
بابەتی ئەم کتێبە فەلسەفییە و لەلایەن ( ئالان دە باتن) نووسراوە و نووسەر و وەرگێڕ سەڵاح حەسەن پاڵەوان وەریگێڕاوەتە سەرزمانی کوردی.
ئالان دە باتن ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە، نووسەری کتێبی: وتارەکانی خۆشەویستی و جووڵەی ڕۆمانتیکی و ماچ و حیکایەت و چۆن پرۆست بتوانێ ژیانت بگوۆڕێ و دڵنەواییەکانی فەلسەفە و هەنەری سەفەرە.
ئەم کتێبە لە شەش بەش و تەوەر پێکهاتووە کە هەر یەک لە بەشەکان ناونیشانی سەربەخۆی خۆیان هەیە، بەڵام بە گشتی بە دەوری یەک بابەتی سەرەکی فەلسەفیدا دەخولێنەوە کە ئەویش دڵنەواییەکانی فەلسەفەیە.
ئەم کتێبە ٣١٧ لاپەرەیە و نرخی ٥٠٠٠ دینارە.