گۆڤاری زانست سەردەم، ژماره 52

 


خوێندنه‌وه‌ی گۆڤار به فۆرماتی (PDF)


گۆڤاری زانستی سەردەم

سەردەمی جەنگ و كوشتار و نەخۆشی و پەتا كوشندەكان كۆتاییان پێهات، سەردەمی زانست و پێشكەوتنی تەكنۆلۆژی لەسەر هەموو ئاستەكانی ژیان دەمێكە جێگەی ئەمانەی گرتۆتەوە، زانست لە بوارەكانی نۆژداری و فیزیك و گەردوون و زۆربەی بوارەكانی دیكەدا گەیشتۆتە ئاستێكی بەرز كە یارمەتیدەر و هۆكار بووە بۆ خۆشگوزرەرانی مرۆڤ و درێژبوونی تەمەنی، بەاڵم بە دیوێكی دیكەدا ئەمانە ڕۆحی مرۆڤیان شەكەت و ماندوو كردووە. بوونەتە هۆكار بۆ دوركەوتنەوەی مرۆڤ لە خۆی و لە سروشتی خۆی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە كەماڵی شتەكان لە جیاتی كەماڵی خود و هەستە مرۆییەكان، لەگەڵ هەر پێشكەوتن و داهێنانێكی زانستی و چوون بەرەو شارستانیبووندا، ڕۆحی مرۆڤ دووچاری داچڵەكاندنێك بووە و گۆڕانێكی بەسەردا هاتووە. مرۆڤی سەدەی بیست و یەك بەدەست نەبوونی دەرمانەوە ناناڵێنێت، بە هۆی سەختی ژیان و گرانی كاركرنی ماسولكەییەوە ماندوو نابێت، بەاڵم بەدەست هەستی نامۆبوونەوە شەكەتە و ڕۆحی گرفتاری كۆمەڵێك هەستی دژوارە، لەگەڵ خۆی و لەگەڵ كۆمەڵگەشدا هەست بە نامۆبوون دەكات، هەستكردن بە نامۆبوونی مرۆڤی سەردەم لە كۆمەڵگە پێشكەوتووەكاندا جیاوازە وەك لە كۆمەڵگە دواكەوتووەكان، ژیانی سەردەم لە زۆربەی كۆمەڵگەكانی دنیادا لێوانلێوە بە توندوتیژی، ملمالنێ سیاسییەكان، قەیرانە ئابوورییەكان، كێبڕكێ نێو دەوڵەتییەكان، كێبڕكێی نێوان مرۆڤەكان لەسەر تەواوی ئاستەكان، پیسبوونی ژینگە و مەترسی كەمبوونەوەی سەرچاوەكانی وزە، ئەمانە و سەرباری باڵبوونەوەی نەخۆشی و پەتا و هەژاری لە واڵتە تازە گەشەكردووەكاندا، لەگەڵ هەموو ئەم كێشە و ملمالنێیانەدا، كۆمەڵگەی كوردی، لە دواكەوتنێكی كۆمەاڵیەتی و چەقبەستنێكی كلتوریدا دەژی، شانبەشانی قەیرانە سیاسییەكانی هەر قۆناغێك لە قۆناغەكان بە شێوازی خۆیان كاریگەرییان لەسەر دەروونی تاكی كوردی بە جێهێشتووە. ترس بەرامبە نادیار، دڵەڕاوكێ بەرامبەر هەموو شتێك، كاڵبوونەوەی پەیوەندییە كۆمەاڵیەتییەكان، پەنابردن بۆ دەمامك بەستن و خۆشاردنەوە لە ژێر جۆرەها ڕووپۆشدا، نەمانی متمانە و ساردبوونەوەی هەست و سۆزەكان، ئالوودەبوون لەسەر كهول و ماددە بێهۆشكەرەكان، پەنابردن بۆ شتە ڕواڵەتییەكان ، نەمانی ئینتما بۆ شتە پیرۆزەكان، وەڕسبوون و نائومێدی و نەخۆشییە دەروونییەكان، یاخیبوون لە سیستم و لە هەموو ژیان، پەنابردن بۆ خۆكوشتن، ئەمانە ڕوخسارگەلێكن، هەموویان ناوكەكەیان هەستكردنە بە نامۆبوون، لەم دۆخەدا مرۆڤ مافی خۆیەتی پرسیارەكەی ئەلبێر كامۆ لە خۆی بكات، ئایا ژیان شایەنی ئەوەیە تیایدا بژی؟


ناردن: