سەرەتای منداڵیم
نوسینی: نوها ئەلسایخ
وەرگێڕنی: هەڵكەوت عەبدوڵا
نرخ: 4000

ئامانجی ئەم كتێبە، مەشقكردنە بە منداڵ لەسەر بەكار هێنانی یەكە جۆر بە جۆرەكانی چالاكی و كردارە فێركارییەكان و مامەڵەكردن لەگەڵ شتەكانی دەوروبەر و هێماكانی لە ڕێگای ئاشناكردنیانەوە بە واتاكانی شێوە، ژمارە ڕەنگ، قورسایی، قەبارە، فرمان بەهۆی پڕۆسەی پۆڵێنكردن، لە بەراوردكردن، بەدەستهێنانی ڕێسا پێكهێنەرەكانی زمان و دەوڵەمەند كردنی فەرهەنگەكەی بە زاراوە و وتەی نوێ و ڕاهێنانی لەسەر كاری دەست و كاری هونەری.

دڵنیابە لەو كاتژمێرانەی لەگەڵ منداڵەكەدا بەسەری دەبەیت و دەڕوانیتە چۆنییەتی ئەنجامدانی چالاكییەكە، دەرگای داهاتوویەكی ڕوناك بۆ منداڵەكە دەكەیتەوە و بڕوا بەخۆبوونی زیاتری تێدا دەچێنی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ژیان و سەختی گرفتەكانی.

دەستپێک
بێگومان قۆناغی باخچەی ساوایان گرنگترین قۆناغی ژیانی منداڵە، چونکە بنچینەیەکی بەهێز و بناغەیەکی گرنگە بۆ گشت قۆناغەکانی خوێندن و پردێکە منداڵ بەهۆیەوە لە سنوورداریی ماڵەوە دەپەڕێتەوە بۆ کەشی قوتابخانە، بە هەموو چالاکییە هەمەڕەنگییەکانیەوە، بۆ لەئامێزگرتنی زۆربەی چالاکی و پێداویستییەکانی منداڵ و دەستەبەرکردنیان بەشێوازی پەروەردەیی سەرنجڕاکێش.

ئامانجی ئەم کتێبە، مەشقکردنە بە منداڵ لەسەر بەکارهێنانی یەکە جۆربەجۆرەکانی چالاکی و کردارە فێرکارییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ شتەکانی دەوروبەر و هێماکانی لە ڕێگەی ئاشناکردنیەوە بە واتاکانی شێوە، ژمارە، ڕەنگ، قورسایی، قەبارە، فرمان و بەهۆی پڕۆسەی پۆلێنکردن، بەراوردکردن، بەدەستهێنانی ڕێسا پێکهێنەرەکانی زمان و دەوڵەمەندکردنی فەرهەنگەکەی بە زاراوە و وتەی نوێ و ڕاهێنانی لەسەر کاری دەست و کاری هونەری.

کتێبەکە پێکدێت لە کۆمەڵێک لاپەڕە کە بە ئاسانی بەکاردەهێنرێن، هەر لاپەڕەیەک تەرخانکراوە بۆ چالاکییەک و تێیدا ئامانجی پەروەردەیی و مەبەستەکە دیارکراوە، لەگەڵ دەستنیشانکردنی ئەو ڕێگە و کەرەستە و پێداویستیانەی منداڵەکە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکە پەنایان پێ دەبات.

دڵنیابە لەو کاتژمێرانەی لەگەڵ منداڵەکەدا بەسەری دەبەیت و دەڕوانیتە چۆنیەتی ئەنجامدانی چالاکییەکە، دەرگای داهاتوویەکی ڕووناک بۆ منداڵەکە دەکەیتەوە و بڕوا بەخۆبوونی زیاتری تێدا دەچێنی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ژیان و سەختی و گرفتەکانی.


لەبڵاوكراوەكانی زنجیرەی كتێبی منداڵانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

ناردن: