گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خانمه نووسه‌ری تونسی حه‌یات ئهلرایس
سازدانی:ڕه‌شا ئه‌حمه‌د
له عه‌ره‌بییه‌وه: باوكی ڕه‌هه‌ند
نووسه‌ری تونسی حه‌یات ئهلرایس، نووسینی شیعر و چیرۆك و ڕۆمان و شانۆنامه پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها وتار و ژیاننامه و ئه‌ده‌بی گه‌شت و توێژینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی ده‌نووسێت. ئه‌و هه‌نووكه له پاریس داده‌نیشێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه گفتوگۆیه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌م فره جۆرییه و خه‌می نووسین و ڕۆمانه تازه‌كه‌ی: “به‌غداد كه شه‌و تێیدا هاتبووه نیوه/ بغداد وقد انتصف اللیل فیها”.
-له ڕۆمانه تازه‌كه‌تدا “به‌غداد كه شه‌و تێیدا هاتبووه نیوه”، ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كان، بۆ ئه‌و كاتانه‌ی پێشتر كه له پایته‌ختی عێراق نیشته‌جێ بوویت… ئایا بیری ده‌كه‌یت یان ئه‌وه تاسه‌یه بۆ ئه‌وێ یاخود چییه؟
*ڕه‌نگه چۆڵی و به‌تاڵی ئێستابێت. به‌ڵێ تامه‌زرۆی ئه‌و به‌غدایه‌م كه نایسومه و تێیدا ژیاوم، به‌غدای كۆتایی حه‌فتاكان و سه‌ره‌تای ههشتكان. ئه‌و ماوه‌یه جوانترین ماوه‌كان بوو، هه‌نووكه عێراقییه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ساڵانه‌دا له به‌غداد ژیاون، حهسترهتی بۆ ده‌خۆن. گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك كه له بووندا نه‌ماوه و چیتر بۆ هه‌تا هه‌تایه ناگه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌ك ته‌نها و ته‌نها له بیره‌وه‌ری ئه‌و كتێبانه‌دا ماوه‌ته‌وه كه باس له‌و مێژووه ده‌كه‌ن. سه‌رجه‌م نه‌وه‌ی نه‌وه‌ده‌كان و دواتر، نازانن شاره‌كانیان چۆن بوون، ته‌نها له‌و كتێبانه‌دا نه‌بێت كه ئه‌و ڕابردووهیانی تۆمار كردووه. ویستوومهته به‌غداد له چنگی دزه‌كان و چه‌ته‌كان ده‌ربێنم، تا له بیره‌وه‌ریمان و ویژدانمان و كتێبه‌كانمان و پیته‌كانمان و چاوه‌كانماندا بمێنێته‌وه، به‌غدای ئایكۆنی شاره‌كان هه‌رگیز ناكه‌وێت.
-به‌ڵام زۆرینه‌یه‌كی زۆر مه‌سه‌له‌كه‌یان لێتێكچووه، وا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كه‌ت نه‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆمانه، به‌ڵكو وه‌ك ژیاننامه‌ی خۆت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرد. ئایا ئه‌م سهرلێتێكدانهی نێوان واقیع و خه‌یاڵ، به مه‌به‌ست كراوه؟
*سه‌رلێتێكچوون له نێوان ژیاننامه و ڕۆمان و له نێوان ژیاننامه‌ی ڕۆمانئامێز و ڕۆمانی ژیاننامه، كۆنه. ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گران و تیۆرسازانی ژانری ژیاننامه یان ڕۆمان، له‌سه‌ر دیدێكی یهكلایكهرهوه و سنوری جیاكردنه‌وه‌ی نێوان ئه‌و ژانرانه ڕێكنه‌كه‌وتوون. نووسه‌ر پێویسته ئاگاداری گرنگترین ئه‌و تیۆره ڕه‌خنه‌ییانه بێت كه سه‌باره‌ت به‌و ژانره‌ی كه ده‌ینووسێت، له ئارادایه. به‌ڵام ناچار نییه په‌یوه‌ستبێت پێیانه‌وه، چونكه نووسه‌ر بوونه‌وه‌رێكی ئازاد و داهێنه‌ره. له سه‌ركێشی نووسیندا، ده‌توانێت ڕه‌خنه‌ی باو تێپه‌ڕێنێت و بپه‌ڕێته‌وه بۆ نێو
كێڵگه‌ی نوێ.
من له‌لای خۆمه‌وه، ویستوومه ڕۆمان بنووسم، بۆیه ڕۆمانێكم نووسیوه و به ددانپیانانی ڕه‌خنه‌گران، هه‌مو مه‌رجه‌كانی ڕۆمانی تێدایه. هه‌روه‌ها ویستوومه ژیاننامه‌ی خۆشم له‌خۆبگرێت، ئه‌وه‌شم كردووه. ئیدی پۆلێنكردنی، ئه‌وه ئیشی ڕهخنهگرهكانه و ئیشی من نییه، ئه‌وان ده‌توانن له‌سه‌ر بیروڕایه‌ك ڕێكبكه‌ون. من ڕێز له بیروڕای ڕه‌خنه‌گران ده‌گرم، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و شتانه ده‌نووسم كه خۆم ده‌ستنیشانیان ده‌كه‌م و هه‌ڵبژاردنی ئازدانه و هۆشیارانه و به‌رپرسیارانه‌ی خۆم داوام لێده‌كات. دڵخۆشم به‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی ڕۆمانه‌كه به‌ده‌ستیهێناوه و بڵاوبوونه‌وه‌ی له چوار چاپدا له نێوان تونس و قاهیره و به‌غداد. هه‌روه‌ها دڵخۆشم به‌وه‌ی وه‌رگێڕدراوه بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی.
-نهێنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه چییه كه عێراق و سیمبوله بابلی و سۆمهرییهكانی، له به‌رهه‌مه‌كانی تۆدا ڕه‌نگده‌ده‌نه‌وه و هه‌ڵگریانه؟
*مرۆڤی نووسه‌ر، ناتوانێت بڕواته عێراق و له‌وسه‌ره‌وه به ده‌ستی به‌تاڵ بێته‌ده‌ره‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی له‌وێ ژیابێت و ئاوی له كه‌لتووره‌كه‌ی خواردبێته‌وه. سه‌روه‌ختێك بڕیارمدا بۆ خوێندن بڕۆم بۆ به‌غداد، نییه‌تێكی شاراوه‌م هه‌بوو، نییه‌تی ئه‌وه‌ی پرۆژه ئهدهبییهكهم، له سه‌رزه‌مینی شه‌هره‌زاد، سیمبولی ده‌سه‌ڵاتی وشه بۆ به‌رده‌وامی حیكایه‌ت، له‌وێ ده‌ستپێبكه‌م. له شاری عه‌شتار خواوه‌ندی مێینه و له شاری گه‌لگامێش كه به دوای گژوگیای نه‌مریدا گه‌شتی ده‌كرد، ده‌ستپێبكه‌م. ده‌مویست پرۆژه ئهدهبییهكهم له بیت ئهلحیكمه و چاپخنهكانی شه‌قامی موته‌نه‌بییه‌وه ده‌ستپێبكه‌م… ئا به‌م جۆره شانۆگه‌رییه‌كم به‌م ناونیشانه نووسی: “عه‌شتار خانمی نهێنییه‌كان”، شانۆگه‌رییه‌كه له میسۆلۆژیای كۆنی خۆرهه‌ڵاته‌وه وه‌رگیراوه كه تێیدا مێ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوو.
-به درێژای ده‌یه‌ی هه‌شتاكان، كاره‌كانت لێره و له‌وێ بڵاوده‌كرده‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له كتێبێكدا كۆیان بكه‌یته‌وه، ئایا ئه‌وه ترس بوو له یه‌كه‌م كتێب؟ ئه‌ی سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای نووسینت ده‌ڵێیت چی؟
*هه‌رگیز بۆ بڵاوكردنه‌وه په‌له‌م نه‌كردووه. له هه‌شتاكانه‌وه، كورته چیرۆكم نووسیوه و له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵاومكردوونه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی به درێژایی ئه‌و ده ساڵه، بیر له‌وه بكه‌مه‌وه له كتێبێكدا كۆیان بكه‌مه‌وه. له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان، كاتێك هه‌ستمكرد داهێنانم له بوارێكی تایبه‌تدا گه‌شه‌ی كردووه و خه‌مڵیوه، یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه چیرۆكم به‌م ناونیشانه بڵاوكرده‌وه: ” ليت هنداً”، ئه‌وه ئه‌و كاته بوو كه ئیدی دڵنیابووم شتێكی تازه و جیاواز و تایبه‌ت ده‌خه‌مه‌ڕوو، چونكه ئه‌وه به‌رهه‌می یه‌كه‌مه كه شوناسی ئه‌ده‌بیت ده‌ستنیشان ده‌كات. ئاخر هیچ مانایه‌ك له‌وه‌دا نییه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه، كتێبێك فڕێبداته نێو بازاڕه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی كه‌س ڕاكێشێت.
