
كورتە چیرۆك
جارێكیان پاسەوانی قەڵای شارێك بە دانیشتوانی شار دەڵێت: وابزانم دووژمن بەڕێوەیە بۆئەوەی پەلاماری قەڵاكە بدات. خۆتان ئامادەبكەن بۆ بەرەنگاری،بەڵام خەڵكی وتیان پاسەوانەكە تێك چووە و گوێیان لە قسەكانی نەگرت. دەژمن هات و وەك ڕەشەبا كەوتنە ناو قەڵا، داگیری كرد و كەس نەبوو بەرگری بكات. دوای ماوەیەك كارەكەیان بەوە پاساودا كە داگیركردنەكە كاری خوداییە و دوژمنەكانیش ئازابوون، بۆیە هەردەبوو قەڵاكە بگیرێت.
لاوێك بەڕێكەوت ڕێگای لە قەڵاكە كەوتبوو، بە خەڵكەكەی وتبوو: ئەمە نە كاری خودایە و نە ئازایەتی دەژمنە، بەڵكە خەتای حیزییەتی و گەمژەیی خۆتانە.
نوسینی : رەئوف بێگەرد
لە كتێبی كورتە چیرۆك ی سڵاو لە كافكا