
خوێنەر لە ڕێگەی ناونیشانی کتێبەکەوە وا دەزانێت بابەتی ئەم کتێبە پەیوەندی بە مێژووی شیعر و ئەدەبەوە هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا بابەتەکە لەوە قووڵتر و فرە ڕەهەندتر و هەستیار ترە، چونکە ئەم نووسینە خەسڵەتێکی مێژووی هەیە، گوڵبژێرێکە لە کۆی ئەو شاعیرانەی بە درێژایی مێژووی سەردەمی هەردوو فەرمانڕەوایەتی ئیسلامی ئومەوی و عەباسی لەسەر دەستی فەرمانڕەوایانی ئەم دوو دەوڵەتە کوژراون.
نووسەر بۆ ئەم نووسینە گەراوەتەوە بۆ سەرچاوە کۆن و نوێیەکان بە هەردوو بواری مێژوویی و ئەدەبییەوە، چونکە بۆ ئەم جۆرە بابەتانە ناتوانرێت تەنها پشت بە سەرچاوە ئەدەبییەکان ببەسترێت.
ئەم کتێبە بەسەر دوو بەشدا دابەش کراوە، بەشی یەکەم تایبەتە بە سەردەمی ئومەوی، بەشی دووەمیشیان تایبەتە بە سەردەمی عەباسی.
ئەم کتێبە ١٨٣ لاپەڕەیە و نرخی ٤٠٠٠ دینارە.