
ئەم کتێبە یەکێکە لە ڕۆمانە جوانەکانی نووسەری ئینگلیزی ( ئۆسکار وایەڵد) و لە لایەن سیروان مەحموودەوە وەرگێڕدراوە و ئازاد بەرزنجی پێشەکی بۆ نووسیوە.
وێنەکەی دۆریان گرەی یەکەمین و دوایەمین ڕۆمانی ئەم نووسەرە داهێنەرەیە کە لە ساڵی ١٨٩١ دا بڵاوی کردەوە.
ئەم ڕۆمانە فرە تێمایە و لەسەر یەک بابەتی دیاریکراو نەوەستاوە،بەیسڵ هۆڵوارد لەم ڕۆمانەدا ئەو هونەرمەندە شێوەکارەیە کە وێنەیەکی دۆریان دەکێشێت و ئەم تابۆلەیەی بە ڕادەیەک خۆش دەوێت کە نایەوێت نمایشی بکات، یەکێک لە تێماکانی تر کە ئەم ڕۆمانە دەیخاتە ڕوو، تێمای چێژپەرستییە، دیارە هەموو مرۆڤێک خوازیاری بەدەستهێنانی چێژە، بەڵام وەختێ ئەم مەیلە مۆرکی زێدەڕۆیی و ڕەهایی بە خۆ دەگرێ، دوور لە هەموو ڕەهەندێکی ڕۆحی، دەبێتە مەیلێکی وێرانکەر.
ئەم کتێبە ٣٤٥ لاپەڕەیە و نرخی ٧٠٠٠ دینارە