ڕامبۆ… گه‌وره‌ترین كوده‌تا به‌سه‌ر شیعری فه‌ره‌نسیدا
ڕامبۆ… گه‌وره‌ترین كوده‌تا به‌سه‌ر شیعری فه‌ره‌نسیدا
ئه‌م هاوینه، چێژێكی زۆرم له خوێندنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی ڕامبۆ وه‌رگرت كه “جان جاك لۆڤریر”ی توێژه‌ر نووسیویه‌تی. ئه‌مه قه‌به‌ترین ژیاننامه‌یه تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م شاعیره نووسرابێت، چونكه لاپه‌ڕه‌كانی زیاد له هه‌زار و دوو سه‌د لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌یه! هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مرۆڤ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م پرسیاره بكات: ئایا ده‌رباره‌ی ڕامبۆ، هیچ شتێك ماوه كه هێشتا نه‌دۆزرابێته‌وه و ئاشكرا نه‌بووبێت؟ باشه ئه‌و سه‌دان كتێبه به‌س نییه؛ كه به زمانه جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌ت زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی، ده‌رباره‌ی ئه‌م شاعیره نووسراون؟ پاشان چۆن ده‌كرێت شاعیرێك، له چوار ساڵ یان لانی هه‌ره زۆر پێنج ساڵ زیاتر شیعری نه‌نووسیوه (له ته‌مه‌نی شانزه ساڵی بۆ بیست ساڵی)، كه‌چی هه‌مو جیهانی تا ئه‌م ئاسته سه‌رقاڵكردووه؟ ئاخر شاعیرێك ده‌توانرێت شیعره‌كانی له دیوانێكی قه‌باره بچوكدا كۆبكرێته‌وه، ئیدی چۆن به‌م هه‌مو گوڕ و تینه‌وه، تا ڕۆژی ئه‌مڕۆمان ئاماده‌یه؟ ئاخۆ نهێنی ئه‌م ته‌لیسمه سه‌رسوڕهێنه له چیدایه؟
دانه‌ری كتێبه‌كه، له‌سه‌ر به‌رگی پشته‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی نووسیوه: “ئارسه‌ر ڕامبۆ ساڵی 1854 له شاری “شارلڤیل” له باكوری فه‌ره‌نسا له‌دایكبووه و ساڵی 1891 له ته‌مه‌نی سی و حه‌وت ساڵیدا، له شاری مارسیلیا، كۆچی دوایی كردووه و كۆی به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی، به‌لانی هه‌ره زۆره‌وه، له سه‌د لاپه‌ڕه تێپه‌ڕ ناكات. به‌ڵام هه‌رچه‌نده زیاد له سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر مردنیدا تێپه‌ڕیوه، كه‌چی شیعره‌كانی هێشتا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر خوێنه‌ردا هه‌یه و هێشتا شیعره‌كانی پارێزگاری له تازه‌گه‌رییه‌كی ڕاسته‌قینه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی دوێنی نووسرابن. به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌مو ئه‌ده‌بیاتێكی ناسراو، ڕه‌نگه له هه‌مو ئه‌ده‌بیاتێكی مومكین، به‌رزتربن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی 1886 “فیلێكس ڤینیۆن”ی ڕه‌خنه‌گر، ده‌رباره‌ی دیوانی “دره‌وشانه‌وه‌كان/ ئیشراقات” وتوویه‌تی. وه‌لێ ڤێرلین پێیوایه ئه‌و قسه‌یه، بۆ هه‌مو شیعره‌كانی ڕامبۆ گونجاوه، نه‌ك ته‌نها ئیشراقات. ئه‌و شیعره ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌مو شیعرێك، شیعرێكی پوخت له‌سه‌رو هه‌مو شیعرێكه‌وه‌یه”… لێره‌دا قسه‌كانی “جان جاك لۆفرێر”ی ڕه‌خنه‌گر له‌سه‌ر به‌رگی پشته‌وه‌ی كتێبه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌و شته خۆشه‌ی له‌م ژیاننامه تازه‌یه‌دا ده‌یدۆزینه‌وه، بریتییه له‌وه‌ی نامه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ڕامبۆ كه ناوی “نامه‌ی خه‌ونبینێك”ه، به‌م