زمانی ئاخاوتنی زینده‌وه‌ران
زمانی ئاخاوتنی زینده‌وه‌ران
نووسینی: د. بایه‌زید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا
ڕانانی: باوكی ڕه‌هه‌ند
ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له‌و كتێبه باش و گرنگانه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا، له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشیی سه‌رده‌مه‌وه، چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. كتێبه‌كه گه‌شتێكی دوور و درێژه به نێو جیهانی زینده‌وه‌راندا و هه‌وڵێكی زانستییه بۆ خستنه‌ڕووی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی گیانه‌وه‌ران له‌گه‌ڵ یه‌كتر. كارێكی ئه‌كادیمییه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گیانه‌وه‌ران و مێرووه‌كان چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك، له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌دوێن و چۆن چۆنی له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ن. هه‌میشه ئه‌و كتێبانه‌ی باس له نھێنییه‌كانی گه‌ردوون و زه‌وی و ژیانی ئاده‌میزاد و زینده‌وه‌ره‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، چێژ و خۆشی تایبه‌تیان هه‌یه و زیاد له ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كه‌نه‌وه، تاكو لێیانه‌وه جوانتر و زانستیانه‌تر له دونیا بڕوانیت و باشتر له نهێنی و خاڵه په‌نهان و شاراوه‌كانی ژیانی سه‌ر گۆی زه‌وی تێبگه‌یت؛ كه تا هه‌نووكه تاقه ژیانی نێو گه‌ردوونه.
ئه‌م كتێبه ئه‌و ده‌لاقه‌یه‌ت بۆ ده‌كاته‌وه و ده‌روازه‌یه‌كت بۆ واڵاده‌كات، تاكو لێیه‌وه بڕۆیته ژووره‌وه و تێكه‌ڵ به جیهانی ئه‌فسوناوی گیانه‌وه‌ران ببیت و له نزیكه‌وه ئه‌و هه‌مو ڕێكخستن و یه‌كتر دواندنه ببینیت كه له نێوان گیانه‌وه‌راندا-بێ وشه- ڕووده‌دات. ده‌رگایه‌كت به ڕووی جیهانێكدا بۆ ده‌كاته‌وه، لێوان لێوه له ڕه‌فتاری سه‌یر و له هه‌ڵسوكه‌وتی غه‌ریب، جیهانێك له ماڵه‌كه‌دایه و ڕۆژانه له نزیكه‌وه ده‌یبینیت، به‌ڵام هه‌رگیز به خه‌یاڵتدا نه‌هاتووه به وردی و به تێڕامانێكی قووڵه‌وه له‌م جیهانه خه‌یاڵئامێزه بڕوانیت: جیهانی مێرووله‌كان. دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه، ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كه‌تدا، ڕیچكه‌یه‌كی مێرووله‌ت بینی، ئه‌وا به ئاسانی ڕووی لێ وه‌رناگێڕیت و پشتی تێناكه‌یت. بگره ده‌كه‌ویته دوای ڕیچكه‌كه و تا به‌رده‌رگای شاره‌كه‌یان چاودێرییان ده‌كه‌یت، به په‌نجه یان به كه‌وچكێك، رێڕه‌وی رۆشتنه‌كه‌یان تێكده‌ده‌یت و پاشان به وردی ته‌ماشا ده‌كه‌یت كه چۆن جارێكی دیكه ئه‌و ڕێچكه‌یه دروست ده‌كه‌نه‌وه و له‌سه‌ر هاتوچۆی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.
له دونیای گیانه‌وه‌ران و مێرووه‌كاندا، شتگه‌لێكی زۆر ڕووده‌ده‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه له نێوان تاكه‌كاندا هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئێمه‌ی مرۆڤ، زمانی قسه‌كردنیان هه‌بێت كه له پیت و وشه و ڕسته و په‌ره‌گراف و وتن و گۆكردن پێكهاتبێت. له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه، هێدی هیدی ئاشناده‌بیت به‌و هه‌مو ئاماژه كیمیاییه زۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگانه‌ی كه گیانه‌وه‌ران، بۆ له‌یه‌كتر تێگه‌شتن و دووركه‌وتنه‌وه له مه‌ترسی و نزیكبوونه‌وه له یه‌كتر و خۆشه‌ویستی و هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر و جووتبوون و وه‌چه خستنه‌وه، به‌كاریده‌هێنن. ئاشناده‌بیت به‌وه‌ی مێرووله‌كان چی له مردووه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و له كوێدا ده‌یاننێژن.
