
یه‌كێكه له‌و كتێبه نایاب و گرنگانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زانستی، باس له یه‌كێك له بواره هه‌ره گرنگه‌كانی ژیانی مرۆڤ ده‌كات كه بریتییه له بواری سێكس. جوانی و ناوازه‌یی ئه‌م كتێبه جگه له‌وه‌ی پڕه له زانیاری گرنگ و پێویست ده‌رباره‌ی سێكس له قۆناغه جیاوازه‌كانی ته‌مه‌ندا، ئه‌وه‌یه به زمانێكی پوخت و پاراو كراوه به كوردی، زمانێك وات لێده‌كات هه‌رگیز له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه قه‌باره زۆر گه‌وره‌یه بێتاقه‌ت نه‌بیت و به هێمنی و تێگه‌یشتنه‌وه لاپه‌ڕه به لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه هه‌ڵده‌یته‌وه كه بریتییه له 926 لاپه‌ڕه.
نوسه‌ری ئه‌م كتێبه پزیشك و زانای ده‌رونی عه‌لی كه‌مال-ه كه به ره‌چه‌ڵه‌ك فه‌له‌ستینییه و له عێراق هه‌م ژیاوه‌و هه‌م له زانكۆی به‌غدا سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی بووه. كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی به چه‌ندین كتێب كه له شاره‌زایی خۆی بووه، ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه. له‌وانه ده‌رگا پێوهدراوهكانی عه‌قڵ: ده‌رگای نوستن و خهونهكان، شیزۆفیرینیا، چاره‌سه‌ری ده‌رونی له كۆن و ئێستادا. نوسه‌ر ئه‌م كتێبه‌ی به‌سه‌ر 32 به‌شدا دابه‌شكردووه، له ههربهشیكدا به شێوه‌یه‌كی زانستی، باس له لایه‌نیك یان له قۆناغێكی سێكس ده‌كات، به‌مه‌ش كتێبه‌كه بووه‌ته ئینسایكلۆپیدیایه‌كی به‌نرخ له‌سه‌ر سێكس.
له راستیدا ئه‌م كتێبه بۆ هه‌مو چین و توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگه و هه‌مومان پێویست به‌وه ده‌كات تا زووه ئه‌م كتێبه بخوێنینه‌وه، پێویسته دایكان و باوكان، مامۆستایان و به‌خێوكه‌ران و په‌روه‌رده‌كاران و ئه‌وانه‌ی له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردندا كارده‌كه‌ن، پێش رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان و ئه‌هلی كتێب، بیخوێننه‌وه‌و له گرنگییه زانستییه‌كه‌ی تێبگه‌ن. جگه له‌وه گرنگه ئه‌م كتێبه له كتێبخانه‌ی هه‌مو قوتابخانه و خوێندنگایه‌ك و لهنامهخانهی هه‌مو په‌یمانگاو زانكۆیه‌ك و له كتێبخانه‌ی هه‌مو ماڵێكدا هه‌بێت و به ئاسانی بگاته ده‌ست قوتابی و خوێندكار‌و فهرزهندهكانمان و به سه‌رپه‌رشتی و رێنمایی بخوێنرێته‌وه. چونكه به خوێندنه‌وه‌ی تێڕوانین و دیدگامان بۆ ئه‌م لایه‌نه گرنگه‌ی ژیان ده‌گۆڕێت. ئه‌م كتێبه له به‌شێكیدا هه‌وڵێكه بۆ راماڵینی ئه‌و تێڕوانینه كۆنه‌ی كه به چاوی سوك و قێزه‌ون له سێكس ده‌ڕوانێت و سێكس له حاڵه‌تێكی نه‌فره‌تلێكراو یان قێزه‌ون و نه‌ویستراو، ده‌گۆرێت بۆ حاڵه‌تێكی ته‌ندروست و بایه‌خدار له ژیانی مرۆڤدا.
لایه‌نێكی گه‌شی ئه‌م كتێبه ئه‌وه‌یه پێمان ده‌ڵی ئه‌گه‌ر بێت و به شێوه‌یه‌كی لۆژیكی و زانستی له سێكس تێبگه‌ین، پێویست به‌وه ناكات لێیبترسین و وه‌ك دێوه‌زمه‌و وه‌ك گوناه و تاوان لێیبڕوانین. واته ئه‌وه‌ی وایكردووه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌و دیده باڵاده‌ستبێت كه زه‌نده‌قی له سێكس چووه، كه سیكس وه‌ك ئابڕوچوون و نه‌مانی شه‌ره‌ف و ده‌یان ده‌ربڕینی دیكه‌ی له‌م جۆره ده‌ناسێنێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێمه هیچ زانیارییه‌كی زانستی و پێویستمان له‌سه‌ر ئه‌م بواره‌ی ژیان نییه و زۆر به خراپی و نه‌زانی لێیتێگه‌یشتووین. ئا لێره‌وه بۆ سڕینه‌وه‌ی بۆچونه پێشوه‌خته نا راسته‌مان له‌سه‌ر سێكس و بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه‌ی له سێكس هه‌مانه، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه گرنگییه‌كی تایبه‌ت و گه‌وره‌ی هه‌یه. دواجار پێویسته ده‌ستخۆشی له وه‌رگێڕی ئه‌م كتێبه خاتوو سۆزان جه‌مال بكه‌ین، كه توانایه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌دا شكاوه‌و توانیویه‌تی ئه‌م لایه‌نه گرنگه‌ی ژیان، به زمانێكی پاراو بخاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر. بێگومان ئه‌م وه‌رگێڕه به هێمنی و دوور له ریكلام و خۆده‌رخستن و هاتوهاواره‌وه، سه‌رقاڵی وه‌رگێرانی ئه‌و كتێبانهبه كه بۆ ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگای كوردی تا بڵێی گرنگه‌و بایه‌خداره.
لێره‌دا پێویسته ده‌ستخۆشی له ده‌زگای سه‌رده‌م و دیزاینه‌ری ناوه‌وه‌و بهرگسازی كتێبه‌كه كاك ره‌وشت و كاك ئارام عه‌لی و ستافی چاپكردنه‌كه‌ی بكه‌ین كه توانیویانه جوانییه‌كی زیاتر به كتێبه‌كه ببه‌خشن و كتێبه‌كه له چاپێكی قه‌شه‌نگ و رهونهقداردا بخه‌نه به‌ردیدی خوێنه‌ر. ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه بریتییه له 926 لاپه‌ڕه‌ی بچوك، تیراژی هه‌زار دانه‌یه و نرخی پانزه هه‌زار دیناره.