جۆرج ئه‌مادۆ “پێلێی ڕۆمانی” به‌رازیل
ئەو نووسەرەی ده‌ستگیركرا، كتێبه‌كانی سووتێنران و به‌شێكی ژیانی له تاراوگه برده‌سه‌ر
ئاماده‌كردنی له عه‌ره‌بییه‌وه: باوكی ڕه‌هه‌ند
له كاتێكدا نووسه‌ری به‌رازیلی جۆرج ئه‌مادۆ، له زیندانێكه‌وه ده‌گوێزرایه‌وه بۆ زیندانێكی دیكه، دروست ئا له‌و كاتانه‌دا، ڕۆمانه‌كانی ته‌حه‌دای ده‌سه‌ڵاتیان ده‌كرد، به هه‌مان ئه‌و ئه‌ندازه توونده‌ی كه ده‌سه‌ڵات، كه‌وتبووه ڕاوه‌دوونانی كتێبه‌كانی و به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕا و قه‌ده‌غه‌ی ده‌كردن. به‌ڵام له كۆتایدا، ئه‌مادۆ له تۆماری وڵاته‌كه‌ی و هه‌روه‌ها له تۆماری جیهاندا، ناوی به نه‌مریی مایه‌وه. كه‌چی ده‌سه‌ڵاته ستمگه‌ره‌كان، فڕێدرانه ناو زبڵدانی مێژووه‌وه و ناویان له هیچ تۆمارێكدا به نه‌مریی نه‌ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مادۆ ناوی ته‌واوه‌تی جۆرج ئه‌مادۆ دی فاریایه Jorge Aamado de Faria، له 10ی ئابی 1912 هاتووه‌ته دونیاوه و له 6ی ئابی 2001 كۆچی دوایی كردووه. له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نووسین و به‌رهه‌مه‌كانی، بووه سیمبولێكی وڵاته‌كه‌ی، له‌مه‌دا ڕێك له یاریزانی به‌ناوبانگی تۆپی پێ “پێلێ” ده‌چێت، چونكه كه‌سایه‌تی ئه‌مادۆ، له هیچ كاتێكدا كه‌سایه‌تییه‌كی هاكه‌زایی نه‌بووه، به تایبه‌ت له‌و چركه‌ساته‌وه كه تێیدا بڕیارده‌دات، له ئه‌ده‌بدا شێوازی ریالیزم په‌یڕه‌وبكات، ئه‌مه وایكرد له چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی كه چینه هه‌ژاره‌كانی به‌رازیل به ده‌ستییه‌وه گرفتارببوون، سه‌بر و بوێری و راستگۆیی هه‌بێت.
بۆ نموونه، له به‌شی یه‌كه‌می ڕۆمانی “به‌رهه‌مه سوره‌كه/ المحصول الاحمر”، باس له ڕێگاكانی برسییه‌تی و ئیش و ئازاری هه‌مو ئه‌و جوتیارانه ده‌كات؛ كه له زه‌وی ده‌ره‌به‌گێك ده‌ركرابوون، ده‌ره‌به‌گێك خاوه‌نی هه‌مو شتێكه و له‌كاتی وشكه‌ساڵیدا، ده‌ستبه‌رداری جوتیاره‌كان ده‌بێت و ڕاده‌ستی چاره‌نووسێكی نادیاریان ده‌كات، ئه‌وانیش زه‌وییه‌كی وشك و برینگی بێ ئاو و بێ كشتوكاڵ چاوه‌ڕێیان ده‌كات و له ڕێگه‌ی كه‌ڵبه‌ی ماره‌كان و برسییه‌تییه‌وه، روبه‌ڕووی مردن ده‌بنه‌وه.
ئه‌م نووسه‌ره به‌رازیلییه، هه‌میشه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، وه‌ك هاوڵاتییه‌كی ویلایه‌تی باهیا، ویلایه‌تێك له باكوری به‌رازیل كه به‌رده‌وام شوێنێك بووه بۆ هه‌ژاری و دواكه‌وتوویی، وابه‌سته‌ی ئه‌و خه‌ڵك و میلله‌ته‌كه‌ی بووه. باوكی پیاوێكی ساده و خاكی بووه، به‌و په‌ڕی ناڕه‌حه‌تییه‌وه، هه‌وڵیداوه قوتی خێزان و منداڵه‌كانی دابین بكات. ئه‌مه له كاتێكدایه دایكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك هیندی بووه. له‌به‌ر ئه‌م ڕه‌گوڕیشه‌یه، ئه‌مادۆ به ته‌واوه‌تی سپی‌پێست نه‌بووه و له دووڕه‌گیی به‌دوور نییه، وه‌ك هه‌مو كه‌سه دووڕه‌گه‌كانی (خلاسی*) تر له به‌رازیل، كاریگه‌ری ئه‌وه‌ش به ڕوونی له هه‌مو به‌رهه‌مه‌كاندیدا دیاره.
ئه‌مادۆ ساڵی 1931، ده‌ستی به نووسینی ڕۆمان كردووه، دوای ئه‌وه، چیتر له ڕۆچوون به نێو ورده‌كاریی ژیانی به‌رازیل ڕانه‌وه‌ستاوه، ژیانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و فره چه‌شنی كه‌لتوری كه له بواری نووسینی ڕۆماندا، ئه‌و ژیانه ده‌وڵه‌مه‌ند و فره كه‌لتوره، ده‌گۆڕێت بۆ داهێنان و ئه‌فراندن. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وا ده‌كات، جیهان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێبكات، تا وای لێدێت فرۆشی كتێبه‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ده‌گاته سه‌رو 20 ملیۆن دانه.
ئه‌مادۆ لێزانانه ڕه‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاهه‌نگسازیی كه‌لتووری، تێكه‌ڵ به‌یه‌ككردووه، به‌مه‌ش زمانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ هه‌ست و سۆزی به نووسینه‌كانی به‌خشیووه. هه‌روه‌ها توانیویه‌تی سیحری به‌زازیل به پێكهاته فره نه‌ژادییه‌كه‌یه‌وه، بگوێزێته‌وه بۆ نێو به‌رهه‌مه‌كانی و له كاراكته‌ره جیاوازه‌كانیدا به‌رجه‌سته‌ی بكات. ئه‌م سیحره، جیاوازه له‌و سیحره‌ی په‌یوه‌سته به هاوتا كۆڵۆمبییه‌كه‌ی گابریل گارسیا ماركیز له نووسینی ڕۆماندا، ئه‌وه‌ی ماركیز جیهانێكی ئاڵۆزه و په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێك هه‌لومه‌رجی جیاوازه‌وه. به‌ڵام با ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت، ئه‌مادۆ فره به‌هره بوو، شانۆنامه و چیرۆكیشی نووسیوه.
ئه‌مادۆ تا كاتی ماڵئاوایكردنی، هه‌میشه پاڵێورابووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ، وه‌لێ هه‌رگیز وازی له وتنی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه نه‌هێناوه كه له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه دووباره‌ی كردووه‌ته‌وه: “من ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كه ببه‌مه‌وه، دڵخۆش نابم”، هیواداربووه خه‌ڵاتی نۆبڵ وه‌رنه‌گرێت، كه‌چی ئه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵاته جیهانییه‌كانی دیكه‌دا نه‌كردووه، له‌وانه خه‌ڵاتی ستالین بۆ ئاشتی، خه‌ڵاتی به‌نرخی لویس دی كامۆسی پورتوگالی ساڵی 1995، خه‌ڵاتی سینۆ دیل دۆكا ساڵی 1998، خه‌ڵاتی بابلۆ نیرۆدا (مۆسكۆ 1994)، ته‌نانه‌ت له ساڵی 1983، ریزلێنانی ئه‌ندامێتی (فه‌یله‌قی شه‌ره‌فه‌ی فه‌ره‌نسا**)ی پێبه‌خشرا.
هه‌رچه‌نده زیاد له جارێك كاندید بوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ، وه‌لێ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ماڵئاوایی له جیهان و نووسین كرد، ئه‌و خه‌ڵاته‌ی وه‌رنه‌گرت. زۆرێك له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مادۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌ده‌ستنه‌دا، به‌ڵكو ئه‌وه خه‌ڵاتی نۆبڵ بوو ئه‌مادۆی له‌ده‌ستدا.
ئه‌مادۆ زیاد له 45 ڕۆمانی درێژ و دوو كتێبی بیره‌وه‌ری و ژیاننامه‌ی هه‌ر یه‌ك له شاعیر كاستۆر ئه‌لڤێس و هاوڕێی تێكۆشانی بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆمۆنیسته‌كان لویس كارلۆس بریستس نووسیوه. ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌ره‌تای یاخیبوونی دژ به هه‌مو شته باوه‌كانی كۆمه‌ڵگا، له یه‌كه‌مین ڕۆمانی به ناونیشانی “وڵاتی كه‌رنه‌ڤاڵ” ده‌رده‌كه‌وێت. دواتر ئه‌م یاخیبوونه له دووه‌مین ڕۆمانیدا به‌ناونیشانی “كاكاو” كه له یه‌كه‌م چاپییدا، 120 هه‌زار دانه‌ی لێ دابه‌شكرا، زیاتر گه‌شه‌ده‌كات.
ئه‌مادۆ له كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی، باس له ژماره‌ی ده‌ستگیركردنه‌كانی ده‌كات، له‌م باره‌یه‌وه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه 12 جار ده‌ستگیركراوه. به‌هۆی په‌یوه‌ندی كردنی به حزبی شوعییه‌وه، دووچاری ڕاوه‌دونان ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك له كتێبه‌كانی ده‌سووتێنرێن و ئه‌وه‌شی له سووتان ڕزگاری ده‌بێت، قه‌ده‌غه ده‌كرێن. ئیدی به‌م حاڵه ده‌مێنێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی خۆی بڕیاری ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ده‌دات و ده‌ڕوات بۆ ئه‌رژه‌نتین و سێ ساڵ له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رازیل، له‌م ڕووه‌وه له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا ده‌ڵێت: “له پێناو دۆزه ڕه‌واكان تێكۆشام و خه‌باتم كرد، به‌ره‌نگاری بیرۆكه ئاماده‌كراوه‌كان بوومه‌وه، بوێری ئه‌وه‌م هه‌بووه ڕه‌تكراوه‌كان ئه‌نجامبده‌م، ڕێگا قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانم بڕی، من دژ بووم، من نه‌خێر بووم، خۆمم به‌فیڕۆدا، گریام و پێكه‌نیم، ئازارم چه‌شت و دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ربووم”.
ئه‌گه‌ر ڕۆمانه‌كانی ئه‌مادۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی ژیانی به‌رازیل بێت، ئه‌وا له ڕۆمانه‌كانیدا، وێنه‌ی ژیانی خۆی و ژیانی ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشی كێشاوه و به‌شێك له ئه‌زمونی تایبه‌تی خۆی پێكده‌هێنن. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كانی، له نێو خزم و ناسیاو و هاوڕێ و خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ری هه‌ڵده‌بژارد، هه‌ر هه‌مویان كه‌سایه‌تی ئه‌فسانه‌یین و له واقعێكی خورافیدا ده‌ژیان، ئه‌گه‌رچی كه‌سایه‌تییه‌كان، كه‌سایه‌تی زۆر ڕاسته‌قینه بوون.
به تایبه‌تی یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه، ئه‌لڤارۆ ئه‌مادۆی مامی بوو، ئه‌لڤارۆ به ئاسانی سه‌رنجه‌كانی بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشا، قومارچییه‌كی پله یه‌ك بوو، لێزان و فیڵباز بوو، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌مادۆی منداڵ هه‌بوو. ئه‌مادۆ جێگا و شوێنی ڕۆمانه‌كانی، له‌و جێگا و شوێنانه هه‌ڵده‌بژارد كه خۆی تێیدا ژیا بوو، خۆی به‌ناویدا گوزه‌ری كردووه و شاره‌زاییه‌كی باشی له‌باره‌یانه‌وه هه‌بوو. له‌و ڕۆژگاره‌دا چاندنی كاكاو، چالاكی سه‌ره‌كی دانیشتوانی ناوچه‌كه بووه كه به‌ده‌ست به‌دخۆراكی و نایه‌كسانی له دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانه‌وه ناڵاندوویانه.
له كاتێكدا ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی ئه‌مادۆی تیا ژیاوه، سه‌رزه‌مینی فره كه‌لتوریی بووه، هه‌م ئه‌وروپییه پێستسپییه‌كانی تیاده‌ژیا، هه‌م ئه‌فریقییه ره‌شپێسته‌كان و هه‌م دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی وڵاته‌كه كه ڕه‌چه‌ڵه‌كیان هیندی بووه ده‌توانین بۆ دوو به‌ش دابه‌شیان بكه‌ین: ده‌وڵه‌مه‌ندی چاوچنۆك و هه‌ژاری بێده‌ره‌تان. ئا له‌و بارودۆخه‌دا، ئه‌مادۆ له یه‌كێك له كێڵگه‌كانی كاكاو له باهیا و وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا له به‌رواری 10ی ئابی 1912 له‌دایكبووه. باوكی له سوپا عه‌قید بوو، له‌سه‌ر ده‌ستی دایكی فێری خوێندنه‌وه و نووسین بووه، سه‌ره‌تا ده‌خرێته قوتابخانه‌یه‌كی ئاینی كه له‌لایه‌ن كاهین و قه‌شه مه‌سیحییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌براوه، به‌ڵام دواتر له ته‌مه‌نی دوانزه ساڵیدا، له‌و قوتابخانه‌یه هه‌ڵدێت و به ناو ده‌شت و گردۆڵكه‌كانی باهیادا راده‌كات و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای باپیری باوكی و له‌وێ ده‌ست به‌كاری رۆژنامه‌گه‌ریی ده‌كات. پاشان په‌یوه‌ندی به رێزه‌كانی “كۆمه‌ڵه‌ی یاخیبووه‌كان”ه‌وه ده‌كات، ئه‌مانه گروپێكی گه‌نج بوون، وه‌ك گروپی “تیر و كه‌وان” و “سامبا” كه له ئه‌ده‌بدا، داوای گرتنه‌به‌ری ئاراسته‌ی نوێیان ده‌كرد. ئه‌مادۆ له‌و كاته‌دا مه‌یلی به‌لای رێبازی كۆمۆنیزم رۆشتووه و بیروباوڕی كۆمۆنیزمی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كاته بیروباوه‌ڕێكی تازه و نوێ بوو.
زۆرێك له ره‌خنه‌گران پێیانوایه، نهێنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مادۆ، له‌وه‌دایه پابه‌ند بووه به هه‌ندێك شێوازی نه‌ریتی، تێكه‌ڵكردنی به ژیانی بویهیمی و تانوپۆی نه‌ریتی دێرینی زێدی له‌دایكبوونی، هه‌رێمی لاهیا. ئه‌مادۆ شار و گونده‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ی، كردووه به شانۆی رووداوه‌كانی هه‌مو ڕۆمانه‌كانی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه، ده‌ستی به چالاكی سیاسی كردووه و چووه‌ته ریزه‌كانی حزبی شیوعی به‌رازیله‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و زیندانیكرا، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ساڵی 1946، واته له ته‌مه‌نی 34 ساڵیدا، وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا. وه‌لێ ئه‌مادۆ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر وروژاندنی تووڕه‌یی ده‌سه‌ڵات، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له ساڵی 1944، كاتێك له‌و ساڵه‌دا، ژیاننامه‌ی لویس كارلۆس بریتس سه‌رۆكی حزبی شیوعی بڵاوكرده‌وه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی، چالاكییه‌كانی حزبی شیوعی قه‌ده‌غه بكات كه ئه‌مادۆ یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه‌كانی و له پایته‌ختی به‌رازیل و له گۆڕه‌پانی گشتیدا، ڕۆمانه‌كانی سووتێنران، سوتاندنی رۆمانه‌كانی ناچاریكرد بڕوات بۆ تاراوگه و له‌وێ بژی، به‌م شێوه‌یه له نێوان فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و چیكسلۆفاكیا و یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، ده‌ژیا و چیتر تا ساڵی 1952 نه‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
دواتر له ساڵی 1987 مۆزه‌خانه‌یه‌كیان دروست كرد و ناوی ئه‌مادۆیان لێنا. ئه‌ڵبه‌ته كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران، ئه‌وانه‌یان كه پێیانوابوو پێویسته پارێزگاری له كه‌له‌پوری ئه‌م نووسه‌ره گه‌وره‌یه بكرێت كه كاره‌كانی بۆ زیاد له په‌نجا زمانی جیهانی وه‌رگێڕدراوه و كراون به فیلمی سینه‌ما و درامای ته‌له‌فزیۆنی، ئه‌وان مۆزه‌خانه‌كه‌یان بۆ دروستكرد. ئه‌مادۆ له‌و نووسه‌رانه بوو كه په‌یوه‌ستن به شوێنه‌وه و گوزارشت له ژیان و له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ئاوی روباری باهیا و لمه‌كه‌ی، وه‌ك كانییه‌ك بوون كه به‌رده‌وام لێی ده‌خوارده‌وه، له یه‌كه‌م ڕۆمانی “وڵاتی كه‌رنه‌ڤاڵ” كه ساڵی 1932، واته له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا، بڵاویكرده‌وه تا دواهه‌مین كتێبی، په‌یوه‌ستبوو به شوێنه‌وه، به هه‌رێم و زێدی له‌دایكبوونی خۆیه‌وه.
ئه‌مادۆ ساڵی 1935، یه‌كه‌م ڕۆمانی له زنجیره‌ی كاره‌كانی ده‌رباره‌ی باهیا، به ناونیشانی “جۆبیابا” و له‌ژێر ناوی “باهیای هه‌مو قه‌دیسه‌كان” بڵاوكرده‌وه، پاشان ڕۆمانی “ده‌ریای مردوو” دووه‌م كاری ئه‌و زنجیره‌یه بوو، ئه‌م ڕۆمانه‌ی له‌و كاته‌دا نووسی كه له بۆینس ئایرس، وه‌ك دوورخراوه‌یه‌ك ده‌ژیا، هه‌رچه‌نده له ساڵی 1936 له نووسینه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه‌ی ته‌واوببوو، كه‌چی له سه‌ره‌تای ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا بڵاویكرده‌وه...
به‌ڵام ئه‌و ڕۆمانه‌ی وایكرد ناوبانگی جیهانی به‌ده‌ستبێنێت و ڕێزی زۆری لێبگیرێت و كردی به خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆر كه ته‌نها یاریزانی گه‌وره “پێلێ” توانی له بواری ناوبانگدا، كێبڕكێی له‌گه‌ڵدا بكات، ڕۆمانی “گابرێلا مێخه‌ك و دارچین” بوو، ئه‌م ڕۆمانه‌ی ساڵی 1958 بڵاوكرایه‌وه، ئه‌وه هه‌مان ئه‌و ساڵه بوو، بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، به هۆی لێهاتوویی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی “پێلێ”، توانی جامی جیهانی بباته‌وه كه له وڵاتای سوید سازكرابوو.
ئه‌مادۆ دوای نووسینی ئه‌و ڕۆمانه، هه‌ندێك به‌رهه‌می بۆ منداڵ نووسی، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كۆمه‌ڵێك له چیرۆك و ڕۆمان، له‌وانه “دۆنا فلۆر و هاوسه‌ره‌كه‌ی، رێگاكانی برسییه‌تی، منداڵی كاكاو، تۆكیای گه‌وره، تێرێزا باتێستا كه جه‌نگ بڕسی لێ بڕیبوو”. ئه‌ڵبه‌ته عه‌ره‌ب و تورك، شوێنێكی دیاریان له ڕۆمانه‌كانی ئه‌مادۆدا هه‌بوو، به تایبه‌تی به‌شه‌كانی كۆتایی ڕۆمانی “ده‌ریای مردوو”.
ئه‌م نووسه‌ره گه‌وره‌یه، پێیوابوو زۆرێك له نووسه‌ره دیاره‌كانی سه‌رده‌می خۆی، له جیهان دابڕابوون و په‌یوه‌ندییان به جیهانه‌وه نه‌مابوو، له پشت دیواره‌كانه‌وه و دوور له مرۆڤه‌كان سه‌رقاڵی نووسین بوون، بۆ ئه‌وه‌ش نمونه‌ی كافكا و مارسێل برۆست ده‌هێنێته‌وه. هه‌رچی خۆیه‌تی، پێی باشبووه به‌شداری خودی ژیان بكات و زياتر په‌یوه‌ست بێت به خه‌ڵكانی ساده و خاكییه‌وه. ئا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، پاڵه‌وان و كاراكته‌ری ڕۆمانه‌كانی، بریتین له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مادۆ له‌گه‌ڵیاندا ژیاوه و تێكه‌ڵاویان بووه. ئه‌مادۆ دانبه‌وه‌دا ده‌نێت ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی خوێنه‌ر له ناو ڕۆمانه‌كانیدا ناسیویه‌تی و ئاشنابوون پێیان، له واقیعدا بوونیان هه‌بووه، لێره‌وه ئه‌و ده‌ڵێت له‌سه‌ر ڕێبازی نووسه‌ری ڕوسی مه‌كسیم گۆركی ڕۆشتووه و به ساده‌یی ڕوبه‌ڕووی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌وانی دیكه بووه‌ته‌وه، به دادپه‌روه‌ریی ڕوبه‌ڕووی سته‌م ڕاوه‌ستاوه.
