سەرۆکی دەزگا: ئازاد بەرزنجی
ئازاد عەبدول محەمەد بەرزنجی.
لەدایکبووی شاری سلێمانییە.
خاوەنی بڕوانامەی دیپلۆمە لە شانۆدا.
خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزیدا.
بە زمانەکانی (ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی و کوردی) دەئاخڤێت و دەنووسێت و وەردەگێڕێت.
لە هەشتاکانەوە تا ئێستا لە چەندین رۆژنامە و گۆڤاردا بابەتی بڵاو کردۆتەوە.
خاوەنی 50 کتێبی چاپکراوە لە بوارەکانی: فەلسەفە، فیکر، ڕۆمان، باس و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی وڕەخنەیی و هتد… کە بەشێکی زۆریان وەرگێڕانن لە زمانەکانی ئینگلیزی و فارسی و عەرەبییەوە بۆ کوردی و بەشێکیشیان نووسینن.
لە چەندین گۆڤاری ئەدەبی و ڕۆشنبیریدا بەڕێوەبەری نووسین یا ئەندامی دەستەی نووسین بووە.
هەر لە سەرەتاوە لە دامەزرێنەرانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بووە لە سلێمانی وئێستاش سەرۆکی ئەو دەزگایەیە و سەرپەرشتیاری گشتیی زنجیرەی کتێبەکانی سەردەمیشە.
ئەندامی فیدراسیۆنی رۆژنامەنووسانی جیهانە.
ئەزموونێکی درێژی لە بواری کاری چاپ و بڵاوکردنەوەدا هەیە.
کتێبە چاپکراوەکانی:
- چاوەکانی (ڕۆمان) بوزورگ عەلەوی چاپی یەکەم 1997 چاپی یانزدەیەم 2016
- جۆناسانی نەورەس (کورتە ڕۆمان) ریچارد باخ چاپی چوارەم 2014
- خەونێک لە وڵاتی پیاوە بچکۆلەکاندا (کورتە چیرۆکی جیهانی) چ1 1997 چ2 2010
- بەناوی ژیانەوە(وتار و لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ)ئەریک فرۆم چ1 1998 ، 2015 چ ٤
- پیدرۆ پارامۆ (ڕۆمان) خوان رۆلفۆ (لەگەڵ ریبوار سیوەیلیدا) چ1 1999 چ2 2010
- چەند وێستگەیەکی فیکری و ئەدەبی (وتار و باسی فیکری وئەدەبی) چ1 2001 چ2 2006
- تورکیا لە سەردەمی گۆڕاندا محەمەد نورەدین 2001
- لەگەڵ ئەقڵی خۆرئاوادا (گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبی) 2001
- نیچە پۆڵ ستراتێرن 2001
- ژنێ لەبەردەم وەرزێکی سارددا ژیان و شیعری فروغ فەڕوخزاد چ1 2002 چ3 2013
- سارتەر پۆڵ ستراتێرن 2002
- مۆدێرنەکان (وتار و باسی فیکری و ئەدەبی) رامین جەهانبەگلو چ1 2003 چ2 2009
- کیرکەگۆر پۆڵ ستراتێرن 2003
- کازانتزاکیس یۆرگۆس ستاسیناکیس 2004
- دەربارەی ئەقڵی مۆدێرن (گفتوگۆی فەلسەفی و ئەدەبی) بە هاوکاری لەگەڵ ئاوات ئەحمەددا 2004
- چاکە و خراپە کریشنامورتی چ١ 2004 چ٢ 2015
- ئاوریشم (ڕۆمان) ئەلێساندرۆ باریکۆ چ1 2004 چ٣ 2015
- بەفر (ڕۆمان) ماکسێنس فێرمین 2004, چ٣ 2015
- کەمانچە رەشەکە(ڕۆمان) ماکسێنس فێرمین 2005، چ٣ 2015
- هەنگوین (ڕۆمان) ماکسێنس فێرمین 2006 ، چ ٣ 2015
- نامەی مناڵان بۆ خوا ستیوارت هامپڵ و ئیریک مارشاڵ 2005
- فەلسەفەی بوونگەرایی جۆن ماکواری 2005
- لاپەڕە پەرشەکان (چەند دەقێکی وەرگێڕراو و نووسراو) 2005
- حیکایەتەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ پاولۆ کۆییلیۆ 2006
- مێژووی شارستانێتی ویڵ دیورانت (بە هاوکاریی دانا ئەحمەد و نەبەز کەمال) 2007
- سازی ئاسنین (شانۆنامە) جۆزیف ئۆکۆنۆر 2007
- بەبێ خوێن (ڕۆمان) ئەلێساندرۆ باریکۆ 2008
- نۆڤێچێنتۆی پیانۆژەن (یان ئەفسانەی 1900) ئەلێساندرۆ باریکۆ 2008
- شارۆچکەکەمان (شانۆنامە) تۆرنتۆن وایڵدەر 2010
- هەزار خۆری درەوشاوە (ڕۆمان) خالید حوسەینی 2011
- خاک و خۆڵەمێش (ڕۆمان) عەتیق رەحیمی 2011
- نیگاکان (وتار و باسی نووسراو و وەرگێڕراو) 2011
- وەرگێڕان لە گفتوگۆدا (وتار و گفتوگۆ لەسەر وەرگێڕان) 2012
- مرۆڤی یاخی ئەلبێر کامۆ 2012
- هەزار ماڵ لە خەون و ترس (ڕۆمان) عەتیق رەحیمی 2012
- عاشق هەمیشە تەنیایە (شیعر و ژیانی سوهراب سپهری) 2006
- گوڵەکان بۆ کێن؟ محێدین زەنگەنە (سێ شانۆنامە) 2012
- قەلەندەر و قەڵا( ڕۆمان) یەحیا یەسریبی 2015
- حەللاج( ڕۆمان) عەباس ئەرنائووت 2016
وەرگێڕان بۆ عەرەبی:
- مضیق الفراشات (قصیدة طویلە للشاعر شیرکو بیکس) بیروت – لبنان 1996 ط2 السلیمانیة مۆسسة سردم للطباعە والنشر 2007
- عار تماما کالماء (مختارات شعریة للشاعر دلاور قرداغي) سوریا – دمشق 200
- سفر الروائح (قصیدة طویلە للشاعر شیرکو بیکس) دار نینوی- دمشق – سوریا 2001
- انبهارات (مختارات للشاعر شیرکو بیکس) المرکز القومي للترجمة – القاهرة-2011
-Azad Abdoul
Mohammed(Azad Berzinji) was born in Sulaimaniya in 01/05/1963
-He has obtained two degrees: BA. in English language and literature, and Diploma in theatre .
– He writes and translates from English, Farsi, Arabic and Kurdish.
– He has published his writings since 1980,s in magazines and newspapers.
– He has published about 50 books in several categories, including: philosophy, thought, fiction and critical researches. Most of them are translated from English, Farsi and Arabic.
– He has worked as Editing Manager and as Member of Editing Staff in several magazines.
– He is a member in these organizations:
1- International Federation of Journalists (IFJ).
2- Syndicate of Kurdistan Journalists.
3- Union of Kurdish Writers.