
بابەتی ئەم کتێبە لە ژمارەیەک وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و فیکری پێکدێت، سەرجەمیان دەچنە کایەی رەخنەوە، لەلایەن نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد نووسراوە، کتێبەکە بەسەر چەند بەش و تەوەرەیەکدا دابەش کراوە، هەر یەک لە بەشەکان چەندین لق و نانونیشانی تایبەتی هەیە.
ئەم کتێبە ڕۆچوونێکی ورد و قووڵە بە نێو تیۆرەکانی خوێندنەوە، هیرمینۆتیکا و دەروازە تیۆرییەکان، لەم کتێبەدا خوێندنەوەی رەخنەیی بۆ تێکستی چەند چیرۆکنووس و ئەزموونی شانۆیی و شاعیرێکی بە ئەزموونی کورد کراوە، لەوانە: شێرکۆ بێکەس، کەریم دەشتی، عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا، ئازاد سوبحی، ئەحمەد مەلا، هیوا قادر، مەهاباد قەرداغی، عەتا محەمەد، فازیل جاف و چەندین نووسەری دیکە.
ئەم کتێبە ٣٠٧ لاپەڕەیە و نرخی ٣٠٠٠ دینارە