
لە سیستەمە دیموكراسی و ڕژێمە دەسەڵاتخوازەكاندا
ئێستا لەبازاڕدایە
كتێبی گیرفان 129
نوسینی/ حوسێن بەشیریە
وەرگێڕانی/ هەورامان فەریق
پێشینەی مێژوویی سەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆنی یاسایی لە نێو سیستەمە دیموكراسییەكاندا، هێندە بە تەمەن نییە، لە دیموكراسییە دێرینەكانی وەك ئەسینا، ڕۆما و ڤینزیادا نیشانەی ئۆپۆزسیۆنی یاسایی بە واتا مۆدێرنەكەی لە ئارادا نەبووە.
بەم پێیە دیاردەیەكی لەو چەشنە بەرهەمی گۆڕانكارییەكانی سەدەكانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوایە كە لیبراڵیزم، ئازادیی بیركردنەوە، ڕەسەنایەتی تاك و هزری باڵادەستیی جەماوەری بەخۆوە بینی.
لەبڵاوكراوەكانی زنجیرەی كتێبی گیرفان، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.