وتووێژ لەگەڵ عەلی عوسمان یاقووب دەربارەی ڕۆمانی خواوەنــدەکان تینوون
بۆچی ئەم ڕۆمانە گرنگە بۆ خوێنەری کورد؟
دیداری: ئیدریس عەلی
ڕۆمانی (خواوەندەکان تینوون) یەکێکە لە ڕۆمانە مێژووییە جوانەکان و باس لە شۆڕشی فەرەنسا دەکات، ئەم ڕۆمانە لە لایەن (ئەناتۆلی فرانس) نووسراوە و (عەلی عوسمان یاقووب) بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە و ئێستا لە کتێبفرۆشییەکان بەردەستە.
لەم وتووێژەدا لەگەڵ مامۆستا عەلی عوسمان یاقووب، تیشک دەخەینە سەر دنیا و ڕەهەندەکانی ڕۆمانەکە.
سەردەم: بۆچی بە دیاریکراوی ڕۆمانی (خواوەندەکانیش تینوون)ت هەڵبژارد بۆ وەرگێڕان؟
عەلی عوسمان یاقووب: من له ده‌ستپێکی ئه‌و پێشه‌کییه‌ی بۆ وه‌رگێڕانی ڕۆمانه‌که نووسیومه، قسه‌یه‌کی باربارا تۆکمانم هێناوه‌ته‌وه، که ده‌ڵێ: “هه‌موو شۆڕشێکی سه‌رکه‌وتوو، دواتر، به‌رگی ئه‌و دیکتاتۆره ده‌پۆشێ، که به‌سه‌ریدا زاڵ بوو و خستی” ئه‌مه ڕێك ئه‌و شته‌یه، که له دنیای ڕۆمانی “خواوه‌نده‌کان تینوون”دا ڕوو ده‌دات. تا ئێستا به سه‌دان ڕۆمانی مێژوویی ده‌رباره‌ی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا نووسراون، ئه‌و شۆڕشه‌ی کاریگه‌رێتی به‌سه‌ر ئه‌وڕووپا و ته‌واوی دنیادا هه‌بووه، به‌ڵام تا ئه‌و جێیه‌ی من ئاگادار بم هیچ ڕۆمانێك له‌و ڕووه‌وه لای به‌لای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسادا نه‌کردۆته‌وه وه‌ك ئه‌ناتۆلی فرانس کردوویه‌تی، ئه‌ویش ڕووبه‌ری توندوتیژیی ئه‌ودیوی شۆڕشه ئازادیخوازانهکهیه. هه‌ڵبه‌ت، دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌که، بۆ من زۆر گرنگ بوو له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانی ڕۆمانه‌که ئه‌و پرسیارانه بۆ خوێنه‌ری کورد بخه‌مه ڕوو: تۆبڵێی کاتێك ڕێگه ده‌ده‌ین بیروباوه‌ڕێك، چه‌نده له چوارچێوه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه نموونه‌ییش بێت، مرۆڤ له مرۆڤ‌بوون‌دا دابشۆرێت و له یه‌ك کاتدا بیکاته جه‌للاد و قوربانی، ده‌بێ چی ڕوو دات؟ چی ڕوو ده‌دات کاتێك ئایدۆڵۆژیایهك زۆر به گرنگتر داده‌نرێت له‌و خه‌ڵکه‌ی نوێنه‌راتییان ده‌کات؟ پاشان، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایدیۆڵۆژیایه، خواوهندئاسا، کوێرانه په‌رسترا و تینوو به خوێنی مرۆڤ بوو، به پاساوی ئه‌وه‌ی ئایدیۆڵۆژیایهکی نه‌ك هه‌ر بێخه‌وشه و که‌موکورتی نییه، به‌ڵکوو بۆ مرۆڤایه‌تیش زۆر پێویسته، ئه‌وسا چی ده‌بێ؟ ئه‌مانه پاڵنه‌ره‌کانی من بوون له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ڕۆمانه.