-له ئه‌زموونی تۆدا، كێشه‌ی ئافره‌ت و ئه‌و سته‌مه‌ی لێی ده‌كرێت، به زه‌قی دیاره، ئه‌گه‌رچی تۆ سه‌ر به وڵاتێكی، تێیدا ئافره‌ت زۆرێك له مافه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، یان لانی كه‌م زۆرینه‌ی خانمانی ڕۆشنبیری عه‌ره‌ب له‌و بڕوایه‌دان.
-من ئافره‌تم و ئینتیمایه‌كی عه‌ره‌بیم هه‌یه، نووسینه‌كانم ڕه‌هه‌ندێكی عه‌ره‌بییان هه‌یه. ڕاسته ئێمه له تونس و له بواری ئازادییه‌كان و یه‌كسانیدا، یاسایه‌كی پێشكه‌وتوومان هه‌یه. وه‌لێ گۆڕینی زهنیه‌تی نێرینه، زۆر قورستره له گۆڕینی یاساكان. ئێمه هه‌مومان له دواجاردا، سه‌ر به كۆمه‌ڵگای نێرینه‌ی پیاوسالارین، سه‌ر به كهلتورێكین به‌رده‌وام ئافره‌ت ڕه‌تده‌كاته‌وه و به بونه‌وه‌رێكی پله دووی داده‌نێت و به چاوێكی یه‌كسان سه‌یری ناكات، بگره هه‌ندێك یاسای تایبه‌ت هه‌یه به ئافره‌ت و هه‌ندێك یاسای تایبه‌تی دیكه هه‌یه به پیاو، ئه‌مه‌ش جیاكارییه‌كی زۆر ڕوون و ئاشكرایه. ئافره‌ت له تونس و له بواری هۆشیاری به خودی خۆی و به مافه‌كانی و به كه‌رامه‌تی، زۆر پێشكه‌وتووه. به‌ڵام پیاو هێشتا به دیده نزم و كۆنه‌كه لێی ده‌ڕوانێت. پیاو هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌رهاویشته‌ی په‌روه‌رده نه‌ریتییه كۆنه‌كه‌یه كه كۆت و به‌ندی كردووه و هێشتا نه‌یتوانیوه هۆشیاری خۆی ڕزگار بكات و پێیان بگاته‌وه، تاكو هاوسه‌نگی و گونجانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیبێت.
له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، له هه‌مو كاره‌كانمدا، كێشه‌ی ئافره‌ت ده‌خه‌مه‌ڕوو، به‌و پێودانگه‌ی كێشه‌ی كۆمه‌ڵگایه و ئه‌وه‌ش بیزارم ناكات كه به نووسه‌ری ئافره‌ت وهسفبكرێم. بگره شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كێشه‌یه‌كم هه‌یه و به‌رگری لێده‌كه‌م كه په‌یوه‌سته به چه‌وساوه‌كانی سه‌ر زه‌ویه‌وه. ئه‌و نووسه‌ره‌ی كێشه‌یه‌كی نییه به‌رگری لێبكات، نووسه‌ر نییه، به‌ڵكو ته‌نها كه‌سێكه یاری به وشه‌كان ده‌كات.
-له ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، كتێبێكت به‌م ناونیشانه بڵاوكرده‌وه: “جه‌سته‌ی ئافره‌ت له ده‌سه‌ڵاتی فریشته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی جنۆكه”، به دیدی تۆ، ئایا دوای تێپه‌ڕبوونی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك، بارودۆخی ئافره‌تی عه‌ره‌بی باشتر نه‌بووه؟
*ئه‌و كتێبه باس له كۆمه‌ڵێ حاڵه‌تی نه‌خۆشی ده‌كات كه ئافره‌تان به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن و پێیه‌وه گرفتارن، نه‌خۆشییه‌كان به گوێره‌ی زاراوه‌ی پزیشكی، ده‌چێته خانه‌ی نه‌خۆشی په‌ركه‌م/ الصرع یان هێستریاوه. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و كه‌بت و چه‌پاندن و سه‌ركوتكردنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یه كه ئافره‌ت تێیدا ده‌ژی. من به‌راوردكارییه‌كی سایكۆلۆژی- ئهنسرۆپۆلۆژیم بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه ئه‌نجامداوه. ئه‌و كتێبه له قاهره بڵاوبوه‌وه و كاتی خۆی هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه و له بازاڕه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرا، چونكه سه‌ركۆنه‌ی (گروپی ئیخوان موسلمینی له میسر) ده‌كرد، كتێبه‌كه باسی له كۆمه‌ڵێ بابه‌ت ده‌كرد كه لای ئیخوان موسلمین حه‌رام و بڤه‌یه و نابێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و پێویسته لێی بێده‌نگبین. من جارێكی دیكه گه‌ڕامه‌وه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و له كتێبه‌كانی دیكه‌مدا خستمهوهڕوو، به‌تایبه‌ت له دواهه‌مین كتێبمدا “الجسد المسكون و الخطاب المضاد”.
-تۆ له پاریس داده‌نیشیت، به‌له‌كۆنه‌ی ماڵه‌كه‌ت ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر ڕوباری لامارین دا.. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، له‌وانه‌یه به‌لای هه‌ندێكه‌وه جۆرێك بێت له خۆشی و ڕه‌فاهییه‌ت و به ناڕه‌زاییه‌وه ده‌پرسن: ئێ كه‌واته تۆ چۆن هه‌ست به ئێش و ئازاری ئافره‌تی عه‌ره‌بی ده‌كه‌یت؟
*خۆزگه بمتوانیایه پشت له هه‌مو ئه‌وانه بكه‌م. من ته‌نانه‌ت ناتوانم چێژ له هه‌مو ئه‌م خۆشی و ڕه‌فاهییه‌ته ببینم. بۆ هه‌ر كوێ بڕۆم و ڕوو له هه‌ر شوێنێك بكه‌م، وڵاته‌كه‌ی خۆم ده‌بینم، به‌رده‌وام به‌راوردی وڵاته‌كه‌م و ئه‌م وڵاته ده‌كه‌م. ڕۆژانه زۆر به ڕوونی ئه‌و جیاوازییه ئاشكرا و برینداركه‌ره ده‌بیم كه له نێوان ئێمه و ئه‌واندا هه‌یه. ئه‌مه‌ش برینه ژیاری و مێژوییهكه قووڵتر و گه‌وره‌تر ده‌كات، ئه‌و برینه بێ په‌روا به قووڵای ناخ و عه‌قڵدا ڕۆده‌چێت، بۆچی ئه‌وان پێشكه‌وتن و بۆچی ئێمه دواكه‌وتین؟ ئه‌وه له هه‌مو پنتێكی ژیان و له هه‌مو هه‌نگاوێك كه ده‌ینێم ده‌یبینم. ئه‌وه‌ی به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێكرد، خۆشی لێنابینم، بگره بۆ ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌ی نێوان ئێمه و ئه‌وان، هه‌ست به ئازارێكی زۆر ده‌كه‌م. به‌ڵێ له نێوان تونس و پاریس دا ده‌ژیم. سوپاسی خودا ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ناوی لێده‌نێیت خۆشی و ڕه‌فاهیه‌ت. مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به هه‌سته‌وه نه‌ك به ڕهفاهیهتهوه. من ئافره‌تم و كێشه‌كانی سهردهمهكهم و كۆمهڵگاكهمم هه‌ڵگرتووه، ناتوانم له پاریس له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی له تونس ڕووده‌دات، بێلایهنبم، بۆ نمونه ناتوانم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مدا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن به‌هاری عه‌ره‌بی، بێلایهنبم. ئه‌م مه‌سه‌لانه په‌یوه‌سته به ئینتیما و هاوڵاتیبوون و وه‌فاداری بۆ وڵاته‌كه‌ت، په‌یوه‌سته به نیشتیمانبوونت و به‌رپرسیاره ئهدهبییهكهت به‌رامبه‌ر به‌و كێشانه. نووسین ئه‌وه‌نده‌ی پێیده‌كرێت به‌رپرسیاره‌تی گۆڕین و ڕیفۆرمی كۆمه‌ڵگای له‌سه‌رشانه، ئێمه هۆشیاری كۆمه‌ڵگا ههڵدهكۆڵین، تاكو بهرزیبكهینهوه و عه‌قڵه‌كان به ڕوناكی مه‌عریفه ڕوناك بكه‌ینه‌وه. گۆڕینی عه‌قڵیه‌ته‌كان، له دروستكردنی باڵه‌خانه‌كان قورستره. نه‌زانین/ جه‌هل گه‌وره‌ترین درزه دوژمن لێیه‌وه دزه ده‌كات و دێته ژووره‌وه.
-تۆ ده‌ڵێیت “ئیره‌ییه‌كی” به‌رده‌وام له نێوان ئافره‌ت و ئه‌دیب دا، له ناوه‌وه‌ی خۆتدا هه‌یه، به دیاریكراوی مه‌به‌ستت له‌وه چییه؟
*بگره له ناوه‌وه‌مدا كێبڕكێیه‌ك له‌سه‌ر چركهساتهكانیش هه‌یه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له ناوه‌وه‌مدایه، ده‌یه‌وێت چركه‌ساته‌كان به هه‌مو قوڵییه وجودییهكهیهوه بژی. به‌ڵام نووسه‌ره‌كه‌ی ناوه‌وه‌م، ده‌یه‌وێت چركه‌ساته‌كان له تێكستێكی ئه‌ده‌بیدا، بگۆڕێت بۆ ساته‌وه‌ختێكی میژویی یهكلایكهرهوه. هه‌ندێكجار ئه‌و چركه‌ساتانه به هه‌ردوو ڕه‌هه‌نده ژیانی و ئه‌ده‌بییه‌كه‌یه‌وه، پێكه‌وه ده‌گونجێن و هه‌ندێكجاری دی پێكه‌وه ناگونجێن. جار هه‌یه نووسه‌ره‌كه، ژیانم لێ تێكده‌دات. ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ چه‌ندین مانگ یان ساڵ، له پێناو ته‌واوكردنی كارێكی ئه‌ده‌بی، خۆم حه‌بس بكه‌م و نهیهمهدهرهوه. بۆ ئه‌وه‌ی “ڕۆمانی به‌غداد” بنووسم، سێ ساڵ خۆم حه‌بس كرد، نووسینی شانۆگه‌ری “عه‌شتار” حه‌وت ساڵی خایاند، چونكه ته‌نها له كاتی پشووه‌كاندا ده‌گه‌ڕامه‌وه سه‌ری، له‌و كاته‌دا سه‌رقاڵی وتنه‌وه‌ی وانه‌ی فه‌لسه‌فه بووم.
نووسین حیرمانێكی به‌رده‌وامه و ده‌ستبه‌رداربوونه له زۆر مه‌سه‌له‌ی ژیانی، چونكه نووسین پێویستی به ته‌نهایی و گۆشه‌گیری و خۆته‌رخانكردنه، نووسین وه‌ك هاوبه‌شێكی/ شه‌ریكێكی ستمگهروایه، نایه‌وێت كه‌س ته‌نگی پێهه‌ڵچنێت. به‌ڵام نووسین دوای ته‌واوبوونی هه‌ر به‌رهه‌مێك، ده‌ستی نه‌مریت بۆ درێژ ده‌كات. سه‌ركه‌وتنه‌كانی نووسین هه‌مو حیرمانهكانت له‌بیرده‌باته‌وه و هه‌مو ماندووبوونێك له ڕوخسارت ده‌سڕێته‌وه و ده‌تكات به پاشا.
-تۆ چیرۆك و شانۆنامه و شیعر و ڕۆمان ده‌نووسیت، ئه‌م فره‌ییه، ئایا سودی به پرۆژه ئهدهبییهكهت گه‌یاندووه یان زیانی لێداوه؟
*نه‌خێر هه‌رگیز زیانی له پرۆژه ئهدهبییهكهم نه‌داوه، بگره ده‌وڵه‌مه‌ندی كردووه و ڕه‌هه‌نده ئه‌ده‌بی و ستاتیكییهكهی قووڵتر كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه تێكسته‌كه‌یه له هه‌مو ئه‌و شێوه ئه‌ده‌بیانه سود وه‌رده‌گرێت. بۆ نمونه سه‌یری دواهه‌مین ڕۆمانم بكه، ئه‌م ڕۆمانه‌م دوای نووسینی چیرۆك و شیعر و شانۆنامه و ئه‌ده‌بی ژیاننامه و گه‌شت و ئه‌ده‌بی منداڵ و توێژینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و وتاری ئه‌ده‌بی، نووسیوه. هه‌ر بۆیه وه‌ك دره‌وشانه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و فره جۆری و هه‌مه ڕه‌نگییه، هاته‌به‌رهه‌م. ڕه‌نگه ئه‌وانه نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بن.
-دواجار چۆن چۆنی كارلێكی ڕه‌خنه‌گران له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه‌كه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
*من هیچ به‌رهه‌مێك بڵاوناكه‌مه‌وه، ته‌نها دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گره تایبه‌ته‌كه‌م مۆڵه‌تی بڵاوكردنهوهیم پێده‌دات، ئه‌و ڕه‌خنه‌گرێكی دڵڕه‌قه و موجامه‌له ناكات، له‌گه‌ڵمدا تێكسته‌كه ده‌ژی و به‌شداره له پیت به پیت و بیرۆكه به بیرۆكه‌ی گه‌شتی نووسینه‌كه. ئه‌و ڕه‌خنه‌گره خودی خۆمم، نووسه‌ری جدیی یه‌كه‌م ڕه‌خنه‌گری خودی خۆیه‌تی.
سه‌رچاوه
الشرق الاوسط، سێ شه‌ممه، 3 مایس، 2022