
بیۆگرافییەکانی ئەم نووسەرە کە پاش مردنەکەی ساڵی ٢٠٠٤نووسراون، پڕن لە ئاماژە بۆ ئەم شکستە، ساگان بووە فیگۆرێکی تراژیک و جێگای بەزەیی: هەژار، گۆشەگیر و بە ڕیسوایی و مەی نۆشی ناوزڕاو.
ئەم ڕۆمانە یەکەمین بەرهەمی چاپکراوی نووسەرە کە لە هەژدە ساڵیدا لە چاپ دراوە و هیچ کام لە بەرهەمەکانی دیکەی هێندەی ئە ڕۆمانە سەرکەوتوو و جێی نیگەرانی نەبووە، ڕۆژباش ئەی غەم بە ڕووداوێکی کوشندەی ئۆتۆمبێل کۆتایی دێت، هەر سێ ساڵیش دوای دەرچوونی ڕۆمانەکە، لە ئەنجامی خێرایی لێخوڕین، ئۆتۆمبێلەکەی وەردەگەڕێت، زۆرێک پێیان وابوو کە ساگان ملکەچی چارەنووسی کارەکتەری ڕۆمانەکی بووە.
ئەم کتێبە ١٦٩ لاپەڕەیە و نرخی ٣٠٠٠ دینارە.