
-منداڵی (2 -3) مانگ: –
خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌نی منداڵ جیاوازه: له‌چاو قۆناغه‌کانی دیکه‌ی ته‌مه‌نیدا، چونکه له‌و ته‌مه‌نه‌دا ناتوانێت گوێ ڕابگرێت له چیرۆکێک، و گوزارشت بکات له وێنه‌کانی نێو چیرۆکه‌که. له‌بری ئه‌وه ده‌توانێت یاری به په‌رتووکه‌که بکات، به‌ده‌سته‌کانی بیگرێت: وه ته‌مه‌شای وێنه‌کان بکات. چێژی لێ وه‌رده‌گرێت به‌تایبه‌ت له‌وه‌ی که پێکه‌وه‌ن. په‌یوه‌ندی تان هه‌یه و بایه‌خی پێ ده‌درێت و له‌سه‌ر کۆشت دات ناوه. ئه‌م پێکه‌وه بوون و بۆ خوێندنه‌وه‌یه کاریگه‌ری و گرینگی گه‌وره و تایبه‌تی خۆی هه‌یه. بۆیه هه‌وڵ بده له‌چه‌ند کاتێکی جیاواز دووباره‌ی بکه‌یته‌وه. بۆ نموونه پاشان شتن، یان شیر پێدانی، یان به‌ر له نووستنی.
به‌م شێوه‌یه بۆ خوێندنه‌وه ده‌بێته خوویه‌کی هه‌میشه‌یی بۆی.
-منداڵی (3 -4) مانگ:-
له‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌نی منداڵدا، منداڵ دیسان وه‌کو که‌لوپه‌لی یاری ته‌مه‌شای په‌ڕتووک ئه‌کات، وه هه‌ندێک جاریش وه‌کو ئامرازێکی ده‌ربڕین به‌کاری ئه‌هێنن! و به‌ده‌سته‌کانی ئهیجوڵێنێت. یاخود پیای ئه‌کێشێت و ده‌یخاته ناو ده‌می و تامی ده‌کات.
بۆیه ده‌بێت په‌ڕتووکی ئه‌و ته‌مه‌نه به‌رگه‌ی ئه‌و په‌رچه کردارانه بگرێت. تۆش وه‌کو به‌خێوکه‌ر و دایک و دایک و باوک هه‌تا زیاتر په‌ڕتووک بۆ منداڵه‌که‌ت بخوێنیته‌وه و وێنه‌کانی پیشان بده‌یت، زووتر منداڵه‌که‌ت درک به جیاوازی نێوان که‌لوپه‌لی یاری و په‌ڕتووکه‌که ده‌کات!
په‌رتووکه ده‌نگ داره‌کان له‌م قۆناغه‌دا زیاتر خۆشه‌ویست و هۆگر بوونی منداڵ به په‌ڕتووکه‌وه به‌هێز ده‌کات.
په‌ڕتووکی ئه‌و قۆناغ زیاتر پێک دێت له وێنه و ده‌نگی ئاژه‌ڵان. ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی منداڵه‌که‌ت ئاشنا ده‌بێت به ده‌نگ و ڕه‌نگی ئاژه‌ڵان له‌هه‌مان کاتدا چێژ له پێکه‌وه بوونتان ده‌بینێت.
ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌و خاڵه گرنگه بکه‌ین که هه‌ر کاتێک هه‌ستی کرد منداڵه‌که‌ت بێزار بووه و ماندووه. په‌ڕتووکه‌که دابخه‌ین و هه‌ڵیگرین و له‌کاتێکی گونجاو‌دا بۆی بخوێنینه‌وه.
ڕاسته ڕه‌نگه بپرسیت چۆن بزانم که ماندووه؟ ئه‌ویش به سه‌یرکردن منداڵه‌که‌ت بۆ ئه‌م لاو لای خۆی و هه‌ندێک جار گریان و چاو خوراندن.
-منداڵی (5 -8) مانگ:
خوێندنه‌وه له ئێستای ته‌مه‌نی منداڵه‌که‌تدا واته دیقه‌تدانی و زانینی ئاره‌زووی منداڵه‌که‌ت بۆ چ وێنه‌یه‌ک یان کام ده‌نگه؟ زیاتر سه‌رنجی ڕائه‌کێشێت. ئه‌مه‌ش له هه‌مان کاتدا کار ئاسانی یه بۆت له هه‌ڵبژاردن په‌ڕتووکی گونجاو‌دا بۆی. هه‌ندێک جار له‌م قۆناغه‌دا منداڵه‌کان له‌کاتی بۆ خوێندنه‌وه‌دا توند په‌نجه‌ت ده‌گرێت یان ته‌مه‌شات ئه‌کات و بۆت پێئه‌که‌نێ. ئه‌مه‌ش بێگومان نیشانه‌ی چێژ وه‌رگرتنێتی له‌و په‌ڕتووکه. ئیشاره‌ت به وێنه‌کانی ناو پهڕووکهکه بده‌و ناوی یان بهێنه. منداڵی شه‌ش مانگ توانای وه‌رگرتنی ناوی شته‌کانی هه‌یه. له هه‌مان کاتدا به‌رده‌وامه له یاری پێ کردنی و تام کردن و پیاکێشان. ڕه‌نگه لاستیکی گاز گرتنی و مه‌مکه‌ی لاستیک چاره‌سه‌رێکی باش بێت و تاڕاده‌یه‌ک ته‌رکیزی منداڵه‌که بۆ گوێگرتن له په‌ڕتووکه‌که زیاد بکات و که‌متر هه‌وڵی تام کردنی بدات.
-منداڵی (9 -12) مانگ:-
منداڵی ئه‌م قۆناغه زیاتر له وێنه‌کانی ناو په‌ڕتووکه‌که تێده‌گه‌ن و ئه‌یان ناسنه‌وه. وه زۆر به بایه‌خه‌وه ته‌مه‌شایان ئه‌که‌ن بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر به به‌راورد به قۆناغه‌کانی پێشتر.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو کاتێک ئیشاره‌ت به وێنه‌کان نه‌که‌ین ئه‌زانێت باسی چی بۆ ده‌که‌یت! به‌پێچه‌وانه‌وه له ئێستای ته‌مه‌نی دا خۆی ئیشاره‌ت به وێنه‌کان ده‌کات. تۆش ده‌توانیت ناوی وێنه‌کانی پێ بڵێیت. هه‌ر کاتێک له‌گه‌ڵ بۆ خوێندنه‌وه‌دا جووڵه‌ت بۆ کرد منداڵه‌که‌ت هه‌وڵی لاسای کردنه‌وه‌ی ده‌دات و ئه‌مه‌ش زیاتر حه‌زو ئاره‌زووی بۆ خوێندنه‌وه زیاد ده‌کات. وه هه‌ر کاتێک زانیت ئاره‌زووی خوێندنه‌وه ناکات و ماندووه زۆری لێ مه‌که و له کاتێکی دیکه‌دا بۆی بخوێنه‌ره‌وه تا نه‌بێته مایه‌ی ڕق لێ بوون.
هه‌تا له‌کاتی گونجا و به‌رده‌وام ڕۆژانه په‌ڕتووکی بۆ بخوێنیته‌وه زیاتر وا له منداڵه‌که‌ت ده‌که‌یت که په‌ڕتووکی خۆش بوێت و ببێته خویه‌کی هه‌میشه‌ی تێیدا و چێژی لێ وه‌ربگرێت.
-منداڵی (12 -16) مانگ:-
منداڵی ساڵ بۆ ساڵ و نیو هه‌وڵی قسه کردن ده‌ده‌ن. هه‌ندێک ناوی ئاژه‌ڵان و که‌لوپه‌له‌کانی ده‌وروبه‌ریان ده‌زانن! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشتا گرفتی ده‌ربڕینی یان هه‌یه. به‌رده‌وام له هه‌وڵی قسه‌کردندان. له‌ئێستادا درک به‌وه ئه‌کات که هه‌موو شته‌کانی ده‌وروبه‌ری ناویان هه‌یه و ئاره‌زووی فێر بوونیان ئه‌کات! که پێکه‌وه چاو له په‌ڕتوکێک ئه‌که‌ن ئیشاره‌تی پێ بده و ناوه‌که‌ی بخوێنه‌ره‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر بکه، به‌شێوه‌یه‌کی ساده و ساکار که منداڵه‌که لێ ی تێ بگات. وه ماوه‌ی ته‌واوی بده‌رێ تا ته‌مه‌شای وێنه‌کان بکات.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دووباره‌ش بوو وێنه‌که. به‌م شێوه‌یه جیاوازی نێوان وێنه‌کان که‌شف ده‌کات.
هه‌وڵ بده وشه‌ی جودا به‌کاربهێنیت بۆ وێنه‌کان بۆ نموونه: –
سه‌گ.. ئاژه‌ڵ… بۆبی (ئه‌و ناوه‌ی که له په‌ڕتووکه‌که‌دا هاتووه).
به‌م شێوه‌یه منداڵه‌که تێده‌گات که‌شتێک ڕه‌نه‌گه چه‌ند ناوێکی جیاوازی هه‌بێت. یان سه‌گێکی ڕاست پیشان بده بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌که بزانێت ئه‌وه‌ی له په‌رتووکه‌که‌دا هاتووه له واقیعدا بوونی هه‌یه و به‌م جۆره هه‌رگیز ئه‌و شته‌ی بیر ناچێته‌وه!
-منداڵی (16 -20) مانگ: –
منداڵی ساڵ و نیو، زیاتر ئاره‌زووی له خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی په‌ڕتووکه‌کان هه‌یه! بۆیه به‌رده‌وام ئیشاره‌ت پێ بده‌و ناویان بهێنه و باسیان بکه. منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی ناو په‌رتووکه‌که‌دا ئه‌ژی! بۆ نموونه: چوونه ناو گه‌رماو یان خۆ گۆڕین، چوون بۆ بازاڕ، پاسکیل لێ خوڕین، سه‌ردانی پزیشک… هتد.
ئه‌و وشانه به‌کاربهێنه که په‌یوه‌ندی یان به په‌رتووکه‌که‌وه هه‌یه، وه‌کو پێشه‌وه، دواوه، لاپه‌ڕه، هه‌ڵئه‌داته‌وه، به‌و جۆره ئاشنایه‌تی به په‌رتووکه‌که زیاد ده‌بێت.
-منداڵی (20 -24) مانگ:-
ئاره‌زوومه‌ندی جیهانی ده‌ره‌وه‌یه! بۆ منداڵی ته‌مه‌نی دوو ساڵان ژاینی ده‌ره‌وه زۆر چێژبه‌خشه. چونکه له‌وێدا زۆر شت ده‌بینێت هه‌وڵی به‌رکه‌وتنیان ده‌دات. به‌دوایان ده‌گه‌ڕێت، مه‌ودا و شوێنی یاری کردنی زۆرتره. بۆیه له‌و په‌ڕتوکانه‌ی بۆ بخوێنه‌ره‌وه که له شته‌کانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌بینرێت، به‌مه زیاتر ئاشنایه‌تی په‌یدا ده‌کات به که‌ره‌سته‌کانی ده‌وروبه‌ری و زۆری لێوه فێر ده‌بێت. بۆ نموونه په‌رتووکی ئاژه‌ڵان، ماڵ و باخچه، ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه، چوونه ده‌ره‌وه، جل و به‌رگ، میوه‌کان..
-منداڵی (2 -5 -2) ساڵ :-
کورته چیرۆک له ئێستای ته‌مه‌نی منداڵه‌که‌تدا جگه له‌وانه‌ی پێشتر باسمان کرد هه‌ستی منداڵه‌که بۆ چیرۆکی ناو په‌ڕتووکه‌که زیاد ده‌بێت، گرنگه ئه‌و بیرۆکانه له ژیانی ڕۆژانه‌ی منداڵه‌که‌وه تا ڕاده‌یه‌ک له نزیک بن. وه‌کو ئه‌و په‌ڕتوکانه‌ی که ئاژه‌ڵه‌کان تێیدا ڕۆڵی سه‌ره‌کی تێدا ده‌بینن. پێویسته وێنه‌ی ناو په‌ڕتووکه‌کان زۆر ڕوون و ئاشکرا و ڕه‌نگا و ڕه‌نگ بێت بۆ زیاتر سه‌رنج ڕاکێشانی به‌لای ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه‌که‌دا زوو تێگه‌یشتنی بۆی.
-منداڵی (5، 2 -4) ساڵ: –
بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رتووک پێویسته ئاگاداری توانای وه‌رگرتنی منداڵه‌که بیت، له‌چی تێئه‌گات و ئه‌یزانێت، ئاره‌زووه‌کانی. ئه‌و په‌ڕتووکه هه‌ڵبژێره که له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌کانی ئه‌ودا ئه‌گونجێت. ئه‌و چیرۆکانه‌ی بۆ بخوێنه‌ره‌وه که له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌ودا ئه‌گونجێت و په‌یوه‌ندی به ژیانی ڕۆژانه‌یه‌وه هه‌یه. بۆ نموونه چوونه سه‌ر قه‌عده، چوون بۆ دایه‌نگا، پزیشکی ددان… یان ئه‌و په‌ڕتووکانه‌ی که به‌هۆنراوه و گۆرانی و ڕیتمه‌وه ده‌وترێن.
شۆخان عه‌بدوڵا