دەربارەی ئـه‌شــكـه‌نـجـه‌ی سـپـی
نووسینی: نێرگز محه‌مه‌دی
و له فارسییه‌وه: ڕووناك شوانی
نێرگز محه‌مه‌دی 52 ساڵ، ناوێكی دیار و چالاكوانێكی بوێری مافه‌كانی مرۆڤه له‌ناوجه‌رگه‌ی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌كێكه له‌و ده‌نگه دلێر و چاونه‌ترسانه‌ی، ساڵانێكه به‌گژ سیستمێكی حوكمڕانیدا ده‌چێته‌وه كه سیخناخه به كۆت و به‌ند خستنه سه‌ر سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی وڵاته‌كه و به‌تایبه‌ت چینی ژنان و كچان.
ئه‌م خانمه تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ره، له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ته‌مه‌نیدا و له‌به‌ر چالاكییه‌كانی له بواری مافی مرۆڤ و ڕاوه‌ستانی سه‌رسه‌ختانه‌ی له دژی جێبه‌جێكردنی یاسای له‌سێداره‌دان، چه‌ندینجار تووندی زیندانه زۆره‌كانی ئێران كراوه، له‌وانه زیندانی به‌دناوی ئیڤین. دوای كوشتنی كچه كورده گه‌نجه‌كه ژینا ئه‌مینی و به‌رپابوونی خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رتاسه‌رییه‌كه‌ی ئێران له ساڵی 2022، نێرگز محه‌مه‌دی وه‌ك یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه و وه‌ك ده‌نگێكی جه‌ربه‌زه‌ی ژنان، دژ به‌و هه‌مو نادادی و پێشێلكردنه ڕۆژانه‌ییه‌ی مافه‌كانی ژنان له كۆماری ئیسلامی، ده‌ستگیركراوه و له زینداندایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له زیندانه، ساڵی 2023، له پای ئه‌و هه‌مو به‌رگرییه‌ی له وڵاتێكی داخراوی وه‌ك ئێران‌دا، له مرۆڤ و ره‌گه‌زی مێی ده‌كرد، خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی وه‌رده‌گرێت. 20 ساڵ تێكۆشان له پێناو مافی ژنان و دژ به سه‌ركوتكردنیان، وایكردووه ببێت به سیمبولی ئازادی و هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی تێكۆشان دژ به ڕژێمی ئێرانی. ئه‌و هه‌نووكه له زیندانه‌كانی ئێران ژیان به‌سه‌رده‌بات و به‌رده‌وامه له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و كۆڵنه‌دان و كاركردن بۆ لابردنی هه‌مو جۆره سته‌مێك و پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنانی ئێرانی.
ئه‌م كتێبه‌ی نێرگز محه‌مه‌دی كه شاكارێكی مه‌زنه و گه‌وهه‌رێكی گرنگه، بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له‌وه تێبگات له ئێران، چی ده‌گوزه‌رێت و ژنان چۆن به ڕۆژی ڕووناك، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و له نێو میترۆ و مۆڵه‌كاندا، به‌ده‌یان بیانوی جیاواز جیاواز، له‌به‌رچاوی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیانه‌وه، بێ فرمانی دادوه‌ر، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژێمه‌وه، ده‌ستگیر ده‌كرێن و ڕه‌وانه‌ی زینده‌كان ده‌كرێن.
كتێبه‌كه به‌سه‌رهاتی 13 ژنی ئێرانییه كه به ناحه‌ق و ناڕه‌وا، ده‌ستگیركراون و فڕێدراونه‌ته ناو زیندانی تاكه كه‌سییه‌وه. نێرگز له‌م كتێبه‌دا چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و سیانزه ژنه قاره‌مانه‌دا كردووه كه له زینداندا، به ده‌یان شێوه ئه‌شكه‌نجه دراون و چه‌ندین رۆژ و هه‌فته و مانگ، له ژووری تاكه كه‌سیدا ماونه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌شكه‌نجه و كه‌می خۆراك، وه‌لێ ئه‌وان وه‌ك كێوه‌كان خۆڕاگربوون و ته‌سلیم به بوختان و تۆمه‌تی ناڕاستی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان نه‌بوون.
نیگارا ئه‌فشارزاده یه‌كێكه له ژنه ده‌ستگیركراوه‌كان، كاتێك نێرگز پرسیاری لێده‌كات له زیندانییه تاكه كه‌سییه‌كه‌دا چیت ده‌كرد؟ له لاپه‌ڕه 69 كتێبه‌كه‌دا، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: (… ژووره‌كه‌م ژێر و ژوور ده‌كرد، به‌ڵكو شتێک بۆ نموونه مێرووله‌یه‌ك بدۆزمه‌وه، كاتێك له دۆزینه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بووم، فره وریا بووم بۆ ئه‌وه‌ی ون نه‌بێ، چه‌ندین سه‌عات له‌گه‌ڵ مێرووله‌كه‌دا قسه‌م ده‌كرد، ده‌گریام ده‌مناڵاند، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نوێژم ده‌كرد… كاتێك فراڤینیان بۆ ده‌هێنام، برنجه‌كه‌م ورد ده‌كرد و له‌سه‌ر عه‌رده‌كه بڵاوم ده‌كرده‌وه، تا مێرووله‌یه‌ك یان گیانه‌وه‌رێك بدۆزمه‌وه و خۆمی پێ سه‌رگه‌رم بكه‌م… كاتێك مێشێك وه ژوور ده‌كه‌وت له خۆشی‌دا باڵم ده‌گرت و له ژووره‌كه‌دا دوای ده‌كه‌وتم و له‌گه‌ڵ ئه‌م جانه‌وه‌ره‌دا ده‌دوام).
كتێبه‌كه پڕ له به‌سه‌رهات و گێڕانه‌وه‌ی جه‌رگبڕ، هه‌ر یه‌كێك له‌و زیاندانیانه، چیرۆكی زۆر سه‌یری ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ده‌روونی ده‌گێڕنه‌وه، هه‌ر بۆیه خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌تخاته نێو دۆخی ژیان له‌سایه‌ی زیندانه‌كانی رژێمی ئێرانی.
وه‌رگێڕانی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ سه‌ر زمانی كوردی، به‌و داڕشتنه جوان و پوخت و پاراوه‌وه، كارێكی گرنگه و وه‌ك خوێنه‌رێك دڵنیام، كتێبه‌كه شوێنی خۆی له كتێبخانه‌ی كوردیدا ده‌گرێت و سه‌نگ و قورسایی خۆی ده‌بێت.
قه‌باره‌كه‌ی 268لاپه‌ڕه‌ی نیو ئه‌ی فۆڕه، تیراژی هه‌زار دانه‌یه، نرخی 6 هه‌زار دیناره.