
نووسینی: عبدوڵا ناسر داود
وهرگێڕانی: ههڵکهوت عهبدوڵا
کتوپڕ دەنگی فریشتە ئاسای گۆڕا بۆ دەنگی ڕێوییەکی فێڵباز.. پێیوت: “ئێستا سوورم لەسەر ئەوەی بتبینم…”
غەدیر پێکەنی و وتی: “ئەوە نییە منت بینی”.. سەرلەنوێ و بە هەمان تۆنی دەنگ وتی: “دەمەوێ لەبەردەمی خۆمدا بتبینم”.. غەدیر دەم بە زەردەخەنەوە وتی: “دەبێت خەو بە بینینمەوە ببینی”..
لێرەدا وتی: “دەڵێم ئەوە دەبێتە ڕاستی.. گوێ بگرە.. مۆڵەتی تا سبەینێ نیوەشەوت دەدەمێ… دەبێ بتبینم.. ئەگینا وێنەکانی خۆت لە یوتیوبدا دەبینیتەوە…”
ئەمە چەند حیوارێکی ڕۆمانی کچی یوتوبە لە نووسینی عەبدوڵلا ناسر داود، وەرگێڕانی لە زمانی عەرەبییەوە لەلایەن هەڵکەوت عەبدوڵلاوە.