ئەدۆنیسی شاعیر و بیرمەندی سوری خەڵاتی ستیگ داگەرمانی ئەم ساڵی پێ بەخشرا. ئەدۆنیس بووە 21 هەمین نووسەری براوەی ئەم خەڵاتە.

ستیگ داگەرمان: لە 5ی ئۆکتۆبەری ساڵی 1923 لە ئێلڤکارلبی لە وڵاتی سوید لەدایکبووە و لە 5ی نۆڤەمبەری ساڵی 1954 مردووە. یەکێک بووە لە هەرە نووسەرە ناودار و داهێنەرەکانی ساڵانی چلەکانی سوید. خاوەنی چوار ڕۆمان و ژمارەیەکی زۆر کتێبی نۆڤلێت، دەقی شانۆیی، شیعر، وەرگێڕان و بابەتی ڕۆژنامەنووسییە.

خەڵاتی ستیگ داگەرمان: خەڵاتێکی ئەدەبییە لە وڵاتی سوید. لە ساڵی 1996 ـەوە بڕیاری بەخشینی ئەم خەڵاتە لەلایەن کۆمەڵەی ستیک داگەرمان و شارەوانی ئێلڤکارلبی یەوە دراوە. بەخشینی خەڵاتەکە لە 28ی مانگی پێنجدا لە سەرمۆنییەکدا لە لێکسئۆن شوێنی لەدایکبوون و منداڵی داگەرمان لە سوید ئەبەخشرێت بە ئەدۆنیس. جگە لە سەرمایە ڕەمزییەکەی ئەم خەڵایە بڕی پەنجا هەزار کڕۆنی سویدییە ئەبەخشرێت بە براوەی خەڵاتەکە.

ئەدۆنیس لە دواهەمین گفتوگۆیدا لە دێڕێکدا ئەڵێت: من ئەپرسم بۆچی زیندانی وڵاتە عەرەبییەکان پڕنەکراون لە نووسەران و ڕۆشنبیرەکانی، چونکە ئەو نووسەرانە بە کاری خۆیان هەڵنەستاون و بێدەنگ بوون. ئەدۆنیس یەکێکە لە هەرە شاعیرە داهێنەر و دیارەکانی وڵاتانی عەرەبی و ڕەخنەگر و بیرمەندێکی گەورەی ناسراوی دنیایە و چەند ساڵێکە پاڵێوراوی خەڵاتی نۆبڵە.

ناردن: