گفتوگۆیەک سەبارەت بە کتێبی سایکۆلۆژیای شیعری کوردی
سازکردنی: سەردەم
کتێبی سایکۆلۆژیای شیعری کوردی، یەکێکە لە کتێبە باشە چاپکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، لە لایەن نووسەر و توێژەر (پێشڕەو عەبدوڵڵا) نووسراوە و تێیدا لە ڕوانگەی دەروونناسیی فرۆیدییەوە، خوێندنەوەی بۆ کۆمەڵێک تێکستی شیعریی شاعیرانی بەئەزموونی کورد کردووە، شاعیرەکان سەر بە نەوە، ئاست و شوێنی جیاوازن، لەم وتووێژەدا لەگەڵ پێشڕەو عەبدوڵڵای لێکۆڵەر، دنیای کتێبەکە دەناسێنین.
سەردەم: سایکۆلۆژیای شیعر چییە و چۆن پێناسەی ئەم چەمکەمان بۆ دەکەیت؟ پێشڕەو عەبدوڵڵا: سایكۆلۆژیای شیعر ده‌توانم بڵێم چه‌مكێكی زیاتر ده‌روونییه وه‌ك له‌وه‌ی زیاتر چه‌مكێكی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نه‌توانێت سود له‌م تێگه‌یشتنه وه‌رنه‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی شڕۆڤه‌ی شیعر، یان ده‌قی پێبكات. خۆ هه‌موو رێبازه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی دیكه‌ش پێشتر چه‌مكی فه‌لسه‌فی، یان زمانی، یان فیكری بوون. دواتر بواره‌كه‌ی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌چێته نێو پانتاییی دیكه‌وه. سایكۆلۆژیای شیعریش هه‌روا پێشتر له زانستی ده‌روونشیكارییه‌وه هاتۆته ده‌رو دواتر بۆوه‌ته ڕێبازێكی ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بی. ئه‌م چه‌مكه‌ش وه‌ك ناوه‌ڕۆك زیاتر مه‌به‌ست لێی دۆزینه‌وه‌ی پنته سایكۆلۆژییه‌كانه له‌نێو ده‌قی شیعریدا. چونكه بیرمان نه‌چێت شیعر زۆر سه‌روكاری به لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤه‌وه هه‌یه و ده‌روون پانتاییه‌كی زۆر فراوان له ده‌قی شیعریدا داگیرده‌كات، كه ئه‌مه یارمه‌تیده‌ریشه بۆ تێگه‌یشتن و ده‌ست راگه‌یشتن به مانا شاراوه‌كانی ده‌قی شیعری.
سەردەم: بۆچی میتۆدی ڕەخنەیی دەروونشیکاریی فرۆیدت هەڵبژارد بۆ لێکۆڵینەوکەت؟ پێشڕەو عەبدوڵڵا: له ڕاستیدا سیگمۆند فرۆید هه‌م دامه‌زرێنه‌ی زانستی ده‌روونشیكارییه، هه‌م ڕچه‌شكێن بووه كاتێك ئاوڕی له ده‌قه كۆنه‌كان داوه‌ته‌وه. له‌وانه ئه‌فسانه و شانۆنامه و داستانه شیعرییه‌كان كه هه‌موو ئه‌وانه‌ش زۆرینه‌یان به شیعر نووسراون، هه‌ڵبه‌ت فرۆید وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌بی ئیشی نه‌كردووه، ئه‌و وه‌ك ده‌رووناسێك به‌شوێن قو‌لایی نه‌ستی مرۆڤدا گه‌ڕاوه و باشترین شوێنیش به بڕوای فرۆید بریتییه له ده‌قی شیعری، یان ئه‌ده‌بی. چونكه باوه‌ری وایه مرۆڤ له‌ناو شیعردا ڕووت ده‌بێته‌وه و باشتر ده‌توانێت گوزارشت له خۆی بكات، به پێچه‌وانه‌ی واقعه‌وه كه له‌مپه‌ر هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ستی شاراوه بێته ده‌ر و خۆی ئاشكرابكات. له‌م سۆنگه‌یه‌وه كاره‌كه‌م له‌سه‌ر تیۆره‌كانی فرۆید دامه‌زراند، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پاش فرۆید هاتوون له‌سه‌ر بنه‌ماكه‌ی ئه‌و ڕۆیشتوون جا ره‌تیان داوه‌ته‌وه یان زیاتر وردیان كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م میتۆده یارمه‌تیده‌ره بۆ تێگه‌یشن له شیعری كوردی، چونكه شیعری كوردی پڕه له ته‌رزی ده‌روونی و هه‌ڵچوون و توڕه‌بوون و شكانه‌وه و كیماسی ده‌روونی، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌و ژینگه‌یه‌وه كه شیعری كوردی تێیدا ژیاوه و گه‌شه‌ی كردووه.
سەردەم: بێ جیاوازی شوێن و شار و ناوچە ئەزموونی شیعری بەشێک لە شاعیرانت وەرگرتووە بۆ لێکۆڵینەوەکەت، بەڵام بۆچی ئەزموونی گەنجەکان، بە تایبەت نەوەی دوای دووهەزارەکانت وەرنەگرتووە؟ به‌ڵێ هه‌وڵمداوه كه عه‌ینه‌یه‌كی تێكه‌ڵ وه‌ربگرم، به‌جۆرێك له كلاسیكه‌وه بۆ رۆمانسیزم له‌وێوه بۆ شیعری نوێی كوردی و شیعری به‌رگری و …تاد. واته خۆم وابه‌سته‌ی یه‌ك جۆر نه‌كردووه. وه‌ك شوێن و جوگرافیاش به‌هه‌مان شێوه. ئه‌وه‌ی بۆچی شیعری پاش دووهه‌زارم وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی نووسینی ئه‌م كتێبه كه ساڵی 2010 نووسراوه و شاعیرانی پاش دووهه‌زار ئه‌و‌كاته، یان جارێ جه‌وانبوون. یاخود زۆر كه‌م كتێبی چاپكراویان هه‌بووه و خاوه‌نی پێگه‌ی خۆیان بوون، بۆیه ڕاستی ده‌ستم به‌وان ڕانه‌گه‌یشتووه.
سەردەم: پێوەرت چی بوو بۆ هەڵبژاردنی ئەو شاعیران و شیعرەکانیان؟ پێشڕەو عەبدوڵڵا: پێوه‌ری هه‌ڵبژاردن زیاتر په‌یوه‌ست بوو به‌وه‌ی كام شاعیر یان شیعری كامه شاعیر له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكه ده‌روونیانه وێك ده‌هاته‌وه كه ئیشم له‌سه‌ركردبوو. واته هه‌ڵبژاردنه‌كه زیاتر په‌یوه‌ندی به ناوه‌رۆك و بابه‌تی شیعره‌كه‌وه هه‌بوو وه‌ك له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شاعیره‌كه‌وه یان سه‌رده‌می شاعیره‌كه‌وه هه‌بووبێت. بۆ نموونه شیعری مه‌ستوره‌ی نالی ته‌واو هه‌ماهه‌نگبوو له‌گه‌ڵ چه‌مكی ده‌روونی ( ئاید، ئه‌و، هو) فرۆیدی. بۆیه ناچاربووم ئه‌و شیعره‌ی پی شرۆڤه بكه‌م، بۆ ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ر به‌و پێودانگه كارم كردووه یان به‌رجه‌سته بوونی وێنه‌ی منی باڵا له به‌شێك له شیعره‌كانی ئازاد سوبحیدا، ناچاربووم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ چه‌مكی منی باڵای فرۆید. ئیشكردنه‌كه به‌و شێوازه‌بووه.
سەردەم: بە گشتی گرنگیی ئەم کتێبە لە چیدایە و تا چەند سوودت لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکان وەرگرتووە؟ پێشڕەو عەبدوڵڵا: بۆ نووسینی ئه‌م كتێبه سودم له سه‌دان سه‌رچاوه‌ی زانستی وه‌رگرتووه و تایبه‌ت پێشه‌نگانی بواری ڕه‌خنه‌ی ده‌روونی كه هاوكار و یارمه‌تیده‌ربوون بۆ نووسینی ئه‌م كتێبه، گرنگی ئه‌م كتێبه‌ش وه‌ك بابه‌تێكی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، هه‌ڵبه‌ت گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه ئێمه ده‌زانین كه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی هه‌م كه‌مه، هه‌میش لاوازه. ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكار. یه‌كه‌میان زۆرینه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ره زانستییه‌كان ده‌نووسرێت میزاجی كه‌سین و ناچنه ناو ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیه‌وه. دووه‌م ئه‌وانه‌شی به پێوه‌ره‌كانی زانستی ده‌نووسن هێند قاڵ ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر شێوازه‌كه، ناوه‌رۆك له بیر ده‌كرێت و هیچی تێدا نییه بۆ وتن. من هه‌وڵم داوه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو ڕه‌وته كاربكه‌م و كه‌لێنێك له‌و بواره پر بكه‌مه‌وه چونكه ئه‌و جۆره نووسینانه له كتێبخانه‌ی كوردیدا زۆر كه‌من.