دواییانه به نرخی سێ ملیۆن فره‌نكی فه‌ره‌نسی، فرۆشراوه به كتێبخانه‌ی نیشتیمانی فه‌ره‌نسا! ئه‌مه له كاتێكدایه نامه‌كه له سێ بۆ چوار لاپه‌ڕه زیار نییه. ئاشكرایه ئه‌و نامه‌یه، دواتر بۆ تازه‌گه‌ری شیعری فه‌ره‌نسی، وه‌ك ده‌قی دامه‌زرێنه‌ر و نیمچه پیرۆزی لێدێت. له ڕاستیدا نامه‌كه، له دوو نامه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك پێكدێت، نامه‌ی یه‌كه‌میان ئاراسته‌ی “جۆرج ئیزامبار”ی مامۆستای كراوه، نامه‌ی دووه‌میان ئاراسته‌ی “پۆل دۆمنی”ی هاوڕێی كراوه. به‌ڵام له دواجاردا هه‌ردووكیان یه‌ك نامه پێكده‌هێنن. ڕامبۆ له نامه‌كه‌دا سه‌ركۆنه‌ی خراپی شیعری كۆن و ڕۆمانسییزمی كاڵبوه‌وه ده‌كات و گه‌وره‌ترین كوده‌تا به‌سه‌ر شیعری فه‌ره‌نسیدا ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای ئه‌ده‌بیاتی نوێ داده‌مه‌زرێنێت و وێنه‌ی هێڵه پانه‌كانی شیعری ئاینده ده‌كێشێت: واته بۆ خودی شیعره‌كانی خۆی.
به‌ڵام ئایا ئێمه ئه‌وه ده‌زانین، كاتێك ڕامبۆ ساڵی 1781، ئه‌م نامه‌یه ده‌نێرێت بۆ هاوڕێكه‌ی، پاره‌ی كڕینی ئه‌و پووله‌ی نییه كه ده‌بێت بیلكێنێت به نامه‌كه‌وه. هه‌ر بۆیه هاوڕێكه‌ی، به‌ناچاری پاره‌ی پوله‌كه ده‌دات، تاكو بتوانێت نامه‌كه وه‌ربگرێت. كه‌چی هه‌نووكه به سێ ملیۆن فره‌نكی فه‌ره‌نسی ده‌فرۆشرێت! ئه‌مه چیرۆكی نیگاركێش “ڤان كوخ”مان بیرده‌خاته‌وه، له ئێستادا تابلۆكانی ڤان كوخ به ملیۆنان دۆلار ده‌فرۆشرێت، كه‌چی كاتی خۆی، ڤان كوخ كه وێنه‌ی تابلۆكانی ده‌كێشا، له برسانا قۆڕه‌ی سكی ده‌هات!
مه‌سه‌له‌كه هه‌رچۆنێك بێت، ڕامبۆ له‌م نامه به‌ناوبانگه‌دا، حساباتی خۆی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی شاعیره‌كانی پێشوو، یان شاعیرانی هاوچه‌رخی خۆی، یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه و له نووسینی شیعردا، داوای ده‌ستپێكێكی نوێی كردووه. بگره ئه‌م نامه‌یه دابڕانێكی ڕه‌هایه له‌گه‌ڵ ڕابردوو. ئا لێره‌وه‌یه ده‌كرێت له ڕسته به‌ناوبانگه‌كه‌ی ڕامبۆ تێبگه‌ین: “پێویسته به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها تازه‌گه‌ربین. پێویسته له یه‌ككاتدا، له‌گه‌ڵ ڕابردووی شیعر و په‌خشان داببڕێین. پێویسته نووسینێكی دی ئه‌زموون بكه‌ین كه پێشتر هه‌رگیز ئه‌زموون نه‌كراوه”. لێره‌وه مێژووی شیعر، پێشتر شۆڕشێكی ڕادیكاڵی به‌م قه‌باره‌یه و به‌م ئاسته‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه. ڕه‌نگه جگه له لۆته‌ریامۆن نه‌بێت، ئه‌ویش شێتێكی دیكه‌یه، خه‌ریكه ده‌ڵێم ئه‌و وه‌حشه‌ی دیكه‌ی شیعر. ته‌نانه‌ت ڕامبۆ ئه‌م شۆڕشه ڕادیكاڵه شێتانه‌یه‌ی به‌سه‌ر خودی خۆیدا جێبه‌جێ كرد، ئه‌ویش ئه‌و كاته بوو كه داوای له هاوڕێكه‌ی كرد، یه‌كه‌م دیوانه شیعرییه‌كه‌ی كه لای ئه‌و داینابوو، بسوتێنێت یان بیدڕێنێت! خۆشبه‌ختانه هاوڕێكه‌ی ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد. خۆ ئه‌گه‌ر بیكردایه، ئه‌وا كاره‌ساتێكی ڕاسته‌قینه، تاوانێك، ڕوویده‌دا! ئه‌گه‌ر هاوڕێكه‌ی ئه‌و كاره‌ی جێبه‌جێ بكردایه، ئه‌وا به‌رائه‌تی هه‌ندێك له جوانترین قه‌سیده‌كانی شیعری فه‌ره‌نسیمان، له‌ده‌ست ده‌دا. ئاه له به‌رائه‌تی یه‌كه‌مینجار و وای له ته‌ڕو پاراوی یه‌كه‌مینجار!
ئه‌م شاعیره په‌راوێزخراوه “پۆل دۆمنی” ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه ناوی چووه‌ته مێژووه‌وه، یه‌كه‌م دیوانه شیعری ڕامبۆ-ی نه‌دڕاند: “شیعره ناسكه‌كان”. سوپاس و هه‌زار سوپاس بۆ پۆل دۆمنی. ئه‌و به دروستی له‌به‌ر خودی ئه‌م هۆكاره، له مێژوودا ناوی به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه. پۆل دۆمنی ئه‌و شانازییه‌ی به‌سه پارێزگاری له‌و دیوانه كردووه، یان بڵێ فرێیداوه‌ته ناو یه‌كێك له چه‌كمه‌جه كۆنه‌كانه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی گرنگییه‌كه‌ی بزانێت… به‌ڵام سه‌روه‌ختێك دوای چه‌ندین ساڵی دوور و درێژ، هه‌ستی به مه‌سه‌له‌كه كرد و زانی له ماڵه‌كه‌یدا خاوه‌نی گه‌نجینه‌ی گه‌نجینه‌كانه، له ڕووی مادییه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه، كه‌وته سه‌ودا و مامه‌ڵه، تاكو بتوانێت له‌و ڕێگه‌یه‌وه، قه‌رزه‌كانی بداته‌وه. ئا له‌و كات و ساته‌دا، ناوبانگی ڕامبۆ، له سه‌روبه‌ندی ده‌ركه‌وتندا بوو، ناوبانگی ورده ورده تا ده‌هات له هه‌ڵكشان و به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو، جیهانی پڕ ده‌كرد و بۆڕی هه‌مو ناوبانگه‌كانی دیكه‌ی ده‌دایه‌وه.
هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان، مانیفێسته نوێكه‌ی شیعر، واته نامه‌ی خه‌ونبینێك، ته‌نها به‌سه‌ر ئیشراقات دا پراكتیزه ده‌كرێت، چونكه ڕامبۆ له‌وێدا به ته‌واوه‌تی خۆی له كۆت و به‌نده‌كانی قافیه و سه‌روا و كێش ڕزگار كردووه. ته‌نانه‌ت خۆی له هه‌مو ئه‌وانه‌ش ڕزگار كردووه كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی كێش و قافیه و سه‌روا. ڕامبۆ له‌و دیوانه‌یدا گه‌یشتبوو به شعیری ڕه‌ها، شیعرێك چیتر هیچ شیعرێك له دوای ئه‌وه‌وه نییه. به‌ڵام ئاخر ئه‌ی چی له “وه‌رزێك له دۆزه‌خ” بكه‌ین؟ ئه‌ی چی له شیعره نایابه‌كانی وه‌ك “بوه‌یهیمی” یان “مه‌یخانه سه‌وزه‌كه” یا “هه‌سته‌كان” یاخود ئه‌وانی دی بكه‌ین؟ ئه‌وانه له شیعره‌كانی سه‌ره‌تای نووسینی بوو. ئه‌ڵبه‌ته “وه‌رزێك له دۆزه‌خ” ده‌كرێت وه‌ك په‌خشانه شیعر یان هه‌ندێكجار وه‌ك شیعرێكی ته‌فعیله، سه‌یری بكه‌ین. هه‌رچی شیعره‌كانی سه‌ره‌تایه كه له سه‌ره‌وه ناونیشانی هه‌ندێكیمان خسته‌ڕوو، ئه‌وا تێیدا هێشتا پابه‌ندی كێش و قافییه بووه، تییدا دڵسۆزی شیعری ستوونی فه‌ره‌نسی بووه. وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند نایابن و چه‌ند جوانن و له كۆتایی ئه‌م وتاره‌دا، یه‌كێكیان داده‌نێم.
له ڕاستیدا ڕامبۆ، وه‌ك خانمی ڕه‌خنه‌گر “سۆزان برنار” ده‌ڵێت له هه‌ر قۆناغێكدا، خۆی له كۆت و به‌ندی نوێ ڕزگار ده‌كرد، تاكو له دواجاردا گه‌یشت به شیعری ئازاد كه هیچ كۆت و به‌ندێكی تیانییه. ڕامبۆ سه‌رجه‌م كۆت و به‌ند و زنجیره‌كانی له خۆی داماڵی و شیعر لای ئه‌و بوو به هه‌وا، بوو به شنه‌ی شه‌ماڵ… هیچ گومانی تێدا نییه كه ئیشراقات، به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م فۆرمه شیعره‌یه كه ڕامبۆ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، به هوشیاریییه‌وه بێت یان بێ هوشیاری، هه‌وڵی بۆ ده‌دا و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا. به‌ڵام نه‌یتوانی بیگاتێ، ته‌نها له كۆتایی كاروانه شیعرییه‌كه‌یدا نه‌بێت. ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی سروشتییه: ئاخر ڕزگاربوون له هه‌مو كۆت و به‌نده‌كان، پرۆسه‌یه‌كی ئاسان نییه و به یه‌ك كه‌ڕه‌ت ناكرێت، به‌ڵكو به چه‌ند قۆناغێك ده‌كرێت. شاعیرانی نوێخوازی عه‌ره‌ب، ئه‌وانیش هه‌ر وایانكرد، به نووسینی شیعری ستوونی (العمودی) قافییه‌دار ده‌ستیان پێكرد. پاشان وه‌ك چاره‌سه‌رێكی مام ناوه‌ند، گواستیانه‌وه بۆ سه‌ر نووسینی شیعری ته‌فعیله، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی له كۆتایدا بگه‌ن به نووسینی شیعری ئازاد. لێره‌وه ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی ڕامبۆ پێیدا تێپه‌ڕی، ده‌بێته مۆدێلێكی كلاسیكی بۆ هه‌مو ئه‌وه‌ی له دوای ئه‌و ڕووده‌دات.
نووسه‌ری كتێبه‌كه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌و تیۆره شیعرییه نوێیه‌ی ڕامبۆ هێنابوویه ئاراوه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر شاعیرانی نه‌وه‌كه‌ی خۆی نه‌بووه، بگره ته‌نانه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانبیستبوو! ئه‌مه بۆ ئێمه‌ی هاوچه‌رخ، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر شتێكی باوه‌ڕپێكراو نییه. به‌ڵام ئه‌ی پێشه‌نگه‌كان (الرواد)، هه‌میشه پێش واده‌ی خۆیان نایه‌ن؟ كێ له كات و ساتی خۆیدا، گرنگی نیتچه یان هۆڵده‌رلین یا كافكا یان ڤان كوح یا هه‌ندێك له شێته‌كانی دیكه‌ی، ده‌زانی؟ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌س نه‌یده‌زانی. وه‌لێ شاعیرانی سه‌ده‌ی بیست، پێیانوابوو “نامه‌ی خه‌ونبینێك” وه‌ك ئینجیلی تازه‌گه‌ریی شیعری فه‌ره‌نسییه، بگره شیعری جیهانیشه. هه‌ر بۆیه پیت به پیت، پابه‌ندبوون پێیه‌وه، بۆ ئه‌وه سوریالییه‌كان به نموونه ده‌هێنینه‌وه.
وه‌ك ده‌زانین، ڕامبۆ- پێش نووسینی یه‌ك پیتی شیعر- بانگه‌شه‌ی بۆ تێكشكاندنی هه‌مو هه‌سته‌كان ده‌كرد، داوای ده‌كرد ڕۆبچینه نێو هه‌مو ئه‌زموونه‌كانی ژیانی بوه‌یهیمی و هه‌ڵچوونه شێتانه‌ییه‌كانه‌وه. سوریالییه‌كان وشه به وشه، ده‌ستیان كرد به جێبه‌جێكردنی تیۆره‌كه‌ی ڕامبۆ. لێره‌وه هه‌مو جۆره لادان و شێتییه‌كیان له شه‌قام و چاخانه‌كانی پاریس ئه‌نجامده‌دا. به‌مه‌ش توڕه‌یی ڕای گشتی و ئه‌خلاقی نه‌ریتخوازی كۆنه‌پارێزیان دژ به خۆیان وروژاند. زۆرجار له چاخانه‌كانی پاریس‌دا، له میانه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی توند، له‌گه‌ڵ خۆیان یان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دی، پیاڵه و په‌رداخ و قاپه‌كانی چاخانه‌كه‌یان وه‌ردوخاش ده‌كرد. ئه‌وه شه‌ڕیكی دروستكراوبوو، هیچ ئامانجێكی له پشته‌وه نه‌بوو، جگه له وێرانكردن و كاولكردن و پیشێلكردنی زیاد له پێویستی هه‌مو یاسا كۆمه‌ڵایه‌تییه جوانه‌كانی بۆرجوازییه‌تی فه‌ره‌نسی نه‌بێت. بگره ته‌نانه‌ت كار گه‌شت به‌وه‌ی خۆیان گه‌یانده نووسه‌ری به‌ناوبانگ “ئه‌ناتۆلی فرانس” كه مردبوو، له كفنه‌وه پێچرابوو، شه‌پازله‌یه‌ك یان دوانیان له هه‌ردوو ڕوومه‌تیدا، پاشان له به‌رده‌م حه‌په‌سان و واقوڕمانی ئاماده‌بوواندا كه باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد به‌وه‌ی ده‌یبینن، چوونه ده‌ره‌وه. جگه له سوریالییه‌كان، كێی تر هه‌یه بتوانێت ئه‌وه بكات؟
به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه، ئه‌م شۆڕشه سوریالییه مه‌زنه، لایه‌نی دیكه‌ی جوانی هه‌یه، له‌وانه ڕزگاركردنی هۆشیاری نائاگایی له هه‌مو كۆت و به‌ندێكی ئاینی سه‌ركوتكه‌ر و ڕه‌فتار و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی خنكێنه‌ر و وایكرد ئه‌وانه بته‌قنه‌وه. پاشان له كۆتایدا گه‌یشتین به نووسینی ئۆتۆماتیكی، واته ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رت، كه دوای ئه‌و هیچ ئازدییه‌كی دی بوونی نییه.
هه‌سته‌كان
له ئێواره شینه‌كانی هاویندا
ڕێگا ته‌نگه‌به‌ره‌كان ده‌گرمه‌به‌ر
كه به قه‌رسیلی گه‌نم داپۆشراون
پێ به گژوگیا بچووكه‌كاندا ده‌نێم
له‌سه‌ر پێم، هه‌ست به ته‌ڕییه‌كه‌یان ده‌كه‌م و
قژه ڕووته‌كه‌م
بۆ باكان جێده‌هێڵم ته‌ڕی بكه‌ن
…
یه‌ك وشه ناڵێم
بیر له هیچ شتێك ناكه‌مه‌وه
وه‌لێ له قوڵایی ڕۆحمه‌وه
خۆشه‌ویستی ناكۆتایی و بێ سنور
هه‌ڵده‌كشێت و دێته‌ده‌رێ
وه‌ك بوه‌یهیمییه‌ك
ده‌ڕۆم… دوور دوور ده‌ڕۆم
خۆم ده‌كه‌م به هه‌ناوی سروشتدا
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ئافره‌تێكدابم
سه‌رچاوه
هاشم ساڵح
و له عه‌ره‌بییه‌وه: باوكی ڕه‌هه‌ند
الشرق الاوسط، 22 ته‌موز، 2023