
شێرپەنجە نەخۆشییەكی كوشندەیە كە ساڵانە چەندەها كەس بە هۆیەوە دووچاری مەرگ دەبن لە سەرانسەری جیهاندا، تا ئێستا هۆكاری سەرەكی نەزانراوە.
ئەم نەخۆشییە لە ساڵی 1838دۆزرایەوە زیاتر لە 100 جۆری شێرپەنجە هەیە، 70%ی حاڵەتەكانی شێرپەنجە لەو واڵتانەدا هەیە كە باری بژێوی ژیانیان مامناوەند یان نزمە.
شێرپەنجە، نەخۆشییەكە باوە زۆربەمان بیستومانە كە بێ چارەسەرە، هەرچەندە زۆر لە زانا و پزیشكە پسپۆڕەكان هەوڵ و توانای خۆیان
خستۆتە گەڕ بۆ چارەسەركردنی، بەڵام ئێستا چارەسەرێكی هەمیشەیی
نەدۆزراوەتەوە جگە لە هەندێ چارەسەری كاتیی نەبێت، كە لە ماوەیەكی كورتدا لە دوای تووشبوون بەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی نەخۆشەكە.
ئەو شوێنانەی یان ئەو ئەندامانەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن لە
لەشی مرۆڤدا.
یەكەم: قوڕگ بۆری هەوا.
دووەم: سییەكان كە پاڵاوگەیەكی سەرەكییە لەنێوان ئۆكسجین و
خوێندا.
سێیەم: كۆئەندامی هەرس وەك سورێنچك و گەدە و ڕیخۆڵە و
بەشەكانی ڕیخۆڵە وەك دوانزە گرێ و كۆڵۆن.
چوارەم: شێرپەنجەی خوێن كە بە هۆی نەمانی بەرگرییەكانی
خوێنەوەیە.
پێنجەم: گورچیلەكان.
شەشەم: شێرپەنجەی پێست.
حەوتەم: شێرپەنجەی دەم و لێو
شێرپەنجە هۆكارەكانی نەخۆشییە دەرێژخایەنەكانە، وەك ئەو ڤایرۆسەی دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی مناڵدان و ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر كە دەبێتە هۆی شێرپەنجەی هەوی جگەر.
سێیەكی حاڵەتەكانی شێرپەنجە دەكرێت چارەسەر بكرێن ئەگەر هاتوو لە قۆناغێكی زوودا دۆزرانەوە و بە شێوەیەكی گونجاو چارەسەر كران.
دەكرێ ئازاری هەموو نەخۆشەكان هێواش بكرێتەوە لەڕێی جێبەجێ كردنی ئەو زانیارییانەی ئێستا هەن لە بواری چاودێری نەرم و نیان و
كەمكردنەوەی ئازارەوە.
دەكرێت لە 40% حاڵەتەكانی شێرپەنجە خۆبپارێزین لەڕێی
خۆپاراستن لە جكەرەكێشان و گرتنەبەری سیستمێكی خۆراكی
تەندروست و ئەنجامدانی چالاكی جەستەیی و دووركەوتنەوە لەو
نەخۆشیانەی دەبنە هۆی شێرپەنجە.
زانیاری ژمێرەیی
ساڵانە 12 ملیۆن كەس دووچاری شێرپەنجە دەبن و 6 ملیۆن كەس
سااڵنە بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە
دەمرن.
لە ساڵی 2005دا 7.6 ملیۆن كەس لە جیهاندا بە هۆی شێرپەنجەوە مردوون، دەكاتە 13%ی هەموو مردنەكان، كە 58 ملیۆن كەس بوون لەو ساڵەدا.
لە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەكەریكا لە هەر 5 كەسێك كەسێكیان تووشی
شێرپەنجە دەبێت، لە كوردستان 4000 حاڵەت دەست نیشانكراوە.
زانستی سەردەم