
چه‌ند دێڕێكی كورت بۆ یادی مامۆستا ئه‌كره‌م
نوسینی: سۆزان جەمال
له ساڵی 2009 دا، له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، 8 ی مارس، ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتێك به‌رله‌وه‌ی سه‌فه‌ر بكه‌یت، وه‌ك عاده‌تی هه‌موو ساڵێكت، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنه‌وه، نامه‌یه‌كی پیرۆزباییت بۆ ناردم، ئه‌و ڕۆژه وه‌ك هه‌موو ساڵێ، كاك شێركۆ بێكه‌س وه‌ك ڕێزلێنان له ژن كردبووی به پشووی ڕه‌سمی له ده‌زگا، بۆیه ئه‌و ڕۆژه به‌یانییه‌كه‌ی نه‌مبینیت، له كاتێكدا دڵنیا دڵنیا بووم، سه‌عات چواری عه‌سر له كۆڕی شیعر خوێندنه‌وه‌كه‌ی كاك شێركۆ ده‌تبینم و به نامه‌ش وه‌ڵامی پیرۆزباییه‌كه‌م دایته‌وه، به‌ڵام هه‌ر تێلفۆنم بۆ كردی. وه‌ك عاده‌تی خۆت به گه‌رمی هه‌واڵت پرسی، منیش وتم خه‌ریكی چیت؟ وتت به‌ڕێوه‌م ده‌چم بۆ كتێبخانه‌ی گشتی بۆ پێشانگای كتێب (ده‌بێ دواهه‌مین كتێب كه كڕی بێتت چی بووبێت؟)، بۆ نایه‌ی؟ وتم تازه دره‌نگه، دوانیوه‌ڕۆ دێم بۆ كۆڕه‌كه…ئیدی ئه‌وه دوایه‌مین جار بوو گوێم له ده‌نگت بوو، سه‌د مه‌خابن، چواری عه‌سر له نه‌خۆشخانه تۆم به خه‌وتوویی بینی، له خه‌وێكی قووڵدا بووی، خه‌وێكی هه‌تاهه‌تایی!
مامۆستا گیان، مردنی تۆ بۆ من، ته‌نیا له ده‌ستدانی مامۆستایه‌كی بلیمه‌تی له‌خۆبردوو نه‌بوو كه هه‌موو ساتێ ئاماده بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو پرسیاره‌كانم، مردنی تۆ، ته‌نیا له‌ده‌ستدانی سه‌رنووسه‌ری زانستی سه‌رده‌م نه‌بوو كه ده‌لاقه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڕۆشن بوو بۆ خوێنه‌ری كورد، مردنی تۆ، ته‌نیا له ده‌ستدانی هاوڕێیه‌كی فره ئازیز نه‌بوو كه هه‌میشه دڵی لام بوو، مردنی تۆ، ته‌نیا له ده‌ستدانی باوكێكی ڕۆحی دڵسۆز نه‌بوو كه ته‌نانه‌ت نازی منداڵه‌كانیشمی هه‌ڵده‌گرت.
مامۆستا گیان، به مردنی تۆ، من ڕوونتر له مردن تێگه‌یشتم، قووڵتر هه‌ستم به ئازاری ئه‌و كه‌سانه كرد كاتێك كه‌سێكی ئازیزیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، دركم به سه‌ختی دووری نێوان مردن و ژیان هاوكات نزیكی نێوانیشیان كرد. هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه و تا ئێستاش هه‌میشه ده‌ڵێم خۆزگه هێڵێكی تێلفون له نێوان ئه‌مدنیا و ئه‌ودنیادا هه‌بوایه، خۆزگه ئیمه‌یلێ، یان فاكسێ، یان هیچ نه‌بوایه تێلگرافێ هه‌بوایه تا جارناجارێ هه‌واڵێكم بپرسیتایه.
سۆزان جه‌مال
8 ی مارسی 2017