دەربارەی کتێبی تـــۆ بـــەسـەر خــۆتــدا زاڵیــت
نووسینی: وێندی گرانت
و له‌عه‌ره‌بییه‌وه: شێرزاد حه‌سه‌ن
ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كێكه له تازه‌ترین كتێبه نایابه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م كه بڕیاره له شه‌شه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ كتێب، له به‌رواری 28/ 11/ 2024 تا 8/ 12/ 2024 نمایشبكرێت و بخرێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر.
كتێبه‌كه له پێشه‌كییه‌ك و 25 وتاری جیاواز و پاشكۆیه‌ك پێكهاتووه، كۆی وتاره‌كانی كتێبه‌كه، به شێوه‌یه‌كی گشتی، بریتییه له قسه‌كردن و خستنه‌ڕووی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی رۆژانه له ژیاندا، دێنه سه‌ر ڕێی مرۆڤه‌كان. به‌ڵام كتێبه‌كه ته‌نها ئه‌و كێشه و گرفته ڕۆژانه‌ییانه ناخاته‌ڕوو، ته‌نها به‌وه‌وه ناوه‌ستێت باسیان بكات، به‌ڵكو له پاڵیدا چه‌ندین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان دۆزراونه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ره‌كانیش چه‌ندین جار په‌یڕه‌وكراون و له‌لایه‌ن هه‌موانیشه‌وه ئه‌نجامی باشی هه‌بووه و وه‌ك له دووه‌م لاپه‌ڕه‌ی ناوه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌دا هاتووه: “رێبه‌رێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌ره‌كیانه به‌سه‌ر ژیانی خۆیاندا زاڵ بن”.
له ڕاستیدا ئه‌م كتێبه له‌و جۆره كتێبانه‌یه، خوێندنه‌وه‌ی بۆ هه‌مو چین و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زێك گرنگ و بایه‌خداره، بگره تا له ته‌مه‌نێكی زووتردا بیخوێنیته‌وه، باشتر له ژیان و كێشه‌كانی و چاره‌سه‌ره‌كانی تێده‌گه‌یت، به‌رچاوڕوونی زیاترت بۆ زینده‌گی و ده‌وروبه‌رت ده‌بێت، له ژیان باشتر تێده‌گه‌یت و به چاو و عه‌قڵێكی كراوه‌تر له خۆت و خه‌ڵكانی چوارده‌ورت ده‌ڕوانیت. ئاخر كتێبه‌كه پێمان ده‌ڵێت چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك روبه‌ڕووی كێشه‌كان ببینه‌وه و له‌گه‌ڵ ململانێ و جۆره‌ها كۆسپ و ته‌گه‌ره‌دا خۆمانبسازێنین. بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره نووسه‌ر له لاپه‌ڕه 14 كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێت: “كتێبه‌كه پتر له كتێبی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی/ الاسعافات الاولیه” ده‌چێت، وه‌ها نووسراوه‌ته‌وه یارمه‌تیت بدات له ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه و گرفتی ڕۆژانه‌دا كه زۆرجار تام و بۆی ژیانت لێ تێك ده‌دات. ئه‌مه‌ش له ڕێی به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك ڕاهێنانی وێناكردن و پشوودان وخۆهێوركردنه‌وه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كه‌دا بۆت نووسراوه‌ته‌وه. تۆ ده‌توانیت له ڕێی په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م ڕاهێنانانه، زۆربه‌ی گرفت و كێشه و ده‌رده‌كانی خۆت چاره‌سه‌ر بكه‌یت، هه‌تا ده‌شتوانیت وا بكه‌یت هه‌ندێكیان جارێكی دی ڕوونه‌ده‌نه‌وه”.
كتێبه‌كه به‌زمانێكی زانستی و ئه‌كادیمی قووڵ، به‌ڵام ساده و بێ گرێ وگۆڵ و ده‌سته‌واژه‌ی ئاڵۆز نووسراوه‌ته‌وه، ئاخر ئه‌م خانمه نووسه‌ره بۆ خۆی پزیشكێكی ده‌روونناسه و له‌م بواره‌دا، سه‌رگه‌رمی چاره‌سه‌ری هه‌زاره‌ها كه‌سی نه‌خۆشه، هه‌ر بۆیه كتێبه‌كه له ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی پراكتیكییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و پڕه له مه‌شق و ڕاهێنان و چیرۆك و سه‌رگوزشته‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ڕێنماییه‌كانی نێو كتێبه‌كه‌وه، چاكبوونه‌ته‌وه و ژیانیان گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه.
ئه‌ڵبه‌ته كتێبه‌كه بۆ خۆی چه‌ند گرنگ و بایه‌خداره، وه‌رگێڕانه جوان و چێژبه‌خشه‌كه‌ی مامۆستا شێرزاد حه‌سه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بایه‌خ وبه‌های كتێبه‌كه‌ی به‌رزتر كردووه‌ته‌وه. ئه‌و زمانه كوردییه‌ی كتێبه‌كه‌ی پێ داڕێژراوه‌ته‌وه، به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر، زمانێكی پوخت و پاراوه و له خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه بێزارت ناكات، به‌ڵكو وا ده‌كات به‌رده‌وامبیت له خوێندنه‌وه.
كتێبه‌كه چاپی دووه‌مه، له 227 لاپه‌ڕه‌ی نیو ئه‌ی فۆڕ پێكهاتووه، تیراژی هه‌زار دانه‌یه، نرخی 7 هه‌زار دیناره.