سەردەم: دنیای ڕۆمانەکە و ڕووداوەکانی چین و چ گرنگیەکیان هەیە بۆ خوێنەری کورد؟
عەلی عوسمان یاقووب: “خوداکان تینوون” ئه‌و هه‌لومه‌رجه قهیراناوییهمان بۆ ده‌خاته ڕوو، که دووچاری گه‌لی فه‌ره‌نسا بوو، دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی فەرەنسا، کە بەناوی خه‌ڵکی ستەملێکراوەوە ئامانجی ڕووخاندنی سیستەمی ناڕەوای پاشایەتی و ئەرستۆکراتی بوو، گۆڕا بۆ تیرۆرێکی ڕاستەقینە. له ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های به‌سه‌ر هەموو کەسێکه‌وه هه‌بوو، مه‌قسه‌ڵه، واته ده‌زگای ملپه‌ڕاندن، بوو. ئیتر، هەموو کەسێک بووه جێگه‌ی گومان، تەنانەت ئەوانەی لە دەسەڵاتیشدا بوون به‌ده‌ر نه‌بوون له تاوانبارکردن و ڕیسواکردن لەلایەن هەمووخهڵكهکەوه. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ قارەمان و لایەنگرانی ئازادی بوون، هێنده‌ی نه‌برد بوون بە شەهید و قوربانی. لەنێو گێژاوی ئه‌م ههملومهرجهدا به ئیڤارێست گامیلیانی وێنه‌کێش ئاشنا ده‌بین، که له‌گه‌ڵ دایکه بێوه‌ژنه‌که‌ی له پاریس له ژێرزه‌مینێکدا له‌وپه‌ڕی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژین. ئیڤارێست، وه‌کوو هونه‌رمه‌ندێکی وابه‌سته به شۆڕش، خه‌ون به‌وه ده‌بینێ ببێته هونه‌رمه‌ندێکی به‌نێوبانگ. ئه‌و له سه‌ره‌تادا که‌سێکی به‌به‌زه‌ییه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌خۆش هاوسۆزه. دواتر، ده‌بێته ئه‌ندام له کۆمیته‌ی ئاسایشی گشتی. به پێی پێگه‌که‌ی ده‌توانێت بڕیار بدات ئه‌وانه‌ی دێنه به‌رده‌م دادگا تاوانبارن یا بێ‌تاوان. له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی کات تادێ دڵڕه‌قتر و زیاتر بێبه‌زه‌یی ده‌بێت. بۆیه، به‌بێ ئه‌وه‌ی گومانلێکراوه‌کان دادگایی بکات، بڕیاری تاوانبارکردنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت و به مه‌قسه‌له ملیان ده‌په‌ڕێنن. له کۆتاییدا خۆیشی، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی لایه‌نگری رۆبسپێر بووه، فه‌رمانی ملپه‌ڕاندنی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌کرێت. هه‌ڵبه‌ت ڕۆمانه‌که دنیای ترس و تۆقاندن له ڕێگه‌ی کاره‌کته‌ره‌کان و به پاساوی پاراستنی ئامانجه‌کانی شۆڕش زیاتر زه‌ق ده‌کاته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆمانه مێژوویی‌دا بۆ خوێنه‌ری کورد گرنگه، دووباره گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه مێژووییه‌کان نییه، به‌ڵکو هۆشیارکردنه‌وه‌یه‌کی گونجاوی ئه‌و خوێنه‌ره‌یه، که ئه‌و ڕووداوانه ده‌هێنێته به‌رچاوی خۆی. گرنگ ئه‌وه‌یه خوێنه‌ر سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌و مۆتیڤ وپاڵنهره کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤانه‌دا بژی، که وایان کرد، مرۆڤه‌کانی ئه‌وسا وا بیر بکه‌نه‌وه و هه‌ست بکه‌ن و ڕه‌فتار بکه‌ن، که له واقیعه مێژووییه‌که‌دا کردیان و ئه‌زموونێکی تازه‌یان له‌باره‌وه دروست بکات. به‌مه‌یش خوێنه‌ر به بینینێکی تازه و وردتر له ڕابردوو و ته‌نانه‌ت له ئێستایش ده‌ڕوانێت و دیوه تاریکه‌کانی ئه‌ودیو ڕووداوه‌کان ڕوونتر ده‌بینێت و هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ریان داده‌مه‌زرێنێت.