به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌وانی دیكه، له مانای ئه‌و پاكژییه تێده‌گه‌ن كه نووسه‌ر هه‌ڵگریه‌تی؟ مه‌سه‌له‌كه هه‌رچۆنێك بێت، كه‌سایه‌تییه‌كی یاخی شۆڕشگیڕ، به‌رده‌وام له ناوه‌وه‌ی ئه‌مادۆ گێنگڵی ده‌دا و له جووڵه نه‌ده‌كه‌وت، ئه‌مه وایلێكرد له‌سه‌ر چه‌وساوه‌كانی باهیا(زێدی له‌دایكبوونی خۆی) بنووسێت، وه‌لێ لێره‌دا چه‌وساندنه‌وه‌كه ته‌نها سیاسی نییه، به‌ڵكو ژیانییه، ئه‌و خه‌ڵكه ساده و خاكییه داوای تۆزێك له ژیان ده‌كه‌ن و ڕازین به به‌شی خۆیان، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ون به‌وه‌وه نابینن هه‌رێمه‌كه‌یان به‌جێبهێڵن، چونكه له دیدی ئه‌واندا جیهان له‌وێیه، ڕه‌نگه خه‌ڵكانی دی له جیهانه‌كانی دیكه‌وه، بێن بۆ لاهیا و تێیدا بمێننه‌وه و نیشته‌جێ ببن.
ئه‌مادۆ له ڕۆمانی كاكاو ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی جیهان ده‌ژیان، ئه‌گه‌ر ئه‌و گوزارشته گونجاوبێت، كه‌س گرنگی به نه‌هامه‌تییه‌كانی ئێمه نه‌ده‌دا، ئێمه بۆ ژیان ده‌ژیاین. له ئاسۆیه‌كی دووره‌وه، بیرۆكه‌یه‌كمان ده‌بینی ده‌یوت ڕۆژێك دێت شته‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردادێت، به چ ڕێگایه‌ك؟ نازانین. به‌ڵام هه‌مومان ناتوانین ببین به خاوه‌ن موڵك”.
پێش بیست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، خه‌ڵكانێكی زۆر له سه‌رانسه‌ری جیهان، به په‌رۆش و خه‌مێكی قووڵه‌وه، ماڵئاواییان له كوڕه‌كه‌ی شاری باهیای به‌رازییلی كرد، كوڕێك ده‌بێت به یه‌كێك له ڕۆماننووسه به‌ناوبانگه‌كانی باهیا و جیهان و له به‌رهه‌مه‌كانیدا، به جوانترین شێوه گوزارشتی له زێدی خۆی كردووه و به نه‌مریی هێشتوویه‌تییه‌وه، ئه‌و وایكرد باهیا سه‌رزه‌مینی كاكاو كه له ئامێزی ده‌ریادا ڕاكشابوو، له زۆربه‌ی ڕۆمانه‌كانیدا ئاماده‌یی هه‌بێت و ئه‌ده‌بی به‌رازیلی له زیندانی زمانی پورتوگالی ڕزگار كرد و گواستییه‌وه بۆ ئاستێكی جیهانی. له ساته‌وه‌ختی ماڵئاوایكردنه‌كه‌یدا، نوسه‌ری به‌ناوبانگی پورتوگالی ساراماگۆ ده‌ڵێت: “مردنه‌كه‌ی هۆكارێكه بۆ ڕاگه‌یاندنی پرسه‌ی نیشتیمانی له به‌رازیل، ئه‌گه‌رچی ئه‌مادۆ ماڵئاوایی لێكردین، به‌ڵام كتێبه‌كانی به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه”.
ئه‌مادۆ هه‌ر له منداڵییه‌وه، كه‌سێكی یاخی بووه و زۆر زوو ده‌ستی به نووسین كردووه، به‌خێرایی له‌گه‌ڵ ژیان و سه‌ختییه‌كانی ده‌رگیر بووه و له‌گه‌ڵیدا كه‌وتووه‌ته ململانێوه. له ژیانه دوور و درێژه‌كه‌یدا (نزیكه‌ی 89 ساڵ ژیاوه)، هه‌م خۆشه‌ویستی كردووه، هه‌م دووجار هاوسه‌رگیری كردووه، هه‌م چه‌ندینجار به تۆمه‌تی سیاسی زیندانیكراوه و بۆ زۆرێك له وڵاتان دوورخراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ل هه‌مو ئه‌وانه‌شدا، زیاد له 45 كتێبی نووسیوه.
لێره‌وه ئه‌و نووسه‌رێكه، شایسته‌ی ئه‌وه بوو له‌سه‌ر زیاد له ئاستێك له ڕیزی پێشه‌وه‌بێت: له‌وانه له به‌رازیل خاوه‌نی زۆرترین جه‌ماوه‌ره، كتێبه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی به‌رازیل پڕفۆرشترین كتێب بوون، له‌لایه‌ن پۆلیسی سیاسییه‌وه، زۆرترین كات چاودێری كراوه و سات به سات له دوای جموجوڵه‌كانییه‌وه بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به حزبی شیوعی به‌رازیله‌وه كردووه و به‌هۆی دیدگا و بیروباوه‌ڕه سیاسییه‌كانی دژ به دیكتاتۆر جیتۆلیۆ ڤارگاس (1882- 1954) زۆرترینجار خراوه‌ته زیندانه‌وه، (ساڵه‌كانی 1935، 1937، 1942 زیندانیكراوه).
هه‌روه‌ها زۆرترینجار ئه‌زموونی تاراوگه و دوورخستنه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بینیوه، ڕۆمانه‌كانی زۆرترینجار كراون به شانۆگه‌ری و فیلمی سینه‌مایی و زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی، كتێبه‌كانی زۆرترینجار له‌لایه‌ن ده‌زگای چاودێری و ڕه‌قابه‌وه، قه‌ده‌غه‌كراون، تا كار گه‌شتووه به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، فرمانێكی سه‌ربازی ده‌ركرد، له گۆڕه‌پانه گشتییه‌كانی هه‌ردوو شاری باهیا و ساوپاولۆ، هه‌زاران دانه له كتێبه‌كانی سووتێنران.
دواجار چوونه ژووره‌وه بۆ نێو جیهانی ئه‌مادۆ، سه‌ركێشییه‌كی پڕ له جوانی و سه‌رسوڕمانه، ئه‌م ڕۆماننووسه به‌رازیلییه، له به‌رهه‌مه‌كانیدا، وامان لێده‌كات له وه‌سوه‌سه و وه‌هم ئه‌ندێشه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانی نزیكببینه‌وه، نزیكبوونه‌وه‌كه تا ئاستێك ده‌ڕوات وا هه‌ست ده‌كه‌ین گوێمان له كه‌سێكی نزیك یان خزمێكی ناسراوی خۆمان گرتووه كه باس له خۆشی و ناخۆشی و نه‌هامه‌تییه‌كانی خۆیمان بۆ ده‌كات.
له كۆتایدا ده‌كرێت بڵێین ئه‌م پیاوه كه یه‌ك جار ژیا و یه‌ك جار مرد، وه‌لێ له میانه‌ی به‌رهه‌مه ناوازه و مه‌زنه‌كانی، له یاده‌وه‌ریدا به زیندویی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش مانای وایه وه‌ك ئه‌وه‌ی زیاد له دوو ژیان ژیابێت، ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و ژیانی نێو ڕۆمانه‌كانی. ئاخر ئه‌وه‌تا ساڵانه له ڕۆژی مردنه‌كه‌یدا، كتێبه‌كانی به چاپێكی نوێوه، به‌شێكی كتێبخانه‌كانی جیهان ده‌ڕازێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش بێهوده‌یی و بێمانایی قه‌ده‌غه‌كردنی كتێبه‌كان ده‌رده‌خات كه زۆرجار هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته سته‌مگه‌ر و ئاینییه‌كان، په‌نای بۆ ده‌به‌ن، بێ‌ئاگان له‌وه‌ی كتێب نه قه‌ده‌غه ده‌كرێت و نه له‌به‌رچاو ونده‌كرێت و نه ڕێگری له خوێندنه‌وه‌ی ده‌كرێت، كتێبه‌كان بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌ژین و له‌ناوناچن، ئه‌وه‌ی له‌ناوده‌چێت و ناوی ده‌سڕێته‌وه، ئه‌وانن كتێب قه‌ده‌غه و حه‌رام ده‌كه‌ن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه، ناو و ناوبانگی ئه‌مادۆ و به‌رهه‌مه‌كانی، له یاده‌وه‌ری خه‌ڵكدا، نه‌وه دوای نه‌وه، ماوه‌ته‌وه و ده‌مێنێته‌وه. كه‌چی كه‌سێك نادۆزیته‌وه یادی جیتۆلیۆ ڤارگاس-ی دیكتاتۆر بكات، مه‌گه‌ر زۆر به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت. هه‌ندێكجار له‌و بۆنه و كۆڕ و سیمینارانه‌ی بۆ یادی ئه‌مادۆ سازده‌كرێن، له په‌راوێزێكی بچو‌وكدا ناوی ئه‌و دیكتاتۆره‌ش ده‌هێنرێت. ئه‌وه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره و بۆ هه‌مو نووسه‌ر و داهێنه‌ره بلیمه‌ته‌كان و دیكتاتۆره خوێنڕێژه‌كان ڕاسته.
*خەلاسی ئاماژەیە بۆ کەسێک کە باوانی لە نەژادی جیاواز بن، بە تایبەتی تێکەڵەیەک لە:
ئەوروپی (زۆربەی جار پورتوگالی لە حاڵەتی بەڕازیل)
ئەفریقی (لە ڕێگەی هێنانی كۆیله‌كانه‌وه(
ناوخۆی ئەمریکا (هیندییە سوورەکان)
هه‌روه‌ها لە بەڕازیل، ئەم زاراوەیە بەکاردێت بۆ وەسفکردنی کەسێک کە پێکهاتووە لە تێکەڵەیەکی ئاڵۆزی نەژادی و کەلتووری. جگه له‌وه ئه‌م زاراوه‌یه لە ڕووی کۆمەڵایەتی و مێژووییەوە، هەندێک جار بارێکی نێگەتیڤی هەبووە، بەڵام لە هەندێک کۆنتێکستدا وەک نیشانەی ناسنامەی کەلتووری تایبەت بەکارهاتووە. لە دەقەکەدا، بەکارهێنانی ئەم زاراوەیە بۆ ئەمادۆ، ئاماژەیە بۆ پێشینەی تێکەڵی ئەو و کاریگەرییەکەی لەسەر نووسینەکانی. لە کوردی‌دا، دەکرێت وەک “دووڕەگە” یان “تێکەڵ-نەژاد” وەربگێڕدرێت، بەڵام زاراوەی “خەلاسی” خۆی تایبەتمەندییەکی زیاتری هەیە کە پەیوەستە بە مێژوو و کەلتووری ئەمریکای لاتین.
** “فيلق الشرف الفرنسي” – ئەمە ناوی ڕێزلێنانێکی بەرزی فەڕەنسییە کە بە کوردی دەکرێت وەک “فەیلەقی شەرەفی فەڕەنسی” وەربگێڕدرێت.
تێبینی: (ئه‌و دوو په‌راوێزه‌ی سه‌ره‌وه، له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه وه‌رمگرتووه).
سه‌رچاوه
بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته سود له‌م سه‌رچاوانه‌ی خواره‌وه وه‌رگیراوه:
زه‌كه‌ریا عه‌بدولجه‌واد، ئه‌لجه‌زیره نێت، 15ی ئابی 2024
ماڵپه‌ڕی ئه‌لمه‌یادین .almayadeen.net، مه‌هدی زه‌لزه‌لی 6ی ئابی 2022.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لئه‌خبار، al-akhbar.com