پییر بایل ڕۆشنبیرێكی پرۆتستانت له فه‌ره‌نسایه‌كی كاسۆلیكدا
هه‌مو ژیانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌مارگیریی ئاینی و شیكردنه‌وه‌ی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌سه‌ربرد
هاشم ساڵح
له عه‌ره‌بییه‌وه: باوكی ڕه‌هه‌ند
گه‌وره‌ترین تاوان كه ئێمه‌ی ڕۆشنبیرانی عه‌ره‌ب ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، بریتییه له به‌راوردكردنی كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كه‌ی ئێستامان، به كۆمه‌ڵگا خۆرئاواییه پێشكه‌وتووه‌كان كه به ته‌واوه‌تی كێشه‌ی تووندڕه‌وی ئاینی و تائیفه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مه‌یه مێژوونووسه‌كان پێی ده‌ڵێن هه‌ڵه‌ی مێژوویی. پێویسته به‌راوردی ئه‌و شتانه بكه‌ین كه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌راورد بكرێن، نه‌ك شتێك به‌راوردكردنی مه‌حاڵ بێت.
به مانایه‌كی دی و به كورت و كرمانجی، پێویسته به‌راوردی بارودۆخی ئێستای خۆمان، به بارودۆخی ئه‌وروپای پێش 300 ساڵ، ته‌نانه‌ت 400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئه‌وان بكه‌ین. ئه‌وروپا له‌و كاته‌دا هێشتا هه‌ر گیرۆده‌ی ده‌ستی ململانێ تائیفی و مه‌زهه‌بییه‌كان بوو. ته‌نها له‌و كاته‌دا به‌راوردكردنه‌كه ڕاست و ڕه‌وایه. ئه‌وان له سه‌ده‌ی شانزه و سه‌ده‌ی حه‌ڤده، به‌ده‌ست هه‌مان ئه‌و كێشه و ئاریشانه‌وه ده‌یانناڵاند كه هه‌نووكه ئێمه به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنین، واته جه‌نگی تائیفه‌گه‌ری و ڕق و كینه‌ی مه‌زهه‌بی و سه‌ربڕین و كوشتن له‌سه‌ر شوناس.
گه‌وره‌ترین به‌ڵگه بۆ ئه‌وه، ژیانی بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی پرۆتستانت “پیپر بایل Pierre Bayle”-ه، كه له نێوان ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی حه‌ڤده و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی هه‌ژده ژیاوه (1647- 1706)، له‌و سه‌رده‌م و ڕۆژگاره‌دا، به‌شی هه‌ره زۆری دانیشتوانی فه‌ره‌نسا كاسۆلیك بوون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كه‌مینه‌یه‌كی به‌رچاوی پرۆتستانتی تێدابوو كه ڕێژه‌كه‌یان نزیكه‌ی له‌سه‌دا 20% دانیشتوانی پێكده‌هێنا. به‌دبه‌ختی و چاره‌نووسی خراپی پییر بایل له‌وه‌دا بوو، له ئامێزی كه‌مینه‌ی پرۆتستانت له‌دایكده‌بێت، نه‌ك له ئامێزی زۆرینه‌ی كاسۆلیك. له‌به‌ر ئه‌وه، له ترسی چه‌وساندنه‌وه‌ی تائیفی، له شارێكه‌وه ڕایكردووه بۆ شارێكی دی، تا بۆ دواجار له وڵاتێكی پرۆتستانتی وه‌ك خۆی نیشته‌جێ ده‌بێت، وڵاتی هۆڵنده. ئه‌م بیرمه‌نده گه‌وره‌یه، به ڕاده‌یه‌ك به ده‌ست ده‌مارگیریی ئاینییه‌وه ناڵاندوویه‌تی، له‌پێناو ڕزگاربوون لێی، هه‌مو ژیانی خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و شیكردنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌مارگیریی ئاینی ته‌رخانكردووه.
لێره‌وه ئاخۆ ئه‌م پییر بایل-ه ده‌بێت كێ بێت؟ ئه‌و یه‌كه‌م بیرمه‌نده كه پێش فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌كانی ڕۆشنگه‌ریی ده‌ركه‌وتووه و ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌م ڕۆشتوون. ئه‌و سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له‌وان هاتووه، پییر ساڵی 1706 كۆچی دوایی ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه ڤۆڵتێر له ساڵی 1694 هاتووه‌ته دونیاوه، واته ڤۆڵتێر به‌ر له ده ساڵ یان تۆزێك زیاتر له مردنی پییر بایل له‌دایكبووه. ئاشكرایه ڤۆڵتێر ئه‌وی زۆر خۆشویستووه و به سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی فیكری خۆی داناوه. وه‌لێ ئه‌وه‌ی ناوبانگی ده‌ركرد ڤۆڵتێر بوو، نه‌ك پییر بایل.
ئاخر له جیهانی عه‌ره‌بی كێ ناوی پییر بایل-ی بیستووه؟ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌س. پییر بایل له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفی ئینگلیز جۆن لۆك، یه‌كێك بوو له بیرمه‌نده گه‌وره‌كان كه به‌شدار بووه له سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆكه‌ی لێبورده‌یی ئاینی و تێپه‌ڕاندنی تائیفه‌گه‌ری و مه‌زهه‌بگه‌رایی له ئه‌وروپا. ئه‌مه له كاتێكدا بووه، ململانێی تائیفی و مه‌زهه‌بگه‌رایی نێوان پرۆتستانته‌كان و كاسۆلیكه‌كان، له‌وپه‌ڕی به‌هێزی و تووندیدا بووه. ئه‌و یه‌كه‌م تیۆریست بوو داوای لێبورده‌یی بۆ هه‌موان ده‌كرد، بگره داوای لێبورده‌یی ده‌كرد له‌گه‌ڵ بێ دینه‌كانیشدا، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی پابه‌ندی سروت و ڕێوڕه‌سمه‌كانی مه‌سیحی نه‌ده‌بوون. ئا لێره‌وه‌یه بایل زۆر پێش سه‌رده‌مه‌كه‌ی كه‌وتبوو. ئاشكرایه كه‌سانی پێشه‌نگ، به‌ر له واده‌ی خۆیان دێن، تاكو ڕێگا بۆ ئه‌وانی دیكه خۆشبكه‌ن. به‌ڵام له‌و پێناوه‌دا ناخۆشی و نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری زۆر ده‌بینن و باجێكی قورس ده‌ده‌ن.
بایل سه‌ر به كه‌مینه‌ی پرۆتستانتی فه‌ره‌نسا بوو، بگره باوكی پیاوێكی ئاینی بوو، واته قه‌شه‌یه‌كی پرۆتستانت بوو. به‌ڵام بایل-ی گه‌نج، ساڵی 1669-واته له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا- مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆی گۆڕی، ئه‌ویش ئه‌و كاته بوو له شاری تۆڵۆز، بووه خوێندكاری په‌یمانگای یوسۆعی كاسولیكی، ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌وه كرد تا په‌یوه‌ندی به زۆرینه‌ی كاسۆلیكه‌وه بكات و ڕزگاری بێت له ده‌ست چه‌وساندنه‌وه و ڕق و كینه‌ی تائیفه‌گه‌ری كه زۆرینه‌ی دژ به كه‌مینه ئه‌نجامیانده‌دا.
دوای ئه‌وه، بۆی ده‌ركه‌وت هه‌ڵه‌ی كردووه، چونكه له‌و ڕۆژگار و سه‌رده‌مه‌دا، مه‌زهه‌بی پرۆتستانت له مه‌زهه‌بی كاسۆلیك پێشكه‌وتوتر و ڕۆشنگه‌رتر بوو. هه‌ر بۆیه دوای ته‌نها هه‌ژده مانگ مانه‌وه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی كاسۆلیك، گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر مه‌زهه‌به كۆن و ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆی. به‌م شێوه‌یه ژیانی خۆی خسته مه‌ترسییه‌وه، چونكه پاشا لویسی چوارده‌هه‌م، ڕازینه‌ده‌بوو هیچ كه‌سێك له كاسۆلیكییه‌ت هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه كه مه‌زهه‌بی فه‌رمی وڵاته‌كه بوو. كه‌چی ئه‌وه‌تا ئه‌م پیاوه بووه به مورته‌د و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا سه‌رله‌نوێ و دیسانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئامێزی “گومڕایی و بیدعه”، وای له حاڵی ئه‌و كه‌سه‌ی له فه‌ره‌نسای كاسۆلیكدا ئه‌م كاره ده‌كات، ڕاسته‌وخۆ خوێنی حه‌ڵاڵ ده‌كرێت.
پێویسته ئاگاداری ئه‌وه‌بین و بزانین، له‌و ڕۆژگاره‌دا، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی پرۆتستانت بوو، به كه‌سێكی گومڕا و بیدعه‌چی داده‌نرا، ئه‌گه‌رچی وه‌ك كاسۆلیك باوه‌ڕی به مه‌سیح و ئینجیلیش هه‌بووه. به‌ڵام هه‌ندێك ناكۆكی وردی لاهوتی گرنگ له نێوان كاسۆكلیك پرۆتستانتدا هه‌بوو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌كردنی پرۆتستانت بۆ ئاینی مه‌سیحی، عه‌قڵانیتر و ڕۆشنگه‌رتر بوو. ئا له‌به‌ر ئه‌وه، كه‌سی پرۆتستانت به كافر داده‌نرا و شوێنكه‌وتووه‌كانیشی هه‌ر به كافر داده‌نرا و خوێنیان حه‌ڵاڵ بوو. لێره‌وه پرۆتستانته‌كان به‌ده‌ست قه‌سابخانه و كوشتوبڕه‌وه ده‌یانناڵاند و گرفتار ببوون، هه‌ر بۆیه به هه‌زارانیان ناچاربوون به‌ره‌و وڵاتانی پرۆتستانتی دراوسێ ڕابكه‌ن، له نمونه‌ی ئینگلته‌ره و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌نده…
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه بزانین، سه‌رجه‌م پاشاكانی فه‌ره‌نسا كه ده‌هاتنه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و ته‌ختی پاشایه‌تی، له كاتدرائییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی شاری “ڕانس” ڕێوڕه‌سمی فه‌رمی و شه‌رعییان بۆ ئه‌نجامده‌درا، ( من زۆرجار به به‌رده‌م ئه‌و كاتدرائییدا تێپه‌ڕیووم و له جوان و ماناكانی ڕاماوم، ئه‌وه ئه‌و كاته بوو، به‌نده له‌و شاره بچوكه قه‌شه‌نگه نیشته‌جێ ببوم و به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ته‌نها چل و پێنج خووله‌ك له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا‌وه دوور بوو).
پاشا‌كان هه‌مویان له ناوه‌وه‌ی كاتدرائییه‌كه و له‌به‌رده‌م ئاپۆرایه‌كی جه‌ماوه‌ردا، ئه‌م سوێنده‌یان ده‌خوارد: “به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان، له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه كه‌مینه‌ی پرۆتستانتی گومڕا و كافر هه‌ڵده‌كێشم. سه‌رزه‌مینی پیرۆز و پاكژی مه‌مله‌كه‌تی فه‌ره‌نسای كاسۆلیك، له گومڕایی و گڵاوی ئه‌وان پاكده‌كه‌مه‌وه”. به‌و مانایه، دواهه‌مین كه‌س كه ئه‌و سوێنده‌ی خواردووه، لویسی شانزه بوو، دواتر شۆڕشی فه‌ره‌نسی ساڵی 1789 دێت و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی لویسی شانزه ده‌هێنێت.
دروست ته‌نها دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی فه‌ره‌نسی، پرۆتستانته‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی فه‌ره‌نسادا، وه‌ك هاوڵاتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا و بوونه خاوه‌نی مافه‌كانیان. ئا له‌و كات و ساته‌دا، جاڕنامه گه‌ردوونیه به‌ناوبانگه‌كه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ڕاگه‌یه‌نرا كه تێیدا هاتووه: “له‌مڕۆ به‌دواوه، هه‌مو جۆره جیاكارییه‌ك له نێوان مرۆڤ و مرۆڤێكی دیكه، له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی قه‌ده‌غه‌یه. ترساندن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له هه‌ر كه‌سێك به‌هۆی ئینتیمای ئاینی یان مه‌زهه‌بی، قه‌ده‌غه‌یه. كه‌سێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به كاسۆلیك له‌دایك نه‌بووه، نابێت و قه‌ده‌غه‌یه سوكایه‌تی و بێڕێزی پێبكرێت. هه‌موان له ئه‌رك و ماف‌دا هاوڵاتی یه‌كسانن، له‌وانه‌ش پرۆتستانته‌كان و ته‌نانه‌ت جووله‌كه‌كانیش”.
ئه‌وه به‌هاری ڕاسته‌قینه بوو، ئه‌وه به‌هاری ڕۆشنگه‌ریی و ڕووناكی بوو. ئه‌وه شۆڕشی ڕاسته‌قینه بوو، شۆڕشێك به‌ره‌و پێشه‌وه ڕاپێچت ده‌كات، نه‌ك وه‌ك به‌هاری عه‌ره‌بی قه‌رزاوی و ته‌كفیكردن كه خه‌ریك بوو چه‌ندین سه‌ده به‌ره‌و دواوه بمانگه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌رچۆنێك بێت با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای پییر بایل و به‌سه‌رهات و چیرۆكه‌كه‌ی، ئه‌م بیرمه‌نده دوای ئه‌وه‌ی وازی له مه‌زهه‌بی كاسۆلیك هێنا و گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر مه‌زهه‌به ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆی، مه‌زهه‌بی پرۆتستانت، ده‌ركی به‌وه كرد هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌سه‌ره، لێره‌وه ڕایكرد بۆ وڵاتی هۆڵه‌نده‌ی پرۆتستانت و له شاری ڕۆتردام نیشته‌جێ بوو. له‌وێ وه‌ك مامۆستای هه‌ردوو وانه‌ی فه‌له‌سه‌فه و مێژوو، كاری ده‌ستكه‌وت. هه‌روه‌ها ده‌ستیكرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤارێك به ناونیشانی “هه‌واڵه‌كانی كۆماری ئاداب”، ئاشكرایه هۆڵه‌نده، له‌گه‌ڵ ئینگلته‌ره، له‌و ڕۆژگاره‌دا، له هه‌مو وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، لێبورده‌یی و ئازادی زیاتری تێدابوو. فه‌یله‌سوفه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له بیروڕاكانیان بكه‌ن و كتێبه‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه، په‌نایان بۆ هۆڵه‌نده ده‌برد، بۆ نمونه وه‌ك ئه‌وه‌ی دیكارت ئه‌نجامیدا.
ئێمه ئه‌مه ده‌ڵێین و ده‌زانین دیكارت كاسۆلیك بوو، سه‌ر به مه‌زهه‌بی زۆرینه بوو، له فه‌ره‌نسا به‌ده‌ست چه‌وساندنه‌وه‌ی تائیفییه‌وه نه‌یده‌ناڵاند و گرفتار نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی بایل-ی هاوڕێی و كوڕوكاڵی كه‌مینه‌كان ده‌یانناڵاند و گرفتارببوون. به‌ڵام دیكارت نه‌یده‌توانی به ئازادی هه‌ناسه بدات و له نێو دیواره‌كانی مه‌مله‌كه‌تی فه‌ره‌نسای كاسۆلیكی پاپه‌ویه‌ت، فه‌له‌سه نوێیه‌كه‌ی گه‌ڵاڵه بكات، چونكه فه‌ره‌نسا له‌و سه‌رده‌مه‌دا، تا بڵێیت وڵاتێكی تاریكبینی تووندڕه‌ی ده‌مارگیر بوو.
ئه‌زمونی كه‌سی پییر بایل، له گۆڕینی مه‌زهه‌به‌كه‌ی و چوونه سه‌ر مه‌زهه‌بێكی نه‌یار و پاشان سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر مه‌زهه‌به ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆی، به به‌ڵگه‌وه بۆی ده‌ركه‌وت له ئایندا ڕق و كینه هه‌یه. مرۆڤ له‌و بڕوایه‌دایه ته‌نها ئاینه‌كه‌ی یان مه‌زهه‌به‌كه‌ی خۆی، ڕاست و دروسته. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاینی دیكه یان مه‌زهه‌بێكی دیكه، له‌دایكبوو، هه‌مان بڕوای هه‌یه. مه‌سیحییه‌ك ئه‌گه‌ر له هیندستان له‌دایكبێت، ئه‌وا له‌سه‌ر ئاینی بوزی یاخود هیندۆسی ده‌بوو. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌مان مه‌سیحی له چین له‌دایك ببێت، ئه‌وا ده‌بێت به كۆنفۆشی.. هتد.
لێره‌وه و له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، پییر بایل گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی مه‌سه‌له‌كان ڕێژه‌ین و سه‌باره‌ت به بیروباوه‌ڕ و بڕوای ئاینی، كه‌وته ته‌به‌نیكردنی پرنسیپی فه‌ره‌یی و ئازادی ویژدان. دواتر بایل چه‌ندین كتێبی بڵاوكرده‌وه كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی به درێژایی سه‌ده‌ی هه‌ژده، واته سه‌ده گه‌وره‌كه‌ی ڕۆشنگه‌ریی، زۆر بخوێنرێته‌وه. فه‌یله‌سوفانی ڕۆشنگه‌ریی له نمونه‌ی ڤۆڵتێر و دیدرۆ و ژان ژاك ڕۆسۆ و ئیسنسایكلۆپیدییه‌كان، بۆ پشتگیریی له هه‌ڵوێسته‌كانیان دژ به ده‌مارگیریی ئاینی و تووندڕه‌وی كاسۆلیكی، په‌نایان بۆ نووسینه‌كانی بایل ده‌برد. یه‌كێك له كتێبه‌كانی ئه‌م ناونیشانه‌ی هه‌یه: “له سه‌رده‌می حوكمڕانی لویسی گه‌وره فه‌ره‌نسای كاسۆلیكی ده‌مارگیر واتای چییه؟”، مه‌به‌ست له لویسی گه‌وره، واته لویسی چوارده مه‌زنترین پاشای فه‌ره‌نسا و دروستكه‌ری كۆشكی به‌ناوبانگی ڤێرسای.
پییر بایل له‌م كتێبه‌دا، هێرشێكی تووند و بێڕه‌حمانه ده‌كات سه‌ر ئه‌و پاشا مه‌زنه كه هه‌وڵیدا پرۆتستانته‌كان له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵكێشێت. هه‌روه‌ها زۆر به تووندی ڕه‌خنه‌ی له ده‌مارگیری تائیفی گرت كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له فه‌ره‌نسا به‌ربڵاوبوو. جامی توڕه‌یی خۆی به‌سه‌ر ئیخوان مه‌سیحی كاسۆلیكه‌كاندا قڵپكرده‌وه كه له سه‌رانسه‌ری مه‌مله‌كه‌تی فه‌ره‌نسای تۆتالیتاری تیرۆریستدا، ئه‌وانی دیكه‌یان به كافر داده‌نا و خه‌ڵكیان ناچار ده‌كرد، بێ ویست و ئاره‌زووی خۆیان و به زۆری زۆرداری، بڕۆنه سه‌ر یه‌ك تاقه مه‌زهه‌ب، ئه‌ویش مه‌زهه‌بی كاسۆلیك بوو.
دواتر كتێبێكی دیكه‌ی به‌م ناونیشانه بڵاوكرده‌وه: “داوایه‌ك له پێناو داكۆكیكردن له مافه‌كانی ویژدانێكی ونبوو”، واته ویژدانێكی ئازاد. هه‌روه‌ها نابێت ئه‌م كتێبه قه‌به و گرنگه‌ی له‌یادبكه‌ین: “فه‌رهه‌نگی مێژوویی و ڕه‌خنه‌یی”، له‌م كتێبه‌دا سه‌رجه‌م ده‌مارگیرییه تائیفییه‌كان و فه‌تواكانی ته‌كفیركردنی، به شێوه‌یه‌كی فه‌له‌سه‌فی ورد و باوه‌ڕپێكراو هه‌ڵوه‌شانده‌وه. ئه‌م كتێبه قه‌به‌یه، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كۆی فه‌یله‌سوفانی ڕۆشنگه‌ریی هه‌بوو، ئه‌وانه‌یان كه دوواتر دێن و ده‌رده‌كه‌ون.
سه‌رجه‌م ئه‌و كتێبانه، پاشای كاسۆلیك و ده‌سه‌ڵاتدارانی كڵێسای، به ته‌واوه‌تی وه‌ڕس و بێزار كردبوو، بۆیه له ڕێگه‌ی كوشتنی براكه‌یه‌وه “یه‌عقوب بایل” له زیندان، تۆڵه‌یان له پییر بایل كرده‌وه. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وان ده‌ستیان به خودی خۆی نه‌ده‌گه‌یشت، چونكه ڕۆشتبوو بۆ هۆڵه‌ندای دوور كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه و ئیراده‌ی ئه‌وان بوو. له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا، له دوا ساتدا داوایان له براكه‌ی كرد بێته سه‌ر مه‌زهه‌بی كاسۆلیك و خۆی له كوشتن ڕزگار بكات. وه‌لێ ئه‌و به‌و داوایه ڕازینه‌بوو و ڕه‌تیكرده‌وه، ئه‌وانیش كوشتیان.
ئه‌ڵبه‌ته له فه‌ره‌نسای ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، ململانێ و ڕكابه‌ری تائیفی له‌و په‌ڕی به‌هێزی و تووندیدا بوو، وه‌لێ هه‌نووكه به ته‌واوه‌تی سڕاوه‌ته‌وه و چیتر هیچ بوونێكی نه‌ماوه. هه‌ر هه‌مو ئه‌وه‌ش، بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی ڕۆشنگه‌ریی و فه‌یله‌سوفانی ڕۆشنگه‌ریی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه پییر بایل و دوای ئه‌ویش ڤۆڵتێر مه‌شخه‌ڵه‌كه هه‌ڵده‌گرێت، وه‌ك ئاشكرایه ڤۆڵتێر جه‌نگێكی بێ‌ئامان دژ به فێنده‌مێنیتاڵیزمی كاسۆلیك و ده‌مارگیریی كوێرانه‌ی تائیفی به‌رپاده‌كات.
سه‌رچاوه
به‌شی كه‌لتوری له رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت 29ی ئه‌یلولی 2024