سەردەم: تایبەتمەندییەکانی نووسەری ئەم ڕۆمانە چین و چۆن بتوانین ڕۆمانی مێژوویی بناسینەوە؟
عەلی عوسمان یاقووب: سه‌ره‌تا با له به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین. ده‌شێ ڕۆمانی مێژوویی، به گشتی، به‌وه پێناسه بکرێت، که قۆناغێکی مێژوویی ده‌کاته شوێن و کاتی ڕووداوه‌کانی. له‌وانه‌یه هه‌مووی یا به‌شێکی ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوه مێژووییانه یا هه‌لومه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تیانه بێ، که له بنچینه‌دا، بابه‌تی مێژوون. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌یش به‌بێ پشتبه‌ستن به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هۆشیارانه ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌کان، کاره‌کته‌ره ڕاسته‌قینه‌کان، داب و نه‌ریت و ئاخاوتن و جلوبه‌رگه که‌لتوورییه‌کان و دۆکۆمێنته مێژووییه‌کان نایه‌ته دی. ڕۆماننووس هه‌موو ئه‌مانه، له چوارچێوه‌ی خه‌یاڵکردنێکی هونه‌ریانه، له‌گه‌ڵ چنینی به‌هێزی چیرۆکه‌که‌ی و سایکۆڵۆژیای دروست و به‌جێی مرۆڤ تێکهه‌ڵکێش ده‌کا.
تایبه‌تمه‌ندێتییه‌کانی نووسه‌ری ئه‌م ڕۆمانه له‌وه دایه، که ئه‌رکی ڕۆمان، سه‌باره‌ت به شۆڕشه‌که، له ئه‌رکی مێژوو، به‌گشتی، جیا ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌یش وا ده‌کات مرۆڤ باشتر له‌م ڕۆمانه مێژووییه بگات. ڕاسته مێژوو هۆکاره‌کانی شۆڕش و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوون و ئاکامه‌کانی ده‌خاته ڕوو، به‌ڵام ئه‌م ڕۆمانه، به گشتی، ململانێیه‌کی پڕ له هه‌ست و سۆزی نێوان دوو بیروباوه‌ڕ ده‌خاته ڕوو. ململانێی نێوان ئه‌م دوو بیرباوهڕهیه، که چوارچێوه‌ی ڕووداوه‌کان و نه‌خشه‌ی ڕۆمانه‌که داده‌ڕێژێ. ڕۆماننووس ئه‌م ململانێیه له چوارچێوه‌ی بیر و بۆچوونه‌کانی ژماره‌یه‌ك کاره‌کته‌ر، سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵێك ئامانج و داخوازی، هه‌روه‌ها پێداویستی و که‌موکووڕییه‌کان، ده‌خاته ڕوو. دواجار، هه‌ر له میانی ئه‌م ململانێیه‌دا سرووشت و هۆکاره‌کانی شۆڕشه‌که، هه‌ڵوێستی جیاوازی کاره‌کته‌ره‌کان، خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات، خواست و ئاره‌زووه‌کانی کاره‌کته‌ره‌کانی بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌سکه‌وتی که‌سێنی زیاتر بۆ خوێنه‌ر ڕوون ده‌بنه‌وه.
فرانس ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆمانی مێژوویی له‌وه‌دا ده‌بینێ، که پیشاندانی ئه‌و پرۆسێسه مێژووییه‌یه، به شێوه‌یه‌ك ببێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی ئێستا، وه‌کوو مێژوو. ئه‌و به‌ته‌نگ پیشاندانی ڕابردووه‌وه نییه، وه‌کوو بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، که پێوه‌ندیی به هیچ شتێکه‌وه نه‌بێ. ڕاستی، ئه‌و داخ بۆ ئه‌و توندوتیژییه هه‌ڵده‌ڕێژێ، که له ئه‌نجامی شۆڕشی فه‌ره‌نسادا سه‌ریهه‌ڵدا و ناڕه‌زایی له‌به‌رانبه‌ردا ده‌رده‌بڕێ.
سەردەم: ئەم ڕۆمانە باس لە قۆناغێک دەکات لە وڵاتی فەڕەنسا کە شۆڕشی فەڕەنسییە، بەڵام دەکرێت چ ئەزمون پەندێک بە ئێمە وەک کورد ببەخشێت؟
عەلی عوسمان یاقووب: شۆڕشی فه‌ره‌نسا له ساڵی ١٧٨٩ ده‌ستی پێ کرد، به‌ڵام ڕۆمانه‌که قۆناغێکی زۆر هه‌ستیار له‌و شۆڕشه ده‌کاته بابه‌ت، که ده‌که‌وێته نێوان١٧٩٣ـ١٧٩٤ و به قۆناغی توندوتیژیی ئه‌و شۆڕشه ناسراوه.
هه‌ڵبه‌ت، ئه‌رکی ڕۆمان ئه‌وه نییه په‌ند و ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی چاکه و خراپه ببه‌شێته‌وه، به‌ڵکو ئه‌رکه بنچینییهکهی گه‌یاندنی په‌یامه مهعریفییهکهیهتی. ئه‌و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، که مێژوو له هونه‌ردا کاریگه‌رێتی به‌سه‌ر هۆشیاری مرۆڤه‌وه هه‌یه، په‌نا بۆ مێژوو ده‌بات، وه‌کوو بابه‌ت، هه‌وڵ ده‌دا هه‌لومه‌رجی شۆڕشی فه‌ره‌نسا و کۆمه‌ڵگه‌ی ڕابردوو، که ڕووداوه گه‌وره‌کان تیایاندا له ڕێگه‌ی کاریگه‌رێتیان به‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی کاره‌کته‌ره‌کانی چیرۆکه‌که‌وه ده‌رده‌که‌ون، ڕوونتر پیشان بدا.
که‌م پێشکه‌وتنی ڕۆشنبیری هه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند سه‌د ساڵی ڕابردوودا هێنده‌ی هۆشیاربوونه‌وه له ڕاستییه مێژووییه‌کان، که له ئاخروئۆخری سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مدا ڕووی دا، کاریگه‌رێتی به‌سه‌ر ئێمه‌وه هه‌بووبێ. فرانس له‌و ڕوانگه‌یه‌وه په‌نا بۆ مێژوو ده‌بات، که مێژوو پرۆسێسێکه تیادا ڕابردوو هه‌لومه‌رجێکی زۆر پێویسته بۆ هێنانه کایه‌ی “ئێستا”. ئه‌و به‌دوای ئه‌وه دایه، چۆن ڕۆحه مێژووییه‌که له‌ناو ڕۆمانه‌که‌دا ده‌بێته هۆی هۆشیاریی. لێره‌دا، ئه‌م ڕۆمانه مێژووییه نابێته ژانرێکی جیا له ڕۆمانی ڕیالیستیی، چونکه ئه‌و بینینه‌ی له ڕۆمانی ڕیالیستیدا بۆ واقیع دروست ده‌بێ، هه‌مان ئه‌و بینینه‌یه، که له‌م ڕۆمانه مێژووییه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ. ڕۆمانه‌که به فۆرمێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه پرسی پێوه‌ندیی تاك به شۆڕش و به کۆمه‌ڵ ده‌ورووژێنێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆماننووس سه‌رده‌مێك پیشان ده‌دا، که زۆر جیایه له سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی و هه‌وڵ ده‌دا میکانیزمی خودی پرۆسێسه مێژووییه‌که پیشان بدا، بۆیه، ئه‌و کاره‌کته‌رانه دروست ده‌کات، که گوزارشت له گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌ڵوێسته جیاوازه‌کان یان ئاڕاسته مێژووییه‌کان ده‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ت، دروستکردنی ئه‌و جۆره کاره‌کته‌رانه، ڕۆماننووسه‌که ده‌کێشێته ناو چه‌ند کێشه‌یه‌کی تایبه‌ت به سرووشت و خه‌سڵه‌تی کاره‌کته‌ره‌کانه‌وه. ڕۆماننووس هه‌وڵ ده‌دا باری ئاڵۆزیی هۆش و بیر و قووڵایی ده‌روونی مرۆڤه‌کان پیشان بدا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆمانه بگاته ئه‌و ئاسته، هه‌موو تایبه‌تمه‌ندێتییه هه‌میشه‌ییه‌کانی سرووشتی مرۆڤ، له‌سه‌ر ئاستی گشتی، ده‌خاته ڕوو. دیوه‌کانی کۆمه‌ڵ و گه‌ل و مێژوو تا ئه‌و جێیه پێوه‌ندییان به ڕۆمانه‌که‌وه هه‌یه، که له ڕێگه‌ی مرۆڤێکی تاکه‌وه بخرێنه ڕوو.