هەرە بەناوبانگترین کتێبی فەیلەسووفی ناوداری ئەڵمانی فریدریک نیچە یە، لە لایەن ڕەئووفی ئەحمەد ئالانی ییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

نیچە ئەو فەیلەسوفە مەزنەیە کە زیاتر بە تێزە فەلسەفییە بەناوبانگەکەی ناسراوە کە باس لە مرۆڤی باڵا ئەکات. کتێبی زەردەشت ئاوای وت، تا ڕادەیەک جیاوازترە لە سەرجەم کتێبەکانی تری و بە زمانێکی تا ڕادەیەک چیرۆکئامیز باس لە تێزە فەلسەفییەکەی خۆی ئەکات. زۆرن ئەو نووسەر و لێکۆڵەرەو ە فەیلسەسوفانەی کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری ئەم کتێبەوە. خوێندنەوەی ئەم کتێبە یەکێکە لە مەرجە سەرەتاییەکان بۆ تێگەیشتن لە فەلسەفەی تیچە و ئەو گۆڕانکارییە گەورەیەی کە لە مێژووی فەلسەفەدا کردی.

ناردن: