
نوێترین بەرهەمی ڕۆمانی نەجات نوری
گوندە خۆڵەمێشییەكان
منداڵەكان گوڵەگەنمەكان دەدزن
دەبینم بەم وەرزی زستانە زوڵفەكانت تەڕكردووە بە ڕووی دەشت و كێواندا دەڕوانیت..
ڕۆحت بچێتە دۆزەخ كچێ زۆر درەنگ كەوتیت لە ئەشقی ئەو نەگەیشتیت..
ئاخر ئەو ڕاوچییەی كە ئاشقت بووبوو لەتاو بێدەنگی تۆ، ڕێگای مردنی هەڵبژارد..
دڵی خۆی كردە نێچیرێك و غەریبانە پێكای لە ئەشقی نەگەیشتیت.
ئیتر زوڵفی تەڕ و ڕوو لە ڕێگە چیت پێ دەبەخشێت..
بۆ هەمیشە ئیتر ئەو زوڵفانەت بە سپێتی دەهۆنیتەوە..
لە ئەشقی نەگەیشتیت تا دڵی خۆی كردە نێچیرێك و غەریبانە پێكای ئەوەی ئەشق وەك تۆ بزانێت، جێگەی دۆزەخە..
گۆرانی ژنە گوندنشینەكان پێش هاتنی گرانی