ئایشە شان سمبۆل و قەدەری گۆرانی کوردی
د. ئامانج غازی ڕواندز 2024
هه‌ركاتێ باس و خواس له فه‌رهه‌نگی ده‌نگە ره‌سه‌نه‌كان بكه‌ین، ده‌بێ له‌و حاڵه‌ته‌وه په‌ره به بابه‌ته‌كه بده‌ین كه تاچه‌ند ئه‌و ده‌نگه كاریگه‌ری به‌سه‌ر بواره‌كانی تری ژیان و ژیاری كۆمەڵگا هه‌یه‌و له‌لایه‌نی چڕین و (پێفۆڕم)ی هونه‌ریشه‌وه كێن ئه‌وانه‌ی لاسایی و كاریگه‌ریی ئه‌و ده‌نگه‌یان هه‌میشه به‌سه‌ر ره‌وتی بیركردنه‌وه‌و گوتن و چڕینه‌كانیانه‌وه هه‌ن، بۆیه ده‌نگی زوڵاڵ هه‌موو كات چ وه‌كو میلۆدییه‌كی ته‌نها یان وه‌كو ده‌نگێگ به یاوه‌ری كۆمه‌ڵێ ئامێری موزیكه‌وه‌ش بێ, هه‌مان كاریگه‌رو داهێنان و نه‌سره‌وتنی هونه‌ری لێوه ده‌بارێ ڕەهەندی لیریکیی کۆمەڵگای کوردی هەمان ڕێچکەی پەرەسەندن وگەشەکردن وپێشکەوتنی، وەک کۆمەڵگاکانی تری( عەرەب و فارس وتورک) پەیڕەو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندیی ژینگە وبێوێنەیی بارودۆخەکە وسروشتی پەیوەندییە ئەخلاقی وسۆزدارییەکانی، بۆیە هێڵی ویژدانی وسۆزداری ویەکپارچەیی گۆرانی کوردی بە شێوەیەکی سەرەکی لە یەکپارچەیی خاک ومێژوو وزمان و داب و نەریت و پێکهاتە تایبەتمەندییەکان سەرچاوەی گرتووە، ئەمەش بێگومان هەنگاونانێکی گەورەیە بەرەو ئاشکراکردنی توخمە ڕەسەنەکانی کلتووریی ئەم کۆمەڵگایە گۆرانی وموزیک گوزارشت لە حاڵەتە سۆزدارییە جیاوازەکان دەکەن، یان هاوڕێیەتی بەدیهێنانی ئەرکەکانی ڕۆژانە دەکەن، خۆکارانە دروست دەبن و لە هەستێکی زگماکی و پێویستییەکی غەریزەیی لەخۆوە سەرهەڵدەدەن و لە ئەنجامی کارلێکردنێکی ڕاستەوخۆ لە ژیانماندا بە سوڕی کاتیی یەک لە دوای یەک لە ماوەی یەک نەوە یان چەند نەوەیەکدا دەگاتە مەبەستی خۆی.
٢٨ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند ئایشە شان تێدەپەڕێت، کە بە گۆرانییەکانی کەلەپوورو کولتوری گۆرانی کوردی گەیاندە شوێن مەبەستی خۆی و بە تەنیا بەرەنگاری ئالنگارییەکان بووەوە. بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئایشەشان ده‌بێت هه‌ردوو چه‌مكی گۆرانی و موزیك له‌یه‌كتر جیابكه‌ینه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی خاڵه‌كان وكاتێ باس له موزیك ده‌كرێ وه‌ك هونه‌رێكی ئه‌بستراكت، نابێ باسی رۆڵی ئافره‌ت به سه‌رپێیی بكرێ و ره‌چاوی ئه‌وه نه‌كرێ كه‌وا به‌رچاو و كارا نه‌بووه، به‌ڵام له بواری گۆرانیدا تاچه‌ند ئافره‌ت توانیویه‌تی زاخاوی مێشك و بابه‌تێكی جوان پێشكه‌ش بكات و ده‌نگ و زایەڵەیەکی زوڵاڵ بگه‌یه‌نێته خه‌ڵك گه‌ر بێینه سه‌ر بواره‌كانی تری وه‌ك فۆلكلۆری میلله‌ته‌كه‌مان له بواری قاره‌مانیه‌تی ئه‌مانه، هه‌موویان بابه‌تێكمان بۆ دروست ده‌كه‌ن كه‌وا ده‌بێ ئافره‌ت خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌مانه بدات، ئه‌گه‌رچی ئێستا له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا باس له ئافره‌ت ده‌كرێ، په‌یوه‌ست كراوه به‌لایه‌نی خۆشه‌ویستی و ئه‌ڤینه‌وه، له رووه‌كه‌ی تریشه‌وه ده‌بێ واسه‌یر بكرێ كه ئافره‌ت رۆڵێكی زۆر بنیادنه‌رانه‌ی له گشت بواره‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هونه‌ری نه‌ته‌وەیی هه‌یه.
بۆیە ئێستاشی لەگەڵبێ هه‌ندێ بابه‌تم له ئافره‌تانه‌وه بیستووه كه باسی بواره‌كان و حاڵه‌تی قاره‌مانیه‌تی یان ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیی دەکەن, ئه‌مانه ده‌بێ په‌ره‌ی پێبدرێت، كۆمه‌ڵێ بابه‌ت هه‌یه تا ئێستا په‌رده‌ی شه‌رمی له‌سه‌ره‌و ده‌بێ به گۆرانی ده‌ریبڕدرێت، چونكه پێمانوایه ئافره‌ت دەتوانێ بۆ بواری گۆرانی زۆر شتی شاراوه پێشكه‌ش بكات, هەر بۆیه ئه‌و بابه‌ته ده‌بێ گرنگییه‌كی زیاتری پێبدری، ده‌بێ له ره‌گه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێته‌وه‌و كه تێكستێكی جوان بۆ ئه‌و بابەتە قاره‌مانیه‌تی و دڵداری و خۆشه‌ویستییه‌ی ئافره‌ت بۆ ئه‌ودیوی خۆی كه پیاوه هەیەتی, كۆمه‌ڵگه‌ش بەداخەوە بەبەردەوامی رۆڵێكی نێگه‌تیفی به‌سه‌ر بزاڤی ئافره‌ت له بواری هونه‌ری هه‌بووه‌و هه‌یه”.
ئایشە شان کە هەوڵیدا لە جیهانی پیاوسالاریدا دەست بە ژیانەوە بگرێت و بەرەنگاری فشارەکان و قەدەغەکردنی زمان و کولتوورەکەی بووەوە ، بە درێژایی ژیانی لە نێو شارەکا ی دیلۆک، ئەستەنبوڵ، ئەڵمانیا، بەغدائیزمیر ژیانێکی کولەمەرگی بردۆتە سەر. و ساڵانێکی زۆر خزمەتی زمان و کولتووری کۆلۆنیالیزمی کردووە.
لە تەمەنێکی بچووکدا ئاشنایەتی لەگەڵ موزیک‌دا هەبووە، بە فێربوونی موزیک و کو‌لتوور و مێژوو و کەلامەکانی کوردی لە ڕێگەی ئەو دیوانانەی دەنگبێژانەوە کە لە ماڵەکەیاندا بوونیان هەبوو، وەرگرتووە. چونکە باوکی بەهەمان شێوە دەنگبێژێکی ناسراوی سەردەمی خۆی بووە، ئایشە شان کاریگەری ئەم پرۆسەیە لەسەر خۆی ڕوون دەکاتەوەو دەڵێ- خۆزگە دیوارەکانی ماڵەکەمان لە دیاربەکر زمانێکی هونەرییان هەبوایە و بیانتوانییایە باسی ئەو شەوانەی دەنگبێژانیان بکردایە. پێشتر لە گۆشەی پشتەوەی ماڵەکەدا گوێم لە دەنگی دەنگبێژان دەبوو. ئەو دەڵێت: “هێندە گوێم لێدەگرت، تا دەگەیشتمە لێوار مەرامەکانی خۆم.