غەم و دردۆنگی و تەنیایی و نامۆیی بەرامبەر بە ژیان و مرۆڤ و شتەکان، لە ناخی نووسەرەوە گوزراونەتەوە بۆ ڕۆحی کارەکتەرەکانی نێو چیرۆکرکانی، خوێنەر لە کاتی خوێندەوەدا بە ئاشکرا هەست بە بوونی غەم و تەنیایی و پرسیارە زۆرەکانی ئەم نووسەرە دەکات، بەرامبەر بە بوونی خودی خۆی و ژیان.

وریا مەزهەر بە گوتەی زۆرێک لە هاوڕێکانی گەر لە ژیاندا بمایە، دەبووە نووسەرێکی ناودار و داهێنەر، بەتایبەتی کە لەسەرەتادا بە نووسینی شیعر بە زمانی فارسی دەستی پێکردووە و هەر زوو وەک دەنگێکی جدی و جیاواز ناسراوە.


ئەم کتێبە ١٠٠ لاپەڕیە و نرخی ١٥٠٠ دینارە.

ناردن: