دەوروخولێکی شانۆنامەی “ڕیپ ڤان وینکڵە”

Loading

ڕانانی: بەختیار حەمەسوور

پرسێک بەردەوام ئێخەی خوێنەران دەگرێت لە تەواوی دنیادا، ئەم پرسە بۆ خوێنەری کورد پێمان وایە هێشتا جددی نەگیراوە و ساناتر خۆیانی لێ دەبوێرن، ئەو پرسەش ئەمەیە: ئایا دەقی شانۆنامە لە پاڵ نمایشدا، دەکرێت بۆ خوێندنەوەش دەست بدات؟ زۆرێک لەسەر ئەو بڕوایەن کە شانۆنامە تەنیا دەبێت ئامادەی سەر تەختەی شانۆ بکرێت و لە جووڵە و ئەدای کۆمەڵێک ئەکتەردا، بە تەنیشت دیکۆر و ڕووناکی و ئێکسسوارات و دەنگ و باقی پێویستییە هونەری و تەنکییەکانی ترەوە ببینرێت، ئیمکانی دەقی شانۆیی هەر لەو ڕوانگەیەوە تەماشا دەکات، ناتوانێت ئەرکێکی تر بدات بە شانۆنامە، لە بەرانبەر ئەو ڕوانگەیەدا ڕوانگەیەکی تر هەیە فراوانتر دەبینێت، فراوانتر ئیمکان دەخاتە بەردەم دەقە شانۆییەکان و پێی وایە، دەقی شانۆیی لە پاڵ نمایش و نواندندا، دەکرێت بخوێنرێتەوە وەک هەر دەقێکی تری ئەدەبی، دیارە لەم ڕوانگەیەدا شانۆنامە تەنیا وەک ئامراز و هۆکارێک بۆ نواندن تەماشا ناکرێت، بەڵکو زۆر خاڵی جەوهەری تر لە دەقی شانۆدا دەبینێتەوە، هەوڵ دەدات ڕایەڵ و پردێک لەو نێوانەدا دروست بکات، کە شانۆنامەش وەک هەر بوارێکی تر دەتوانت چێژبەخش و وانەیی بێت.

بۆ نموونە، یەکێک لەو خاڵانەی ڕوانگەی دووەم پشتی پێ دەبەستێت و دەیکاتە پاڵپشتێک و پاڵی پێوە دەداتەوە و بەرگری ئایدیای خوێندنەوەی دەقی شانۆیی دەکات “دیالۆگ”، ئێمە دەزانین کە “دیالۆگ” بڕبڕەی پشتی هەر دەقێکی شانۆییە و شانۆنامە بێ دیالۆگ نە دەتوانێت ئیمکانی نمایشی هەبێت، نە دەشتوانێت وەک شانۆ خۆیمان پێ بناسێنێت، دیارە “دیالۆگ” ڕەگەزێکی بنچینەیی شانۆیە، تەنانەت بۆ ئەوەی لە ئانی نمایشدا تێبگەین کە چی دەگوزەرێ و چی ڕوو دەدات، ئێمە هەر لە ڕێی دیالۆگەوە درک بە جووڵەی درامی و هەڵکشان و داکشانی ڕووداو و پێشهاتەکان دەکەین، ڕوانگەی دووەم لەگەڵ ئەوەدا کە ئیمکانی “دیالۆگ” بە بنەڕەت دادەنێت بۆ شانۆ و نمایشە شانۆییەکان، هاوکات ئیمکانی تریش دەبینێتەوە لە “دیالۆگ”دا، بۆ وێنە: دەڵێت “دیالۆگ” ڕەگەزی زۆر ژانری ئەدەبی و هونەرییە، ئەگەر تەماشای هەریەک لە “چیرۆک و ڕۆمان” بکەین، دەبینین زۆر بە چڕی ئاوڕ لە “دیالۆگ” دەدەنەوە و بەردەوام لە چنینی ڕووداو و تێما و هێڵی سەرەکی کارەکانیاندا، هانای بۆ دەبەن، ڕوانگەی دووەم پێی وایە کە ئێمە بە خوێندنەوەی شانۆنامە فێر دەبین چۆن “دیالۆگ”ی چیرۆک و ڕۆمانەکانمان بنووسین، فێر دەبین لەم هونەرە بەرزە تەرزێک لە دیالۆگنووسی بەرهەم بهێنین کە هەم مەرجی دڵنیایی و ڕازیکارانەی هەبێت، هەم لە ئاستی داڕشتنیشدا پتەو و تۆکمە بێت. زۆرن ئەو چیرۆک و ڕۆمانانەی کە ڕەگەزی زاڵ تێیاندا “دیالۆگ”ە، ئێمە تا نەتوانین دیالۆگ بە دروستی و نزیک لە هەوا و هەناسەی ژینگە و کولتووری ناوچەیی و پێکهاتەیی کارەکتەرەوە دابڕێژین، ناتوانین ئەو باکگراوندە پێشان بدەین کە ئەو کارەکتەرە ڕەنگە وەک تاقانەیەک نوێنەرایەتی بکات. لە پاڵ ئەو سوودەی خوێندنەوەی شانۆنامەدا بۆ دیالۆگ، هاوکات دەتوانێت لە ڕۆنانی ژیانی ڕۆژانەشدا، لە هەڵسوکەوت و دیالۆگمان لەگەڵ ئەوانیتردا، خوێندنەوەی شانۆنامە یارمەتیدەر بێت، ئەوە جێی داخە کە ئەمڕۆ تێنەگەیشتن بووە بە پەتایەکی سەراپاگیر و هەمووان بە هۆیەوە تووشی تەنگەژەی دەروونی و لێکدابڕان و جیابوونەوە دەبن، پردی پەیوەندیی نێوان تاکەکان لەرزۆکە و دیالۆگ نزیکە لە سفر، خوێندنەوەی شانۆنامە دەتوانێت لەو ڕووە کۆمەڵناسییەشەوە کۆمەکمان بکات.

شانۆنامەی “ڕیپ ڤان وینکڵە” لە نووسینی نووسەری ئەڵمانی ماکس فرێش و وەرگێڕانی جەبار سابیرە، ئەم شانۆنامەیە یەکێکە لە دەقە هەرە گرنگەکانی ناو شانۆی جیهانی، لەگەڵ کۆمەڵێک پرسی زۆر جەوهەریدا بەرەو ڕوومان دەکاتەوە، دەقە لەسەر بناغەی دادگا بونیاد نراوە، لەوێدا شکڵ و شێوە دەگرێت و سەرپێ دەکەوێت. سەرەتای ڕووداوەکان، یان بڵێین دەستپێکی شانۆنامەکە لە وێستگەی شەمەندەفەردا ڕوو دەدات، تێیدا پیاوێک کە بە “نامۆکە” دەیناسین، شەقازللەیەک لە کارمەندێکی وێستگەکە دەدات و بەو هۆیەوە ڕاپێچی دادگا و زیندان دەکرێت. بەڵام ئەم کەیسە بەم جۆرەش ئاسان و سادە نییە وەک لە ڕواڵەتدا دەردەکەوێت.

لێرەدا کۆی دادگا و ئەندامەکانی بەم کەیس و کەسە نامۆیەوە سەرقاڵ دەبن، ئەوان سەرەتا بە “ئەناتۆڵ ڤادڵ” ئەم کەسە دەناسن و تاکو کۆتاییش لە بەرەی ئەوەدا دەمێننەوە کە ئەم کەسە هەمان ئەناتۆڵ ڤادڵە، پیاوێک کە کۆمەڵێک کەیسی کوشتن و ڕووتانەوە و کردەی تۆقێنەرانەی لە وڵات و شارە گەورەکانی دنیادا ئەنجام داوە. دادگا دەتوانێت ژنی ئەم ڤادڵە بدۆزێتەوە کە لە فەڕەنسە و لە فێرگەیەکی موزیک و سەمادا مامۆستایە، پەیوەندی پێوە دەکەن و دێت کە مێردەکەی لێرەیە، ئەو دەچێتە ژوورەکەی و بە هەمان قەناعەتەوە کە مێردەکەیەتی و تەنیا کەمێک سەیر و عاجباتییە، ڕاستی دادگا دەسەلمێنێت، هەرچەند ئەم پیاوە بەردەوام ئینکاری و پەرچەکردار دەنوێنێت کە ئەم ئەو کەسە و ئەو ناوەی نییە، بەڵام دادگا و ژنەش گوێی لێ ناگرن و دەیکەن بە ئەناتۆڵ ڤادڵ.

ئەم پیاوە کەسێکی ئاساییە، ناوی هەمان ناوە کە لەسەر بەرگی شانۆنامەکەیە: ڕیپ ڤان وێنکڵە. ئەم پیاوە کۆمەڵێک خوو و ڕەفتاری هەیە، بەڵام گرفتی لە دادگادا خۆسەلماندنە، بە واتایەکی تر لە دادگادا تووشی لەدەستدانی شوناسی خۆی بووەتەوە، ئەوان لە کۆی ئەوراق و فایل و بەڵگەنامەکاندا سەلماندوویانە کە ئەو، ئەو نییە، ئەو کەسێکی تر بە ناوی ڤادڵ. لێرەدا شانۆنامەکە لە ڕێی دیالۆگە ڕەسمی و دادوەرییەکانەوە دەمانباتە ناو پێچەڵپێچی یاسا و ئەو زەبرە توندوتیژانەی لە یاسا دەکەونەوە و گرفتەکەش ڕێک لەوێدایە کە لەژێر چەتری هەمان حاکمییەتدا ئەمانە ڕەوایەتی وەردەگرن، ئێمە کەسێک دەبینین کە بە زۆر کراوە بە کەسێکی تر و دۆسیە و هەموو شتێکی بۆ ڕێک خراوە، دەبینین  چۆن ڕیپ ڤان وینکڵە ناچار دەکرێت و قبووڵی دەکات کە ئەناتۆڵ ڤادڵە. دادگا لە چوارچێوەی یاساییدا کەیسەکە دەباتەوە و هەمووان و دەستەی دادوەری دڵخۆشن، بەڵام ئازارێک لە قووڵاییاندا نایەڵێت چێژی ئەو بردنەوە و سەرکەوتنە بچێژن، دەبینین لە دیالۆگێکدا، کە دەتوانێت کۆی فەلسەفەی شانۆنامەکەش بێت، لە نێوان خۆیاندا بە نزمی و چپەدوو ددان بە ڕاستی و دروستی کەیسەکەدا دەنێن، با پێکەوە ئەم چەند دێڕە لە دوایین بەشی شانۆنامەکە بخوێنینەوە:

دادوەری گشتی: تووڕە مەبن.

پارێزەری بەرگریکەر: من هەموو هەوڵی خۆم نەدا؟

نامۆکە: ئەمە حوکمێکی قورسە بۆی.

پارێزەری بەرگریکەر: چۆن چۆنی؟

داواکاری گشتی

ناردن: