هەڵکەوت عەبدوڵڵا

هەڵکەوت عەبدوڵڵا

ئەندامی ئەنجومەن و سەرنووسەر

لەدایکبوو: ١٩٥٦ — سلێمانی
سەرنووسەری گۆڤاری منداڵی سەردەم
١٧٣ ژمارەی گۆڤار

ژیاننامە

  • ساڵی ١٩٥٦ لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی هاتووەتە دنیاوە.
  • خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی خوێندنی ١٩٧٦–١٩٧٧ بۆ خوێندنی کۆلیژی پزیشکیی گشتی چووەتە شاری بەغدا و تا پۆلی چوارەمی خوێندووە، بەڵام لەبەر کاری سیاسی و بوونی مەترسی لەسەر ژیانی، ساڵی ١٩٨٢ چووەتە ناوچە ڕزگارکراوەکانی هێزی پێشمەرگە لە ناوزەنگ — قەڵادزێ.
  • کۆتایی ساڵی ١٩٨٥ وازی لە کاری حزبایەتی هێناوە و خۆی تەرخان کردووە بۆ خەباتی نیشتمانی و ڕووی لە دەرەوەی کوردستان کردووە؛ ماوەیەک لە دیمەشق ژیاوە و ساڵی ١٩٨٦ وەک پەنابەر چووەتە وڵاتی دانیمارک.
  • لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٦دا، بە هاوکاریی کۆمەڵێک نووسەر و چالاکوان لە دانیمارک، گۆڤاری «یەکگرتن»ی دامەزراندووە و بووەتە سەرنووسەری گۆڤارەکە، کە هەتاوەکو ساڵی ١٩٩٥ شانزە ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ دوو ژمارەی گۆڤاری «دەروازە» کە تایبەت بووە بە وەرگێڕان.
  • ساڵی ١٩٩٥، ئەنجامی یەکخستنی کارەکانی هەردوو گۆڤاری «ئازادی» و «یەکگرتن»، بووەتە یەکێک لە ئەندامانی پڕۆژەی ڕەهەند.
  • ساڵی ٢٠٠٢، پاش ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٦ ساڵ، گەڕاوەتەوە کوردستان و لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم دەستبەکار بووە. لەو کاتەوە چەند پۆستێکی جیاوازی وەرگرتووە، لەوانە بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری ئایندە و بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری سەردەم.
  • لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٦ەوە بووەتە سەرنووسەری گۆڤاری «منداڵی سەردەم»، کە تا ئێستا ١٧٣ ژمارەی لێ بڵاوبووەتەوە.
  • شانبەشانی کاری ڕووناکبیری، ڕۆڵی هەبووە لە خەباتی نیشتمانی و مەدەنیدا؛ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی ڕیفراندۆمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٤دا، ئەندامی ئەنجومەنی باڵا بووە و یەکێک لە ئەندامانی شاندی ڕیفراندۆم بووە بۆ گەیاندنی ئەنجامی ڕاپرسییەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٥دا بە دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان. هەروەها دامەزرێنەری شێوازی مۆڵەتپێدانی دانمارکی بووە لە پارێزگای سلێمانی، بە هاوکاری خوالێخۆشبوو لیوا عومەر و چەند شارەزایەکی بوارەکە.

«من ئەو کتێبانە وەردەگێڕمە سەر زمانی کوردی کە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی کۆمەڵگەی کوردەوارین، و ئەو بابەتانە بەسەر دەکەمەوە کە خۆم حەزم کردووە بیاننووسم و بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆ دەگرم.»

