نەخۆشییەكانی كۆلۆن، بە یەكێك لە كێشە هەرە باوەكانی مرۆڤ ئەژمار دەكرێ كە دەبێتە هۆی قەبزی، سكچوون، غازات پەیداكردن، ئاوسانی ورگ و شەپۆلە ئازاری سك، نەخۆشییەكە تووشی بەشی كۆلۆن دەبێت لە كۆئەندامی هەرس و پتر تووشی ئەوانە دەبێت كە تەمەنیان
لەنێوان 40 – 15 سااڵندایە.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی، هۆشداری دەدەن بە دووركەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ، هەروەها پارێز له هەندێك خواردن، بۆ ئەوەی زۆربەی تەمەنیان بە دەم ئازاری كۆلۆنەوە بەسەر نەبەن، دەشڵێن خۆپاراستن لە نەخۆشییەكە باشترین چارەسەرە و دەرمان دادی نەخۆشییەكە
نادات.

ئەو هۆكارانەی مرۆڤ تووشی نەخۆشییەكانی كۆلۆن دەكەن بریتین لەمانەی خوارەوە :
1- خێرا نانخواردن، دەبێت ئەو خواردنانەی دەیخۆین زۆر بە جوانی بیانجووین، ئینجا قووتیان بدەین.
2- نابێت لە كاتی نانخواردندا زۆر قسە بكەین، چونكە دەبێتە مایەی جوان نەجووینی خۆراكەكان.
3- دەبێت بەرنامە بۆ ژەمە خواردنەكان دابنرێ، نەك بە هەڕەمەكی خواردن بخۆین.
4- خواردنی چەرەزات بێ بەرنامە و بە شێوەیەكی زۆر، هۆكارێكی دیكەی
تووشبوونه.
5- هەروەها زۆر خواردنی خواردەمەنییە سووركراوەكان.
6- یان خواردنی هەر میوەجاتێك كە بە ماددەی كیمیایی چێنرابێت.
7- هەندێك جار نانی جۆ نەخورێ و بگۆڕرێ بە نانی گەنم.
8- نابێت لە كاتی خواردنی ژەمەكاندا
برێكی زۆر هەوا هەڵبمژرێ.
9- نەخواردنەوەی خواردنەوە گازییەكان.
10- كەم كردنەوەی خواردنە شیرینەمەنییەكان.

لە ژمارە (58)ی گۆڤاری زانستی سەردەمەوە

ناردن: