
یەكێكە لەو كەسانەی لە بواری كارۆموگناتیسی و كارۆكیمیاییدا كاری كردووە.
فارادای لە ڕێگەی تاقیكردنەوەكەیەوە سەلماندی بواری موگناتیسی لە گەیەنەرێكی كانزاییدایە پەیدا دەبێت، كاتێك كە تەزوویەكی كارەبایی بەردەوامی پێدا بڕوات.
بەمەش بنچینەكانی كارۆموگناتیسی دانا و تیۆری موگنەكاری دەلێنی موگناتیسی و یاساكانی شیكردنەوەی كارەبایی دانا.
هەر ئەویش بوو وتی كە موگناتیس كاردەكاتە سەر تیشكی ڕووناكی و بنچینەكانی پەیوەندی نێو ئەو دوو دیاردەیەی دانا.
داهێنانی دەزگا كارۆموگناتیسییەكان لەلایەن فاراداییەوە بووە سەرەتایەك بۆ تەكنۆلۆژیای دەزگا كارەباییەكان،بەمەش بووە یەكەم كەس كە كارەبای كردە شتێكی كردەیی بۆ بەكارهێنانی تەكنۆلۆژیا.
فارادای وەك زانایەكی كیمیایی، یەكەم كەس بوو كە بەنزینی دۆزییەوە.
توێژینەوەی بۆ هایدراتی گاز كرد و ئامێری سووتانی بەنزینی داهێنا، ناوی سەرخەر و دابەزێنەر و دوو جەمسەری ئایۆنی داهێنا.
وێڕای ئەوەی كە فارادای زۆر بە كەمی وانەی بیركاری لە قوتابخانەدا خوێندووە، كەچی زانایەكی زۆر لێهاتوو بوو، بە مەزنترین زانا دانرا لە مێژوودا.
لە سیستمی یەكەی نێو دەوڵەتیدا نرخی بارگەگری بارگەرگر بە یەكەی فارادای كە دەكاتە 96.485C كە بارگەیەك مۆلە لە ئەلەكترۆنەكان. هەروەها یاسای فارادای بۆ كارۆموگنەكاری هەر بە ناوی ئەوەوە ناونراوە.
مایكل فارادای لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا لە ساڵی 1791دا لەدایك بووە، لە خێزانێكی هەژار كە باوكی ئاسنگەر بوو و بە ڕەچەڵەك ئیرلەندی بوو.
لە پۆلی دووەمی سەرەتایی، وازی لە قوتابخانە هێناوە و تەنیا فێری نووسین و خوێندنەوەیەكی سەرەتایی بووە، ئیدی خۆی خۆی فێركردووە.
لە تەمەنی چواردە ساڵیدا وەك شاگردێك لە دوكانێكی بەرگتێگرتنی كتێبدا كاری كردووە.
حەوت ساڵ لەم كارەدا ماوەتەوە و لەو ماوەیەدا زۆر كتێبی خوێندۆتەوە لەوانەش كتێبی »باشكردنی ئەقڵ« كە ئیسحاق
وات نووسیویەتی.
زۆر بە پەرۆشەوە ئەو كارەی جێبەجێكرد كە نووسەرەكە لەو كتێبەدا باسی كردبوو، ئەمەش وای لێ كرد زانستی خۆش بووێت بەتایبەتی
لە بواری كارەبادا. كتێبی »قسە لە باری كیمیا«وە كە لەلایەن جین مارستەوە نووسراوە كاریگەری زۆری لەسەری هەبوو.
كاتێك فارادای تەمەنی گەیشتە حەفتا ساڵ، تەندروستیی تێك چوو، بە هۆی بیرچوونەوە و چاوكزبوون و بێتوانایی لە وێنەكێشاندا، دوا وانەی خۆی لە ساڵی 1862دا گوتەوە. لە ساڵی 1867دا مایكڵ فارادای لە تەمەنی 76 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
زۆربەی ژیانی لە پێناوی زانستدا بردە سەر. لە ماوەی ژیانیدا چەند زاراوەیەكی نوێی هێنایە كایەوە كە تا ڕۆژانی ئەمڕۆ بەكار دەهێنرێن، وەك كاسۆد جەمسەری سالب و ئەلەكترۆد جەمسەری كارەبایی و ئایۆن.
گۆڤاری زانستی سەردەم، گۆڤارێكی زانستییە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دەریدەكات