كتێبه‌كه ده‌ستت ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ خۆی ده‌تبات، بۆ كوێ؟ بۆ ناو شاره مێرووله‌كان و پوره‌ی هه‌نگه‌كان، تا بزانیت له‌و دوو مه‌مله‌كه‌ته عه‌جائیبه چی ڕووده‌دات و چی ده‌گوزه‌رێت! ده‌تبات بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌یت له‌سه‌رزه‌مینی ئه‌و بوونه‌وه‌ره ورد و بچوكانه، له ژیانی نێو هێلانه‌كانیان، چ ڕێكخستنێكی گه‌وره هه‌یه و چه‌ند به جوانی كاره‌كان دابه‌شكراون! كاتێ خۆت ده‌كه‌یت به‌ناو شاره مێرووله‌یه‌كدا، له‌و تارییكییه‌ی ژێر زه‌وی، له‌و شوێنه ئه‌نگوسته‌چاوه‌دا، له‌و زوڵمه‌ته‌ی ناو توێكڵی زه‌وی، ژیانێكی ڕووناك و پر جووڵه و پڕ هاریكاری ده‌بینیت، ده‌یان و سه‌دان مێرووله ده‌بینیت، له بێده‌نگییه‌كی ڕه‌ها و له كپبوونێكی هه‌میشه‌یدا، سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی كاروباری ژیانی نێو شاره‌كه‌یانن و هه‌ر یه‌كه‌یان خه‌ریكی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیه‌تی، بێ ئه‌وه‌ی فڕوفێڵ و كه‌مته‌رخه‌می تیابكات. له‌و په‌ڵه ڕه‌شه‌دا، چه‌ندین ڕاڕه‌و و ژوری بچوك بچوك ده‌بینیت كه هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ مه‌به‌ست و ئامانجێكی دیاریكراو دروستكراون. ڕاسته تاریكی ئه‌وێ، بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له تاریكی نێو گۆڕ ده‌چێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وان، بۆ خودی مێرووله‌كان، چراخانێكه و تێیدا به ئاسانی و بێ هیچ گرفتێك، ڕێده‌كه‌ن و دێن و ده‌چن و كه‌سیان ڕێگای خۆی هه‌ڵه ناكات و چۆنی بووێت، یان ڕاستتر چۆنی بۆ دیاریكراوه، ئاوا هه‌نگاو ده‌نێت و ئیشوكاری خۆی به‌و په‌ڕی لێزانی و كارامه‌ییه‌وه ئه‌نجامده‌دات. هه‌مو ئه‌وه‌ش وه‌ك له كتێبه‌كه‌دا دیاره، له ڕێگه‌ی ئاماژه كیمیاییه‌كانه‌وه ڕووده‌ده‌ن كه بریتین له كۆمه‌ڵێ ئاوێته‌ی كیمیایی و ئاژه‌ڵ و مێرووه‌كان ده‌ریده‌ده‌ن.
ئاشكرایه یه‌كێك له گرنگترین و باڵاترین داهێنه‌ره‌كانی مرۆڤ، بریتییه له دروستكردنی زمان و هێنانه‌ئارای پیت و وشه و ڕسته و په‌ره‌گرافه جیاوازه‌كان، ئه‌م داهێنانه مه‌زنه بۆچی گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌توانن به ئاسانی و ساده‌یی، له‌یه‌كتر بگه‌ن و هه‌ست به خۆشی و ناخۆشییه‌كانی خۆیان و ده‌وروبه‌ریان بكه‌ن. بیهێنه به‌رچاوی خۆت، ئه‌گه‌ر زمان نه‌بویه، ئه‌گه‌ر گفتوگۆ و قسه‌كردن له نێو سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌وی- هه‌ر یه‌كه به زمانی خۆی- نه‌بوایه، ئه‌وا ئێستا ژیان به جۆرێكی دیكه ده‌بوو، جۆرێك پێناچێت له‌مه‌ی ئێستا جوانتر و خۆشتر بوایه. ئه‌ڵبه‌ته له‌م ڕوه‌وه‌وه، خاڵی جیاوازی نێوان ئێمه و زینده‌وه‌رانی دیكه، ئه‌وه‌یه مرۆڤ توانای داهێنان یان فێربوونی زمانی دیكه‌ی هه‌یه كه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی دیكه‌دا قسه‌ی پێبكات. بۆ نمونه كه‌سێك ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا، زیاد له زمانێك بزانێت و زۆرباش قسه‌ی پێبكات، خه‌ڵكانێك هه‌ن چه‌ندین زمان دزانن و ده‌توانن به‌و په‌ڕی لێهاتووییه‌وه به‌كاریبهێنن و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه و گه‌لانی جیاوازدا بكه‌وێته قسه‌و گفتوگۆ. ئه‌م خه‌سڵه‌ته گرنگه‌ی مرۆڤ، لای گیانه‌وه‌رانی دیكه نابینرێت. وه‌لێ ئه‌م زمانه قه‌شه‌نگه‌ی مرۆڤ كه لای گیانه‌وه‌رانی دیكه بوونی نییه و ده‌ست ناكه‌وێت، نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گیانه‌وه‌ران نه‌توانن له نێوان خۆیاندا، له‌یه‌كتر نه‌گه‌ن و له‌كاتی ته‌نگانه و ناخۆشییه‌كاندا، به‌ده‌م یه‌كتره‌وه نه‌چن. گیانه‌وه‌ران به گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان كه ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، وه‌ك مێرووله و هه‌نگ و مه‌یمون، له نێوان ئه‌ندامه‌كانیاندا، ئامرازی په‌یوه‌ندیكردنی تایبه‌تیان هه‌یه و وا ده‌كات به ئاسانی له یه‌كتر تێبگه‌ن. له‌و ئامرازانه هاواركردن، ده‌ردانی هه‌ندێك جۆری بۆن یان ئاوێته‌ی كیمایی، هه‌ندێك جووڵه و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، لای به‌شێكی زۆری زانایانی زمان، ئه‌و ئامرازانه ناچنه خانه‌ی زمانه‌وه و وه‌ك زمان سه‌یری ناكه‌ن و حسابی زمانی بۆ ناكه‌ن. ئه‌وان پێیانوایه زمان خاسییه‌تێكی زۆر تایبه‌ته به مرۆڤ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه زمانی مرۆڤ تا بڵێی داهێنانێكی قورس و ئاڵۆزه. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و قسه‌یه‌یان، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌منداڵی ببریته دارستانێك و دوور بخرێته‌وه و له چوارچێوه‌ی خێزانێكدا گه‌وره نه‌بێت، ئه‌وا فێری زمان نابێت و كه گه‌وره بوو، وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی توانای قسه كردنی نابێت، جگه له كۆمه‌ڵێ ئاماژه كه زیاتر له ئاماژه‌ی گیانه‌وه‌ران ده‌چێت، هیچی دیكه نازانێت. سه‌رباری ئه‌وه، مرۆڤ له توانایدا هه‌یه له یه‌ك كاتدا، بۆ نمونه به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی و…هتد، قسه بكات و له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه بكه‌وێته گفتوگۆ و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن. به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته له گیانداراندا نییه. گیانداران به زمانی ئاماژه‌ش، ته‌نها ده‌توانن له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی خۆیان بدوێن. واته سه‌گ ده‌توانێت له وه‌ڕین و حه‌په‌ی سه‌گی دیكه تێبگات و له لوره‌ی گورگ تێناگات. ئه‌سپ ته‌نها توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له حیله‌ی ئه‌سپه‌كانی دیكه تێبگات و له بۆڕه‌ی مانگا تێناگات.
ئه‌م كتێبه له پێشه‌كییه‌ك و ناساندنی كتێبه‌كه و هه‌شت به‌ش پێكهاتووه، هه‌ر به‌شه‌ی باس له لایه‌نێكی گرنگی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی نێوان گیانه‌وه‌ران ده‌كات. یه‌كێك له سیفه‌ته هه‌ره جوانه‌كانی كتێبه‌كه، ئه‌و زمانه كوردییه پاراوه‌یه كه كتێبه‌كه‌ی پێنووسراوه‌ته‌وه. زمانی كوردی له‌م كتێبه‌دا، له ئاستیكی باڵادایه و دووره له گرێوگۆڵ و ئاڵۆزی. ئاشكرایه ئه‌و كتێبانه‌ی به كوردییه‌كی پوخت و پاراو ده‌نووسرێن، هه‌میشه یارمه‌تی خوێنه‌ر ده‌دات كتێبه‌كه ته‌واو بكات. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كتێبانه‌ی به زمانێكی كوردی سه‌قه‌ت و ناڕێك داڕیژراون، هه‌میشه خوێنه‌ر له دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك، بێزاری دایده‌گرێت و ناتوانێت له خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت و به‌ناچاری ده‌یخاته ئه‌ولاوه و به فه‌رامۆشی ده‌سپێرێت.
خۆشبه‌ختانه كتێبی زمانی ئاخاوتنی زینده‌وه‌ران، ئه‌گه‌رچی كتێبێكی زانستییه و به زمانێكی ئه‌كادیمی نووسراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له جۆری یه‌كه‌مه و خوێنه‌ر بێزار و بێتاقه‌ت نابێت له خوێندنه‌وه‌ی و له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵده‌كات و تا ته‌واوكردنی ده‌ستبه‌رداری نابێت. واته خوێنه‌ر ده‌توانێت به چه‌ند دانیشتنێكی كه‌م، كتێبه‌كه ته‌واو بكات و زانیارییه‌كی هێجگار زۆری له‌سه‌ر ژیان و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی نێوان گیانه‌وه‌ران ده‌ستكه‌وێت. له لاپه‌ڕه 24 كتێبه‌كه‌دا ئه‌م پرسیاره خراوه‌ته‌ڕوو: بۆچی ئاژه‌ڵه‌كان په‌یوه‌ندی به یه‌كترییه‌وه ده‌كه‌ن؟ له وه‌ڵامدا گه‌لێك هۆكاری گرنگ ده‌ستنیشانكراون كه وا ده‌كات ئاژه‌ڵه‌كان په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه بكه‌ن، له‌وانه:
ناسنامه: واته هه‌مو ئاژه‌ڵێك پێویسته ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت و بزانێت سه‌ر به چ جۆر و فه‌سیله‌یه‌كه. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌زانێت، ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و دوور نییه له‌ناوبچێت. ناسنامه وا ده‌كات ئاژه‌ڵه‌كه به ئاسانی له‌گه‌ڵ هاو جۆره‌كانی خۆیدا بژی و ژیانی پارێزراوبێت، به‌چكه و نێره و مێیه‌كانی خۆی بناسێت و له‌گه‌ڵیاندا هێلانه و په‌ناگای تایبه‌ت به‌خۆی دروست بكات.
جووتبوون: له‌م ڕوه‌وه كتێبه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌مو ئاژه‌ڵێك، له قۆناغێكی ژیانیدا، جۆرێك له خۆشه‌ویستی و دڵداری ئه‌نجامده‌دات. لێره‌دا به‌زۆری مێیه‌كان نێره‌كان بۆ جووتبوون هه‌ڵده‌بژێرن و ئه‌وان بڕیارده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ كام نێره‌دا هاوسه‌رگیری بكه‌ن. بێگومان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش، نێره‌كان ده‌بێت بیسه‌لمێنن كه شایه‌نی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ن. جگه له‌و دوو هۆكاره، كۆمه‌ڵێ هۆكاری دیكه‌ش هه‌یه كه وا ده‌كات گیانه‌وه‌ران په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه بكه‌ن و وه‌ك له كتێبه‌كه‌دا هه‌م ئاماژه‌ی پێدراوه و هه‌م قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه، بریتین له‌مانه: سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی، دیاریكردنی سنور، خۆپاراستن، دۆزینه‌وه‌ی خۆراك. له هه‌مو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا، ئاژه‌ڵه‌كان یارمه‌تی یه‌كتر ده‌ده‌ن و كۆمه‌ك به‌یه‌ك ده‌به‌خشن. له‌كاتی بوونی مه‌ترسیدا، له ڕێگه‌ی ده‌نگ یان ده‌ردانی بۆنێكی تایبه‌ته‌وه، یه‌كتر ئاگادارده‌كه‌نه‌وه تاكو خۆیان له مه‌ترسییه‌كه به‌دووربگرن.
له ڕاستیدا ئه‌و جیهانه‌ی كتێبه‌كه باسی ده‌كات، جیهانێكی سه‌یروسه‌مه‌ره و سه‌رسوڕهێنه، جیهانێكه پڕه له ڕووداوی سه‌یر و له كرداری عه‌جیب. ئه‌وه‌تا له پوره‌ی هه‌نگدا، سه‌روه‌ختێك هه‌نگێك ده‌مرێت، مێشهه‌نگوینی ئیشكه‌ر كه مێشهه‌نگوینێكی مێیه و به‌رپرسی ناشتنی ته‌رمه‌كانه، دوای بینین و دۆزینه‌وه‌ی لاشه مردووه‌كه، ده‌ست ده‌كات به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێ ڕه‌فتاری یه‌ك له دوای یه‌ك:
1-دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه، 2-نزیكبوونه‌وه له ته‌رمه‌كه، ۳-گرتنی ته‌رمه‌كه له ڕێی (قاچه‌كانی، شه‌ویلگه‌ی خواره‌وه‌ی یان باڵه‌كانی)، 4-ڕاكێشانی ته‌رمه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شانه‌كه و هه‌ڵگرتنی تا ده‌گاته به‌رده‌رگای پوره‌كه، 5- مێشهه‌نگینه ئیشكه‌ره مێیه‌كه ته‌رمه‌كه به شه‌ویلاگی خواره‌وه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌فڕێت. دوای تۆزێك فڕین و له‌به‌ر قورسی ته‌رمه‌كه، مێشه‌نگوینه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی و له‌وێدا ته‌رمه‌كه به‌جێده‌هێڵێت.
گۆڕستانی مێرووله‌كان
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره گوێم له‌و ده‌ربڕینه بێت و به‌لامه‌وه سه‌یر بوو مێرووله گۆڕستانی هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌تا كتێبه‌كه له لاپه‌ڕه 197 باس له بوونی گۆڕستانێك ده‌كات كه هی مێرووله‌كانه و تێیدا ته‌رمی مێرووله مردووه‌كان ده‌نێژرێت، یان هه‌ر مێرووله‌یه‌ك له‌ناو هێلانه‌كه‌ی بمرێت، فڕێی ده‌ده‌نه ناو ئه‌و گۆڕستانه‌وه. به‌ڵام چۆن فڕێدانێك؟! هه‌ندێك جۆری مێرووله، ته‌رمی مێرووله مردووه‌كه، ده‌گوێزنه‌وه بۆ ژووری گه‌نجینه‌ی خۆراك، له‌وێ سه‌ر و په‌له‌كانی مێرووله مردووه‌كه لێده‌كه‌نه‌وه، پاشان سكی كون ده‌كه‌ن و ده‌ست ده‌كه‌ن به خواردنی شانه و شله‌مه‌نییه‌كانی ناو جه‌سته‌كه‌ی. دواتر ئه‌و به‌شه ڕه‌ق و به تاڵه‌ی له لاشه‌ی مێرووله مردووه‌كه ماوه‌ته‌وه، هه‌ڵده‌گرن و ده‌یبه‌ن بۆ زبڵدانی ده‌ره‌وه‌ی هێلانه‌كه‌یان و له‌وێ فڕێیده‌ده‌ن و به‌سه‌ریه‌كدا كه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌و زبڵدانه‌ش پێیده‌وترێت گۆڕستانی مێرووله‌كان.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، ژماره‌یه توێژه‌ر ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه مێرووله‌ی پێگه‌یشتووی ئه‌رژه‌نتینی، توانای دۆزینه‌وه‌ی مێرووله مردووه‌كانی هه‌یه، سه‌روه‌ختێك مێرووله‌یه‌ك ده‌مرێت، دوای كاتژمێرێك له مردنه‌كه‌ی، ده‌دۆزرێته‌وه و لاشه‌كه‌ی فرێده‌درێته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌یان. ئه‌و توێژه‌رانه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، مێرووله مردووه‌كه، جۆرێك له بۆنی كیمیایی ده‌رده‌دات، كه ئاماژه‌یه بۆ مردنه‌كه‌ی، ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وایه به مێرووله ئیشكه‌ره‌كان بڵێت: من مردووم و بمبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی هێلانه‌كه. پاكردنه‌وه‌ی شاره مێرووله‌كان له ته‌رمی مێرووله‌ی مردوو، ڕه‌فتارێكه له میانه‌یه‌وه پاراستنی شاره مێرووله‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و ڕێگریی ده‌كات له‌وه‌ی نه‌خۆشی و بۆنی پیس له‌ناو هێلانه‌كه‌دا بڵاوببێته‌وه. ئه‌مه‌ش دروست وه‌ك ئه‌وه وایه كه مرۆڤ له‌گه‌ڵ مردووه‌كانیدا ئه‌نجامیده‌دات.
دواجار ئه‌م كتێبه پڕ زانیارییه شایه‌نی خوێندنه‌وه‌یه، به خوێندنه‌وه‌ی زانیارییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ژیانی پڕ نهێنی گیانه‌وه‌رانت ده‌ستده‌كه‌وێت و چێژێكی تایبه‌تت پێده‌به‌خشێت. تاقه خاڵی نه‌رێنی كتێبه‌كه، بریتییه له وێنه‌كانی ناوه‌وه‌ی كتێبه‌كه كه هه‌م ڕه‌ش و سپییه و هه‌م له هه‌ندێك شوێندا كاڵه و نووسینه‌كانی سه‌ری باش ده‌رنه‌كه‌وتوون. هیوادارین ئه‌گه‌ر بڕیاربێت چاپی دووه‌می بكرێته‌وه، ده‌ستكاری وێنه‌كان بكرێن و جوانتر و ڕوونتربن. كتێبه‌كه 245 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره بچووكه، تیراژی هه‌زار دانه‌یه و نرخی پێنج هه‌زار دیناره.