کتێبەکانی بە گشتی

  • دەروازە (چەند دەقێکی وەرگێڕاو) دەفتەری یەکەم — ٢٠٠٠
  • دەروازە (چەند دەقێکی وەرگێڕاو) دەفتەری دووەم — ٢٠٠٢
  • دەروازە (چەند دەقێکی وەرگێڕاو) دەفتەری سێیەم — ٢٠٠٣
  • ئاخاوتنی هەنووکەیی (دەربارەی دیموکراسی و بەشداریکردنی سیاسی و دامەزراوەکان) — ٢٠٠٥
  • ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات (تەنگوچەڵەمەی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی) — ٢٠٠٥
  • شۆڕشی دیموکراتی — ٢٠٠٨
  • دیموکراتیزەکردن و حوکمڕانیی چاک — ٢٠٠٨
  • بۆ سیاسەت، بە سیاسەت — ٢٠٠٩ (چاپی دووەم ٢٠٢٤)
  • پەرلەمان و دیموکراسی لە سەدەی بیست و یەکەمدا — ٢٠١١
  • شۆڕشەکانی نەرمەهێز — ٢٠١١
  • نووسین هەڵوێستە — ٢٠١١
  • بەرژەوەندییەکان و چارەنووسەکان — ٢٠١٢
  • لە ڕادەبەدەر خۆشمویستیت — ٢٠١٢
  • ڕاپەڕینەکانی عەرەب — ٢٠١٣
  • جیهانی دووەم — ٢٠١٣
  • تیرۆر و تیرۆرسازان (ڕابەر/ زۆردار/ ڕووناکبیر) — ٢٠١٥
  • کورسیی سەرۆکایەتی (ڕۆمان) — ٢٠١٦
  • هەڵهاتن لە سیستەم — ٢٠١٧
  • ڕەگەزی سێیەم — ٢٠١٧
  • نەفرەتی هەزارە — ٢٠١٧
  • با لێبووردە بیت (ڕۆمان) — ٢٠١٧
  • فیتنە (ڕۆمان) — ٢٠١٧
  • کچی یوتیوب (ڕۆمان) — ٢٠١٨
  • کەچە کۆمار (ڕۆمان) — ٢٠١٨
  • بتەکانی کۆمەڵگا — ٢٠١٩
  • ڕۆژگاری کەمتیارەکان (ڕۆمان) — ٢٠٢٠
  • دایکم (ڕۆمان) — ٢٠٢٠
  • وەهمەکانی دەستەبژێر یان ڕەخنەگرتن لە ڕووناکبیر — ٢٠٢١
  • فەلسەفە وەک دەرمان — ٢٠٢٢
  • مەتەڵۆکەی تەنیایی (ڕۆمان) — ٢٠٢٣
  • فەلسەفەی درۆکردن و هەڵخەڵەتاندنی سیاسی — ٢٠٢٣
  • مرۆڤ لەبەردەم تاقیکردنەوەدا — ٢٠٢٣
  • بۆچی دەژیین؟ — ٢٠٢٤
  • سوڵتان (ڕێبەری ڕامیاری بۆ پاراستنی دەسەڵاتداری) — چاپی دووەم ٢٠٢٤
  • گەمەی مانا — ٢٠٢٥
  • قوتابخانەی ژیان (پەروەردەکردنێکی سۆزدارییانە) — ٢٠٢٥
  • دەسەڵاتخوازی (ئەوەی پێویستە بیزانین) — ٢٠٢٥
  • گەشتێکی چارەسەرخوازانە — ٢٠٢٦

زنجیرەی کتێبی گیرفان

  • دیاردەی گەندەڵی (تووکەڵکەوتنێکی سۆسیۆئابووری) — ٢٠٠٣
  • دەروازەی خۆناسین (چەند بابەتێکی دەروونناسی) — ٢٠٠٥
  • فەیلەسووفی هۆڵی هەشتەم — ٢٠٠٥
  • دیموکراسی و کۆمەڵگەی شارستانی — ٢٠٠٧
  • سوڵتان — ٢٠١٢
  • ڕاگەیاندن و هەڵبژاردن — ٢٠١٣
  • شۆڕش و توانای بەرپاکردنی شۆڕش — ٢٠١٣
  • وتووێژێک لەگەڵ ژنە هاوڕێ فەندەمێنتاڵیستەکەم — ٢٠١٥
  • ئارەزووەکانی دڵت — ٢٠١٦
  • ژیان وەک وێنە (چۆن فەیسبووک ژیانمان بەدبەختتر دەکات) — ٢٠١٧

زنجیرەی دۆسییەکانی سەردەم

  • ڕۆشنبیر و میر (پردڕێژیی دەلاقەی نێوانیان) — ٢٠١٩
  • وەرگێڕان (ئامرازی کارلێککردنی ڕۆشنبیری) — ٢٠٢٠
  • دیموکراسی و کۆمەڵگەی مەدەنی — ٢٠٢٠
  • تاک و مێگەل (گەڕان بەدوای منی ونبوودا) — ٢٠٢١
  • لەپێناو وڵاتێکی ڕاستەقینەدا — ٢٠٢٢
  • گەندەڵیی سیاسی (چاوخشاندنەوە بە چەمکەکەدا) — ٢٠٢٢
  • زیگمونت باومان (فەیلەسووفی پرسە شلەکان) — ٢٠٢٣

کتێبی منداڵ

٥٦ کتێبی وەرگێڕاو، کە حەوتیان بە چاپکراوی بڵاوکراونەتەوە و باقییەکەی بە شێوەی دیجیتاڵ.

کتێبی تایبەت بە هاتووچۆ

  • ڕێبەری ئۆتۆمبێل لێخوڕین (چاپی ١ و ٢ و ٣)
  • ڕووداوەکانی هاتووچۆ — ٢٠١٢
  • ڕێبەری شۆفێری (مۆڵەتی ئۆتۆمبێلی تایبەت) — ٢٠٢٤