێل توێژه‌ر و مامۆستای فه‌لسه‌فه له یه‌كێك له زانكۆكانی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: “له فه‌ره‌نسا وا سه‌یری كانت ده‌كرێت كه گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی ڕۆشنگه‌رییه. سه‌روه‌ختێك كانت به‌شداری ده‌كات له سه‌ركه‌وتنی عه‌قڵ به‌سه‌ر نه‌قڵ، سه‌ركه‌وتنی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆشنگه‌ریی به‌سه‌ر تاریكبینی فێنده‌مێنیتاڵیزمی ئاینی و عه‌قڵییه‌تی خورافی، ئه‌وروپا و سه‌رجه‌م ڕه‌گه‌زی مرۆڤایه‌تی ڕوناككرده‌وه و تا حاڵی حازر بیرۆكه‌كانی به‌لامانه‌وه گرنگ و جێگای بایه‌خن، له‌وانه گه‌ڕان به دوای ئاشتی هه‌میشه‌یی له نێوان گه‌لان، گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌های ئه‌خلاقی گه‌ردونی كه سه‌رجه‌م گه‌لانی سه‌ر زه‌وی بگرێته‌وه، به‌رگریكردن له عه‌قڵ و عه‌قڵانییه‌ت بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره ته‌نازولێك پێشكه‌ش به ده‌مارگیرییه مه‌زهه‌بییه‌كان و هه‌ڵچوونه تائیفییه‌كان بكرێت.
كانت به پله‌ی نایاب فه‌یله‌سوفێكی ڕه‌خنه‌گر بوو، ئه‌و شتێكی ئاوا ده‌ڵێت: سه‌رده‌مه‌كه‌مان سه‌رده‌می ڕه‌خنه‌یه، پێویسته هه‌مو شتێك ملكه‌چی ڕه‌خنه بێت، له‌وانه خودی بیروباوه‌ڕی ئاینی، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و بیروباوه‌ڕه ئاینییه ده‌گۆڕێت بۆ تائیفییه‌كی وێرانكه‌ر. هیچ شتێك له‌سه‌رو ڕه‌خنه‌وه نییه، ڕه‌خنه به مانای وردبینی و له‌بێژه‌نگدان و شه‌ن و كه‌وكردن، نه‌ك به مانای سوكایه‌تی و برینداركردنی ختوخۆڕایی. ئه‌مه‌ی دواییان ئیشی كانت نییه، چۆن بتوانین له كه‌له‌پوره پیرۆزه‌كه‌مان تێبگه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی و مێژوویی و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی له‌باره‌وه ئه‌نجامبده‌ین؟ له كۆتایشیدا بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی فه‌لسه‌فه‌ی بۆ بكه‌ین؟ ئا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، كانت له كۆتایی ژیانیدا كتێبی: “تێگه‌شتن له ئاین ته‌نها له چوارچێوه‌ی سنوری عه‌قل” ده‌نووسێت.
به‌ڵام ئه‌و كتێبه هه‌ندێك كێشه‌ی بۆ دروست كرد، به‌هۆی تێڕوانین و بیروڕا بوێر و ئازاكانییه‌وه، سه‌باره‌ت به فێده‌مێنیتاڵیزیمی مه‌سیحی، دووچاری هه‌ڕه‌شه و چاو لێسوركردنه‌وه هات. توندڕه‌وه میشك پوته‌كان، لای ئیمپراتۆر فریدریك غیومی دووه‌م، شكاتیان لێ‌كرد. ئاشكرایه كانت به درێژایی فه‌رمانڕه‌وایی فریدریكی مه‌زن كه پێیده‌وترا سته‌مگه‌رێكی ڕۆشنگه‌ر، به سه‌لامه‌تی ده‌ژیا. فریدریكی مه‌زن كه مامی فریدریك غیومی دووه‌م بوو، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر، له بواری ڕه‌خنه‌گرتن له داخرانی ئاینی و پیاوانی ئاینی، ئازادییه‌كی باشی ڕه‌خساندبوو. كانت له‌و ڕۆژگاره‌دا كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆی “ڕه‌خنه له عه‌قڵی په‌تی” پێشكه‌ش به یه‌كێك له وه‌زیره گه‌وره‌كانی فریدریكی مه‌زن كردبوو.
كانت به درێژایی فه‌رمانڕه‌وایی ئیمپراتۆر فریدریكی مه‌زن، به ته‌واوه‌تی هه‌ستی به ئازادی بیركردنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه و گوزارشتكردن كردووه. به‌ڵام دوای مردنی فریدریكی مه‌زن، كوڕی براكه‌ی فریدریك غیومی دووه‌م جێگای گرته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست؛ ئه‌و كه‌سێكی سته‌مگه‌ری تاریكبین بوو، له‌ناوه‌ندی فێنده‌مێنیتاڵیستی پرۆتستانته‌كانه‌وه نزیك بوو كه ڕێڕه‌وه‌كانی كۆشكیان ته‌نیبوو. هه‌ر بۆیه سه‌روه‌ختێك فریدریك غیومی دووه‌م، دوای ئه‌وه‌ی گوێی له بیروڕا ئازا و بوێره‌كانی كانت، ده‌رباره‌ی ئاینی مه‌سیحی ده‌بێت، هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات. له‌و كات و ساته‌دا، كانت سه‌رقاڵی گه‌لاڵه‌كردنی لێكدانه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵانی بوو بۆ ئاینی مه‌سیحی. كانت به گوێره‌ی به‌ها باڵاكانی ئینجیل بۆ ئاین، كه‌سێكی بێباوه‌ڕ و كافر نه‌بوو، ئه‌و وه‌ك ئاین دژی ئاین نه‌بوو، به‌ڵكو دژی تائیفه‌گه‌ریی بوو كه پێشتر ئه‌ڵمانیای وێرانكردبوو. ئا له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره بوو، لێكدانه‌وه نوێیه‌كه‌ی بۆ ئاینی مه‌سیحی، به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌ر لێكدانه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان ده‌كه‌وت.
لێره‌وه جه‌نگه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا، جه‌نگێكی ناچاریی و حه‌تمی بوو. وه‌لێ سه‌روه‌ختێك كانت هه‌ستیكرد مه‌قسه‌ڵه‌كه له ملی نزیكده‌بێته‌وه، كه‌مه‌كێك به‌ره‌و دواوه پاشه‌كشه‌ی كرد، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی بڵاوكردبوه‌وه و به ئیمپراتۆری وت: “به‌ڕێز خاوه‌ن شكۆ، به‌ڵێنت پێده‌ده‌م، وه‌ك یه‌كێك له ره‌عیه‌ته ملكه‌چ و دڵسۆزه‌كانت، له‌مڕۆ به‌دواوه چیتر باس له كاروباری ئاینی ناكه‌م”.
بێگومان كانت له قوڵایی ناخی خۆیه‌وه، ده‌یزانی ئه‌گه‌ر ئیمپراتۆر پێش ئه‌و كۆچی دوایی بكات، ئه‌وا له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان ده‌بێته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو خۆشبه‌ختانه، له ساڵی 1797 ڕوویدا. پاشان فه‌یله‌سوفه‌كه لێكۆڵینه‌وه پرشنگداره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاین ته‌واو كرد و ئه‌ڵمانیا و سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپای ڕوناككرده‌وه.
لێره‌دا به ته‌واوه‌تی هه‌ست به جیاوازی نێوان سته‌مگه‌رێكی ڕۆشنگه‌ر و سته‌مگه‌رێكی تاریكبین ده‌كه‌ین، ئه‌وه جیاوازییه‌كی هێجگار گه‌وره‌یه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی وێنای ده‌كه‌ین. مه‌ئمون سته‌مگه‌رێكی ڕۆشنگه‌ر بوو، حه‌زی له زانست و فه‌لسه‌فه و وه‌رگێڕان بوو. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌لمته‌وه‌كیل كه دوای مه‌ئمون هات و سته‌مگه‌رێكی تاریكبین بوو، ڕقی له موعته‌زیله و فه‌یله‌سوفه‌كان بوو، ده‌یچه‌وساندنه‌وه. ئا لێره‌وه ئێمه له‌مڕۆدا ده‌پرسین: ئایا جیهانی عه‌ره‌بی ئاماده‌یه بۆ دیموكراسی؟ وه‌ڵامه‌كه به‌و په‌ڕی دڵنیاییه‌وه: نه‌خێر ئاماده نییه. جیهانی عه‌ره‌بی، بگره سه‌رتاپای جیهانی ئیسلامی، پێویستی به سته‌مگه‌رێكی ڕۆشنگه‌ر و حوكمێكی ڕه‌شید هه‌یه. پاشان قۆناغ به قۆناغ و به شێوه‌یه‌كی ورد ورد دیموكراسی دێت، هه‌مو شتێك به كاتی خۆی.
