كــاتــێــك چــیـاكـان هـه‌ره‌س دێـنــن_ی ئـایـتـمــاتـۆف بـە کـوردی
له كتێبه تازه چاپكراوه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م
كاتێك چیاكان هه‌ره‌س دێنن
نووسینی: جه‌نگیز ئایتماتۆف
و له عه‌ره‌بییه‌وه جه‌لیل كاكه‌وه‌یس
ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كێكه له تازه‌ترین كتێبه نایابه‌كانی ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م كه بڕیاره له شه‌شه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ كتێب، له به‌رواری 28/ 11/ 2024 تا 8/ 12/ 2024 نمایشبكرێت و بخرێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر.
جه‌نگیز ئایتماتۆف (1928-2008) خۆشبه‌ختانه یه‌كێكه له‌و نووسه‌ره گه‌ورانه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران كه له ناوه‌ندی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی كوردیدا، دیار و ناسراوه و گه‌لێك له به‌رهه‌مه‌كانی كراون به كوردی، له‌وانه ڕۆمانه‌كانی جه‌میله، مامۆستا، ماڵئاوا گۆلیساری و ئه‌م به‌رهه‌مه تازه‌یه‌ی كاتێك چیاكان هه‌ره‌س دێنن. نووسه‌ر له زۆربه‌ی ڕۆمانه‌كانیدا گرنگی به لایه‌نی ڕۆحی و ده‌روونی مرۆڤ ده‌دات، هه‌روه‌ها ژینگه و سروشت به‌شێكی به‌رچاو له پانتایی ڕۆمانه‌كانی داگیرده‌كه‌ن.
پرسیاری سه‌ره‌كی ڕۆمانه‌كه، ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وه كام چیایه هه‌ره‌سده‌هێنێت؟ چیا ده‌ستكرده‌كانی سروشتن كه وه‌ك كۆڵه‌كه‌ی زه‌وی ڕاوه‌ستاون، له نمونه‌ی چیاكانی ئه‌لب و ئۆراسیا؟ یاخود چیاكانی رۆح و ناو ده‌روونی مرۆڤه‌كانه ده‌ڕوخێن؟ یان نه‌خێر چیاكانی ئه‌و به‌ها و پرنسیپه مرۆییانه‌یه كه مرۆڤ له پێناو ژیانێكی جوانتر و ئینسانی‌تر، عه‌یامێكی زۆره و به درێژایی سه‌ده‌كان و ڕۆژگاره‌كان، كۆیكردوونه‌ته‌وه و دایڕشتوون؟
له ڕۆمانه‌كه‌دا هه‌م چیاكانی سروشت و هه‌م چیاكانی ناو ناخی مرۆڤ و هه‌م چیای به‌هاكان، هه‌ره‌سده‌هێنن و یه‌ك له دوای یه‌ك به‌رده‌بنه‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ناشرینی و قێزه‌ونی بزنس ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌مو به‌هایه‌ك ڕاده‌ماڵێت و غه‌زووی هه‌مووانی كردووه و له‌ناوه‌وه هه‌لاهه‌لامان ده‌كات. ته‌نانه‌ت بووكه‌ی نه‌مر/ العروسة الخالدة كه له گه‌ڕانه ئهبهدییهكانیدا، دڵخۆشی خۆی به‌وه ده‌داته‌وه عاشق و دڵداره‌كان ده‌بینێت، خۆشه‌ویستی و میهره‌بانی له‌ده‌وروبه‌ری خۆیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه‌چی له‌مڕۆدا و له‌م چركه‌ساته‌دا، به ده‌گمه‌ن و زۆر كه‌م، دۆخێكی له‌و جۆره ده‌بینێت، لێره‌وه بووكه‌ی نه‌مر تابێت له نێو غه‌م و په‌ژاره‌ی زیاتردا نوقم ده‌بێت.
ڕۆمانه‌كه له دوو كاراكته‌ری سه‌ره‌كی پێكهاتووه، به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌یان له سه‌رزه‌مین و مه‌مله‌كه‌تێكی جیاواز ژیان به‌سه‌رده‌بن، سه‌رزه‌مینێك به هه‌زاران فرسه‌خ له‌یه‌كتره‌وه دوورن، وه‌لێ بێ ئاگا له‌وه‌ی ڕۆژێك دێت ئه‌م دوو كاره‌كته‌ره، له بارودۆخێكی دژوار‌دا و له نێو ریزه چیایه‌كی سه‌خت و عاسیدا، به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و خوێنیان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بێت.
لێره‌وه چاره‌نووس یه‌كێكه له سیما هه‌ره دیاره‌كانی ئه‌م ڕۆمانه، چاره‌نووس ئه‌وه‌ی كه نه مرۆڤ و نه گیانه‌وه‌رانی دیكه، لێی ئاگادارنین و نازانن به‌یانی و دوو به‌یانی، هه‌فته‌ی ئاینده و مانگی ئاینده، چی‌یان به‌سه‌ردێت و له كوێدا ده‌گیرسێنه‌وه. نازانن ده‌ستی قه‌ده‌ر چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك دێت و لێره له‌م شوێنه، هه‌ڵیانده‌گرێت و ده‌یانبات بۆ شوێن و سه‌رزه‌مینی دیكه و له‌وێ به‌جێیانده‌هێڵێت.
خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه به‌و زمانه كوردییه پوخت و پاراوه، چێژێكی زۆرتری به‌خشیوه به ناوه‌رۆكی ڕۆمانه‌كه و وا ده‌كات خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه بێزارنه‌بێت و به‌رده‌وامبێت له خوێندنه‌وه‌ی، تاكو بزانێت چاره‌نووس چۆن چۆنی دێت و دوو كاراكته‌ر، له دوو سه‌رزه‌مینی جیاوازه‌وه، به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت و له پاڵ یه‌كدا له خوێنی یه‌كتر ده‌ڕوانن؟
قه‌باره‌ی ڕۆمانه‌كه 364 لاپه‌ڕه‌ی نیو ئه‌ی فۆڕه، تیراژی هه‌زار دانه‌یه، نرخی حه‌وت هه‌زار دیناره