
هاوڕێ، ئه‌مڕۆ ده ساڵه تۆ ڕۆيشتوويت و بێئه‌وه‌ى ته‌نانه‌ت نامهيهكيش بنێرى، تێلفۆنێك بكه‌يت، ئێمه‌ت له چاوهڕوانيدا هێشتۆته‌وه. هاوڕێ ئه‌وه‌تا ده‌مه‌وێ چه‌ند وشهيهكت بۆ بنووسم، ته‌نيا چه‌ند وشه‌يه‌ك، به‌ڵام ناتوانم بڕوا به‌وه بكه‌م كه ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژهيه كه به‌يه‌كجارى ڕۆيشتيت و ته‌نانه‌ت بێ ماڵئاوايى به‌جێت هێشتين، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌يه هه‌موو ساڵێ كه ده‌مه‌وێ له‌م ڕۆژه‌دا شتێكت بۆ بنووسم، به‌ده‌ست خۆم نييه، وشه‌كانم ده‌بنه زنجيرهيهك له پرسيار، له ڕاز و گله‌يى: بۆچى نامهيهك نانێرى؟ بۆچى تێلفۆنێ ناكه‌يت؟ بۆچى وا هێنده بێ په‌روا بوويت و وه‌ڵامى نامه‌كانمان نادهيتهوه؟ كه‌ى دێيته‌وه؟ سه‌فه‌ره‌كه‌ت چۆن بوو؟ كتێبى تازه، چيت به‌ده‌سته‌وه‌يه؟ ده ساڵه ئه‌م هه‌سته له لاى من نهڕهويوهتهوه و هه‌ر وا ده‌زانم له سهفهريت. به ناو كتێبخانه‌كانى لوبناندا دهسوڕێيتهوه و كاتت له بير كردووه، يان له يه‌كێك له زانكۆكانى كۆريايت و له‌گه‌ڵ مامۆستايهكدا قسه ده‌كه‌يت و به پرسيار گێژت كردووه.
مامۆستا گيان سه‌فه‌ره‌كه‌ت زۆر درێژه‌ى كێشا و ئێمه پێويستمان به‌وه‌يه تۆ بێيته‌وه. ئه‌م وڵاته هێنده گۆڕاوه ئێستا هه‌ر نايناسيتهوه. چاوه‌ڕێين بێيته‌وه، گۆڤارى زانستى سه‌رده‌م چاپ بكه‌ينه‌وه، هه‌ر وه‌ك جارى جاران، قه‌يناكه گه‌ر پاره نه‌بوو به ڕه‌نگاوڕه‌نگ هه‌ر به ڕه‌ش و سپى چاپى ده‌كه‌ين، خوێنه‌ره‌كانى زانست گوێ ناده‌نێ و ته‌نيا زانياريهكانيان به لاوه گرنگه. زوو وه‌ره‌وه كاتمان زۆر ڕۆيشتووه و ئه‌وه چوار ساڵه زانستى سه‌رده‌م و ده‌سته خوشكه‌كانى له گۆڤاره‌كانى سه‌رده‌م شتاقيان ڕووناكييان نه‌بينيوه به چاو، ته‌نيا دۆخى سه‌رده‌م خراپ نييه، به‌ڵكو زۆربه‌ى ده‌زگا و خانه‌كانى چاپ و بڵاوكردنه‌وه له ئيش وه‌ستاون، سه‌رده‌م به مه‌مره و مه‌ژى توانيويه‌تى تا ئێستا له چاپكردنى كتێب به‌رده‌وام بێت و بۆ خۆشبه‌ختى هێشتا ئاوه‌دانه، هه‌رچه‌ند كاك شێركۆى ئازيزيش هه‌ر وه‌ك تۆ كتوپڕ له ناكاو گه‌ڕايه‌وه بۆ سويد و ئيدى چاومان پێى نه‌كه‌وته‌وه. به داخه‌وه هه‌واڵه‌كانم ناخۆشن، خۆزيا ئێستا وه‌ك چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵى پێشكه‌وتنى زياترى زانستى سه‌رده‌م و گه‌شه‌سه‌ندنى و زيادبوونى تيراژى ژمارهكانيم بۆ بنووسيتايه، مامۆستا تا زووه وه‌ره‌وه، له يادته هه‌موو جارێ له پاش ده‌رچوونى ژماره‌ى تازه‌ى زانست به چه‌ند ڕۆژێ ده‌تووت: “سۆزان فريا بكه‌وه كاتمان نه‌ماوه.” ئه‌وكاتانه به ڕاستى كاتمان زۆر له‌به‌ر ده‌ستدا بوو، به‌ڵام ئيدى خۆت حه‌كيمانه بيرت له هه‌موو شتێ ده‌كرده‌وه و حيسابت بۆ ده‌كرد، ته‌نيا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رچوونى گۆڤاره‌كه له واده‌ى خۆى دوا نه‌كه‌وێ. به‌ڵام ئێستا من ده‌ڵێم: “مامۆستا گيان كاتمان نه‌ماوه، خێراكه زوو وه‌ره‌وه.”
من بێزار نابم له نامه ناردن تا ڕۆژێ وه‌ڵامم ده‌ده‌يته‌وه.
سۆزان جه‌مال
هه‌شتى مارس 2019