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ڕۆشنبیرده‌بن و له‌ژێر عه‌بای ئوسوڵییه‌كان و ئیخوان موسلمین و خومه‌ینییه‌كان و تاریكبینه‌كانی دیكه، دێنه‌ده‌ره‌وه، ئا له‌و كات و ساته‌دا، دیموكراسی ده‌بێته شتێكی به‌ڵگه نه‌ویست و ته‌حسیڵ حاسڵ. دیموكراسی بێ فه‌لسه‌فه نابێت. دیموكراسی بێ ڕوناككردنه‌وه‌ی فیكری كه توێژێكی به‌رفراوانی میلله‌ت له‌خۆبگرێت، ڕوونادات. ئه‌مه شتێكه كۆتایی پێهاتووه. هه‌ر بۆیه به‌سه چیتر پێویستمان به دروشمی دیماگۆگی نییه.
به‌ڵام با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای كانت، ئه‌م پیاوه چی كرد؟ چی به‌ده‌ستهێنا؟ نزیكبوو له به‌ده‌ستهێنانی موعجیزه. ئه‌و كۆمه‌ڵێك كتێبی یه‌ك له دوای یه‌ك بڵاوكرده‌وه كه نه‌خشه‌ی فیكری مرۆڤایه‌تی گۆڕی، له‌وانه ناوی ئه‌م كتێبانه‌ی ده‌هێنین: ڕه‌خنه له عه‌قڵی په‌تی 1781، ڕه‌خنه له عه‌قڵی پراكتیكی 1788، ڕه‌خنه له عه‌قڵی نرخێنه‌ر/ نقد ملكة الحكم1790، پاش هه‌مو ئه‌مانه له كتێبه‌كه‌یدا “تێگه‌شتن له ئاین ته‌نها له چوارچێوه‌ی سنوری عه‌قڵ 1793” گه‌شته لوتكه. دواجار نابێت ئه‌م كتێبه‌ی له‌یاد بكه‌ین: “له پێناو ئاشتی هه‌میشه‌یی نێوان گه‌لان” 1795.
كانت لانی كه‌م 150ساڵ پێش سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی كه‌و‌تبوو، كێ ئه‌وه ده‌زانێت؟ كانت مامۆستای سه‌رۆكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا وێڵسۆن بوو، خاوه‌نی پرنسیپه به‌ناوبانگه‌كان، به تایبه‌ت مافی چاره‌ی خۆنووسین لای گه‌لان. سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆی به یه‌كێك له قوتابییه بچووكه‌كانی كانت داده‌نا. ته‌نها به ناوی ئه‌و سوێندی ده‌خوارد. دوای خودا داوای هیدایه‌تی له‌و ده‌كرد. ئه‌ڵبه‌ته فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌كان، وه‌ك ڕۆشنبیری پله دوو یان سێ نین. فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌كان نیمچه ڕۆشنبیرنین كه سواری شه‌پۆلی فێنده‌مێنیتاڵیزم و پۆپۆلیسته فره‌بڵێكان ببن.
فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌كان، وه‌ك ڕادار وان و مه‌شغه‌ڵی سه‌ده‌كان ده‌دۆزنه‌وه. ئه‌وان پێش سه‌رده‌مه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ون و مژده‌ی هاتنی سه‌رده‌مه‌كانی داهاتوو ده‌ده‌ن، ئه‌وان بیر له دوور یان دووری دوور ده‌كه‌نه‌وه. زۆر به كورتی، ئه‌وان زۆر زیاتر له‌به‌رده‌می لوتی خۆیان ده‌بینن. له‌وانه ئیمانوێل كانت و مامۆستا هه‌ره ئازیزه‌كه‌ی دڵی ژان ژاك رۆسۆ. كانت ته‌نها وێنه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر مێزی نووسینه‌كه‌ی داینابوو، وێنه‌ی رۆسۆ بوو، تا له كاتی بیركردنه‌وه و نووسیندا چێژی لێوه‌ربگرێت. بلیمه‌ته‌كان یه‌كتر ده‌ناسن.
ئه‌ڵبه‌ته ئاشكرایه ئه‌و بیرۆكه ئه‌خلاقی و فه‌لسه‌فیانه‌ی كانت له كتێبه‌كه‌یدا “له پێناو ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی نێوان گه‌لان” گه‌ڵاڵه‌ی كردبوو، ئه‌و بیرۆكانه یه‌كه‌مجار بوونه ئیلهامبه‌خشی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان، دووه‌مجار دامه‌زراندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، واته پێش سه‌ده و نیوێك له دامه‌زراندنیان. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه ده‌رباره‌ی ئاستی كاریگه‌ری فیكر له‌سه‌ر واقیع. كه‌چی دوای هه‌مو ئه‌وه، دێن و پێت ده‌ڵێن: فه‌لسه‌فه مانای چییه؟ ڕۆشنبیریی مانای چییه؟ ڕۆشنبیر مانای چییه؟ مانای مه‌زنی ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیری ڕاسته‌قینه‌بن، له نمونه‌ی كانت، به قورسایی كانت، به قه‌باره‌ی كانت. ئه‌وه فیكره جیهان به‌ڕێوه‌ده‌بات، مه‌به‌ستمان فیكری ڕۆشنگه‌ره، فیكری نوێیه، فیكری تۆكمه‌یه، فیكری ڕۆشنگه‌ره كه دڕ به تاریكی سه‌ده‌كان ده‌دات.
له كۆتایدا
پێده‌چێت كانت هه‌رگیز عاشق نه‌بووبێت و هاوسه‌رگریی نه‌كردبێت و له ژیانیدا هیچ ژنێكی نه‌ناسیبێت. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له مه‌سه‌له سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان. ئه‌و به ته‌واوه‌تی خۆی بۆ پرسی فیكر و فه‌لسه‌فه ته‌رخانكردبوو، ئه‌وه‌نده شانازییه‌شی به‌سه. ئاخر ئێمه چ سودێكمان لێ ده‌بینی ئه‌گه‌ر ده منداڵی بخستایه‌ته‌وه؟ ئه‌ی ئه‌وه له‌سه‌ر حسابی داهێنان و به‌رهه‌مه گه‌وره‌كانی نه‌ده‌بوو؟ ئه‌ی ئێمه ئه‌م هه‌مو گه‌نجینه و دڕ و مه‌رجان و ڕوناكییه‌مان له كیس نه‌ده‌چوو؟ ئێمه به تایبه‌ت ئه‌مه ده‌ڵێن، چونكه زۆر به ده‌گمه‌ن منداڵی بلیمه‌ته‌كان، بلیمه‌ت ده‌رده‌چن، بگره له ڕاستیدا زۆربه‌ی كات ئه‌وانیش وه‌ك مرۆڤه‌كانی دیكه، مرۆڤی ئاساین، ئه‌مه ئه‌گه‌ر له ئاسایی كه‌متر نه‌بن. هه‌روه‌ها منداڵی بلیمه‌ته‌كان، ئه‌وانیش ژیان و مردن و له دوای خۆیانه‌وه، هیچ شوێنه‌وارێكیان به‌جێنه‌هێشتووه. كێ منداڵه‌كانی هیگڵ یان ماركس یا فرۆید یا تۆڵستۆی… هتد، له‌بیره. كه‌چی به‌رهه‌مه مه‌زنه‌كانیان به درێژایی ڕۆژگار ماونه‌ته‌وه. هێشتا كتێبه‌كانی كانت له هه‌مو زانكۆكانی جیهاندا ده‌خوێنرێت و هێشتا ڕێگامان بۆ ڕوناكده‌كاته‌وه. منداڵه ڕاسته‌قینه‌كانی كانت كتێب و به‌رهه‌مه‌كانی بوون، نوقته سه‌ری دێڕ.
به‌ڵام بۆ ڕاستی و بۆ مێژوو، ده‌وترێت كانت یه‌ك جار عاشقی ژنێك بووه، وه‌لێ دوای ئه‌وه، ڕاسته‌وخۆ كه‌وتووه‌ته ناو چاڵی هه‌ندێك له تیۆره قورس و ئاڵۆزه‌كانییه‌وه. سه‌روه‌ختێك له‌و چاڵه و له غه‌یبوبه فه‌لسه‌فییه‌كه‌ی به‌ئاگادێته‌وه، ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای ژنه‌كه، ده‌بینێت ئه‌و خانمه شووی كردووه و منداڵی هه‌یه. وه‌لێ پێده‌چێت هۆكاری شووكردنه‌كه‌ی ماددیی بووبێت، نه‌فره‌تی خودا له نه‌بوونی و هه‌ژاری.
جارێكیان كانت به هه‌مو ئه‌وانه ده‌ڵێت كه به‌م پرسیاره‌ی خواره‌وه بێزار و نیگه‌رانیان كردبوو: مامۆستا كانت بۆچی هاوسه‌رگیریت نه‌كردووه؟ ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و پرسیاره‌ی لێ نه‌كه‌ن و به‌دوایه‌وه‌نه‌بن، ئاوا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه: “كاتێك حه‌زم له ژن بوو، هه‌ژار بووم و نه‌مده‌توانی خه‌رجییه‌كانی ژیانی هاوسه‌رگیری دابینبكه‌م. كاتێكیش توانای ئه‌وه‌م هه‌بوو، چیتر حه‌زم له ژن نه‌مابوو.