
گۆڤاری زانست سەردەم، ژماره 51
خوێندنهوهی گۆڤار به فۆرماتی (PDF)
گۆڤاری زانستی سەردەم
توێژەرەوە سویدییەكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ڕۆژانە خواردنی چوار ژەم سەوزەوات، پەنكریاس لە هەوكردن دەپارێزێت. هاوكات زانا سویدییەكان دەڵێن: بەكارهێنانی عەتر و ئارایشت لەالیەن ژنی دووگیانەوە دەشێت كۆرپەلە تووشی شێواوی بكات. توێژەرەوە ئیسپانییەكان سەرقاڵی گریمانەیەكی زانستین سەبارەت بە كۆتایی هاتنی جیهان و پێیان وایە لەو دەمەدا كات دەوەستێت و هەموو شتێك لە گەردووندا وەك ئەوە وایە بەستبێتی. ئاژانسی ناسای ئەمەریكی سەرقاڵی هۆكاری توانەوەی ڕووكاری زەبەالحی بەستووی دوورگەی گرینالندە كە لەم دواییەدا بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو توایەوە. هەروەها زانایانی زانكۆی تۆرنتۆ توانیان مەجەڕەیەكی لوولپێچی بدۆزنەوە كە مێژووەكەی بۆ بەر لە سێ ملیار ساڵ دوای تەقینەوە گەورەكە دەگەڕێتەوە. زانا بەریتانییەكان لەالیەكەوە بیر لە ئایندەی خۆراك دەكەنەوە و دەپرسن ئایا لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوواندا مرۆڤ ناچار نابێت لەجیاتی خواردنی هەمبەرگری گۆشت پەنا بۆ خواردنی هەمبەرگری كرم و كوللە و شتی لەو بابەتە ببات؟ لە الیەكی دیكەوە بە هاوكاری لەگەڵ زانایانی دەروونناسی دەیانەوێت لە ڕێی میوزیكەوە توخمە نادروستەكان لە سیستمی خۆراكی دووربخەنەوە. هەر الی زانا بەریتانییەكانین و هەواڵی ئەوەمان پێ ڕادەگەیەنن كە قەڵەوی دەشێت هۆكارێكی سەرەكی بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە! زانا فەڕەنسییەكانیش بە هاوكاری بەریتانییەكان هەواڵێكی ناخۆشترمان پێ دەڵێن گوایە دووكەڵی ئۆتۆمبێل ڕیتمی سروشتی لێدانی دڵ تێك دەدات. لە گۆڤاری جێنەتیكی ئەمەریكیشدا ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە باڵوكرایەوە كە لەڕێی لەكارخستنی جینێكی دیاریكراو لە پیاودا، ژنان لە كێشەی سكپڕبوون ڕزگار دەبن و چی دی نابنە قوربانی زیانە الوەكییەكانی بەكارهێنانی حەپی دژە سكپڕی. پاشان دەچین بۆ ئیسپانیا، لەم واڵتە بە هۆی جێگەیەكی زیرەكەوە، چی دی بەیانیان خۆت ماندوو ناكەیت جێگەی خەوتنەكەت ڕێك بخەیتەوە، تەنیا پەنجەیەك بە دووگمەكەیدا دەنێی و جێگەكە خۆی، خۆی ڕێك دەخاتەوە. هندستانیشمان لەیاد نەچێت بە نیازە لە ساڵی 2013دا مانگێكی دەستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان هەڵبدات. زانا ئیسرائیلییەكانیش توانیان خانەكانی پێست بۆ خانەی چاالكی دڵ بگۆڕن. ئەمە تەنیا گەڕانێكی خێرابوو بۆ ئاشنابوون بە هەندێك لەو كار و دەستكەوتە زانستییانەی توێژەرانی دنیا بە دەستییان هێناوە و بەردەوامن لە كاركردن بۆ دۆزینەوەی نهێنی و چارەسەری نوێ. پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەمەیە: ئایا ئێمە لەم واڵتەی خۆماندا كە لەناو زنجیرەیەك دواكەوتنی كۆمەاڵیەتی و سیاسی و ئابوری و فەرهەنگیدا، نقووم بووین، كەوتووینەتە كوێی زنجیرەی كار و چاالكییە زانستییەكانی دنیاوە؟