ئهندامی ئهنجومهن: هیوا قادر
- ٢٦/١/١٩٦٤ لە گەڕەکی چوارباخ لە دایکبووە.
- خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە.
- ١٩٩٢ – ٢٠١١ مەنفای ئیختیاری هەڵبژاردووە و لە وڵاتی سویدی ژیاوە.
- ١٩٩٦ بووە بە سکرتێری نووسینی گۆڤاری ڕەهەند.
- ٢٠١٣ تاکو ٢٠٢٠ بووە بە:
- دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سەردەم
- سەرنووسەری گۆڤاری ئەدەبی سەردەم
- سەرنووسەری گۆڤاری سەردەمی نوێ.
- ئێستا ئەندامی ئەنخوومەنی باڵای دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە لە سلێمانی.
- لە زۆرینەی گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستاندا بەرهەمەکانی بڵاوکردووەتەوە. بەشێک لە شیعرەکانی بۆ زمانەکانی عەرەبی، فارسی، تورکی، ئینگلیزی، سویدی بڵاوکراونەتەوە. ڕۆمانەکانی بۆ زمانەکانی عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە.
کتێبە چاپکراوەکانی:
- ١٩٩٢ چاوە زەردەکان/ شیعر
- ١٩٩٤ کڵاوەکەم پڕە لە باران و گوڵ/ شیعر
- ١٩٩٦ ئاوێنە سەرابییەکان/ ڕۆمان
- ١٩٩٨ کیشوەرێک لە خەون/ شیعر
- ٢٠٠١ دوو کلووە بەفر/ چیرۆکی منداڵان
- ٢٠٠١ سەفەرنامە/ ئەدەبی سەفەر
- ٢٠٠٤ سێوی سوور/ شیعر
- ٢٠٠٦ بۆنی شەراب لە هەناسەم دێت/ ئەدەبی نامە
- ٢٠٠٧ منداڵێک لەسەر مانگە/ ڕۆمان
- ٢٠٠٨ یار لە باخە/ شیعر
- ٢٠٠٩ ئەوەی ژیان ڕزگار ئەکات جوانییە/ وتوێژی ئەدەبی
- ٢٠٠٩ ژیان جوانە/ بەشێک لەو چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی کە لەگەڵی سازکراوە
- ٢٠١٠ منداڵانی گەڕەک/ ڕۆمان
- ٢٠١٢ دیوان/ هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانم
- ٢٠١٦ پاسە شینەکە/ شیعر
- ٢٠١٨ ماڵی پشیلەکان/ ڕۆمان
بەرهەمە وەرگێڕاوەکانی لە زمانی عەرەبی و سویدییەوە:
- ٢٠٠٦ هاورێ نیگارکیشەکەم / ڕۆمانی مێردمنداڵان ـ لیگیا بۆینگا. و. لە سویدییەوە
- ٢٠٠٨ دوانزە شازادە سەماکەرەکە/ چیرۆکی منداڵان ـ برایانی گریم ـ و. لە سویدییەوە
- ٢٠٠٩ جورئەتی کوشتن/ دەقی شانۆیی ـ لاش نۆرێن . و. لە سویدییەوە
- ٢٠٠٩ ژیان جوانە/ کۆمەڵێک چاوپێکەوتن. و. لە سویدی و عەرەبییەوە
- ٢٠١١ گێڕانەوەیەکی شیعریی لە بەندیخانەی پشووەوە/ ئەدەبی نامە ـ پاولۆ کۆیلۆ . و. لە سویدییەوە
- ٢٠١٢ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەدۆنیسی باوکمدا/ نینار ئیسبەر. و. لە سویدییەوە
- ٢٠١٣ هاوینەکەی هیرمان/ چیرۆکی منداڵان ـ ستیان هۆل ـ و. لە سویدییەوە
- ٢٠١٥ ڕەنگەکانی تر/ وتار و لێکۆڵینەوە ـ ئورهان پاموک. و. لە سویدییەوە
- ٢٠١٥ سێبەری با/ ڕۆمان. کارلۆس ڕویز زافۆن. و. لە سویدییەوە
- ٢٠١٨ جەنگ هیچ ڕووخسارێکی ژنانەی نییە، سڤێتلانا ئەلێکسیڤیچ/ ڕۆمان
- ٢٠٢٠ یاری فریشتەکە/ ڕۆمان. کارلۆس ڕویز زافۆن. و. لە سویدییەوە
بەرهەمە وەرگێراوەکانی بۆ سەر زمانی سویدی:
- ١٩٩٨ هەنار/ شیعر . هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی
- ٢٠٠١ دوو کلووە بەفر/ چیرۆکی منداڵان
- ٢٠١١ عەشق/ چیرۆکی منداڵان
بەرهەمە وەرگێڕاوەکانی بۆ سەر زمانی عەرەبی:
- ٢٠١٥ طفل فوق القمر، هیوا قادر/ روایة. ترجمة: خیریة شوانو. المرکز القومی للترجمة ـ مصر. سلسلە الابداع القصصی 2632. 2015
بەرهەمە وەرگێڕاوەکانی بۆ سەر زمانی فارسی:
- ٢٠٢٠ بچەهای محلە / رومان/ ترجمە: بابک سحرا نەوەرد. انتشاران نگاە