
ئەم کتێبە لە نۆ چیرۆکی جوان و سەرنجڕاکێشی جەی. دی. سالنجەر و لەلایەنژوام جەلالەوە وەرگێڕدراوەتەسەر زمانی کوردی، ئەم نووسەرە یەکێکە لە ناودارترین ئەدیب و نووسەرانی سەدەی بیستەمی ئەمریکا.
ئەم نووسەرە بە نووسینی ڕۆمانی ( پاسەوانێک لە مەزرا) کە هەمان وەرگێڕ وەریگێڕایە سەر زمانی کوردی، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا و ناوبانگی بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، لە بواری کورتە چیرۆکیشدا بە هەمان شێوە خاوەنی دەنگ و شێواز و تایبەتمەندی خۆیەتی، ئەم نۆ چیرۆکەی لە دووتویی ئەم کتێبەدا بڵاوکراونەتەوە، نموونەیەکن لە شێواز و تایبەتمەندی ئەو نوسەرە.
ئەم کتێبە ٢٨٩ لاپەرەیە و نرخی ٥٠٠٠ دینراە.