ئارەزووەكانی دڵت
چۆن پەیوەندییەكی خۆشەویستانە دەهێنیتە ئاراوە؟

كتێبی گیرفان 140

نوسینی/ كێن كیز
وەرگێڕانی/ هەڵكەوت عەبدۆلڵا

لەبڵاوكراوەكانی زنجیرەی كتێبی گیرفانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

ئێستا لە بازاڕەكاندا بەردەستە

ســاڵی ١٩٨٩ لە دانیمارک دووچــاری جیابوونــەوەی خێزانی بووم، ئەنجامی ئەوە تووشی بارێکی دەروونیی مەترسیدار بووم و پێویستم بە یارمەتیی کەسانی شارەزا هەبوو. دوو ڕێگەم لەبەردەمدا بوو بۆ چارەسەر: چوونە لای پزیشکی دەروونی، یان بەدەستهێنانی یارمەتیی ڕۆحی لەلایەن کەسانی شارەزاوە.

بە هۆی هاوڕێیــەکی دانیمارکیی بەڕەگەز ئەمریکییــەوە، خاتوو باربرا ئیڤەرسن، ڕێگەی دووەمم هەڵبژارد. ئەو خانمە میهرەبانە لەخۆبووردووە بووە ڕێبەری ڕۆحیم و یارمەتیدەر بوو بۆ سەرلەنوێ لەدایکبوونەوەم و داماڵرانم لە ئەزموون و بیرەوەری و هەڵسوکەوتە پەککەوتەکانی ڕابردووم، لە بواری بیرکردنەوە و کرداردا. یەکێک لە ڕێگەکانی یارمەتیدانەکە خوێندنەوەی ئەو کتێبانە بــوو، کــە لە کتێبخانەکەی ئەوەوە بەدەستم دەهێنا و پاش خوێندنەوە گفتوگۆمان دەربارەیان دەکرد.

ئەم کتێبە یەکێکــە لەو کتێبانەی ئەو خانمــە بێوێنەیە پێشکەشی کردم و کاریگەریی لەســەر ژیانم هەبوو. کاتێک لە سەرەتای ئەم سەدەیەدا بە یەکجاری گەڕامەوە کوردستان، دوو جار ئەم کتێبەم دا بە دوو خوێندکاری دوا ساڵی بەشی ئینگیزیی زانکۆ بۆ وەرگێڕان، بەداخەوە هیچ کام لە وەرگێڕانەکان مەبەستی کتێبەکەی نەپێکابوو و بەکەڵکی بڵاوکردنەوە نەهات. بۆیە و لەبەر گرنگیی بابەتەکە بۆ ئیمڕۆی خۆم و کەسانی تریش وەرم گێڕایە سەر زمانی کوردی. هیودارم توانیبێتم وەک پێویست بە خوێنەرانی کوردی بگەیەنم و چۆن سوودم لێ وەرگرتووە، ئاوەهاش ئەوان بۆ چاککردنی ژیانی خۆیان و بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەختەوەرانە سوودی لێ وەربگرن.

ناردن: