بابەتی ئەم کتێبە فەلسەفییە و لەلایەن  هێنری تۆماس و دانا لی تۆماس نووسراوە و فەرشید شەریفی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

ئەو چیرۆک و بەسەرهاتانەی لەم کتێبەدا هاتووە، سەرنجڕاکیشترین و دڵڕفێنترین بەسەرهاتەکانن، چونکە هیچ خۆشییەک چێژبەخشتر لە سەرکەوتن بەسەر لوتکەی زانین و مەعریفە و هەروەها هیچ سەفەرێک پڕخرۆشتر لە فڕینی فکریی و فەلسەفی نییە.

ئەم کتێبە بە یەکێک لە کتێبە گرنگ و سەرچاوە باشەکان ئەژمار دەکرێت لە بواری فەلسەفەدا و بە ئاسانترین شێوە و زمانێکی پوخت و پاراو وردەکارییکانی ژیانی چەند فەیلەسوفێکی گێڕاوەتەوە، هێندە جوان نووسراونەتەوە، کە هەموو کەسێک لە هەر قۆناغ و تەمەنێکدا بێت دەتوانێت بیخوینیتەوە و بە ئاسانی چێژی لێ ببینێت.


ئەم کتێبە ٥٠٧ لاپەڕەیە و نرخی ٧٠٠٠ دینارە.

ناردن: