دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

ناوەندێکی ڕۆشنبیریی مەدەنی، لە ساڵی ١٩٩٨ەوە لە سلێمانی کار دەکات بۆ پێشخستنی کتێب و گۆڤاری کوردی.

١٩٩٨ساڵی دامەزراندن
٢٠٠٠ناونیشانی کتێب
٨زنجیرەی کتێب
٨گۆڤار

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم

دەزگای سەردەم بەپێی بڕیاری ژمارە (٩٨)ی ڕۆژی ٢٥/١٠/١٩٩٨ی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە.

دەستەی دامەزراندنی دەزگاکە: شێرکۆ بێکەس، ڕەووف بێگەرد، حسێن عارف، محەمەد موکری و دڵشاد عەبدوڵڵا بوون.

ئەم دەزگایە وەک ناوەندێکی ڕۆشنبیریی مەدەنی، لە مێژووی دامەزراندنییەوە تاکو ئێستا کۆمەڵێک ئەرکی ڕۆشنبیریی گرتووەتە ئەستۆ.

سەرۆکەکانی دەزگا

شێرکۆ بێکەس١٩٩٨ — ٢٠١٣
ڕەووف بێگەرد٢٠١٣ — ٢٠١٤
ئازاد بەرزنجی٢٠١٤ — ئێستا

بەرهەمە چاپکراوەکان

دەزگای سەردەم لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە تاکو ئێستا خاوەنی نزیکەی دوو هەزار ناونیشانی کتێبە، لە بوارە جیاوازەکانی: ڕۆمان، چیرۆک، شیعر، ڕەخنەی ئەدەبی، سیاسەت، فیکر، فەلسەفە، مێژوو، جوگرافیا، سینەما، شانۆ و… هتد؛ لەگەڵ کتێبی وەرگێڕاو لە هەموو زمانە جیهانییەکانەوە بۆ زمانی کوردی لە هەموو بوارە جۆربەجۆرەکاندا.

کتێبەکان بەسەر ئەم زنجیرە کتێبانەدا دابەشبوون:

زنجیرەی کتێبی سەردەمزنجیرەی دۆسیەی سەردەمزنجیرەی کتێبی گیرفانزنجیرەی کتێبی عەرەبیزنجیرەی بنیاتنەرانی کەلتوورکتێبی منداڵانزنجیرەی کتێبی نۆبڵزنجیرەی کتێبی نەوجەوانان

گۆڤارەکان

دەزگای سەردەم تاکو ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن نوسخەی لە گۆڤارە جیاوازەکانی خۆی خستووەتە بازاڕەوە.